سودانی بەبۆنەی رۆژی سەرکەوتن بەسەر داعش پەیامێکی بڵاوکردەوە
ڕێبوار
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
ئەمرۆ ١٠ی کانونی یەکەم پێنج ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر گروپی تیرۆریستی داعش، بەو بۆنەیەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند، ١٠ی کانونی یەکەم وەک ناونیشانێکی عێراقی دەمێنێتەوە بۆ ئازایەتی و قوربانیدان بە پلەی نایاب، سوپاس بۆ مەرجەعیەتی باڵا و فەتواکەی، نەمری بۆ ھەموو ئەوانەی ئەم سەرکەوتنەیان دروستکرد، پیرۆز بێت ئەو خوێنە پاکەی ژیانی گەڕاندەوە بۆ عێراق و عێراقییەکانیان.
سودانی راشیگەیاندوە، یادی رۆژی سەرکەوتن پاڵنەرە بۆ بونیادنانی عێراق وخزمەتکردنی گەل.