روانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە پێنج ساڵی رابردوودا ١١ ھەزار خێزان رێکخراوەکەیان لە رفاندنی ئەندامێکی خێزانەکانیان ئاگادارکردووەتەوە، راشیگەیاند، لە ھەشت ساڵی رابردوودا گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق چالاکبووە و لە ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧ یەک لەسەر سێی خاکی عێراقی داگیرکردووە، بەشێکی ئەو کەسانەش لەو ماوەیەدا بێسەروشوێنبوون.

پێشتر لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، عێراق لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەدایە، کە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا زۆرترین حاڵەتی رفاندن و بێسەروشوێنبوونی ھاووڵاتیانیان تێدا تۆمار کراوە.