عیراقعیراق

(خالد بەتەل ئەلنەجم) ڕاشیگەیاندووە، ڕێژەی ژنانی بێ کار لە ڕووکەشدا زۆرە، بەڵام بەراورد بە ژمارەی ژنانی کارخواز و ژمارەی چالاکییە ئابووریەکانیان ڕێژەی بێ کاری ژنان زۆر نین.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، دادپەروەری لە داھات و مووچەی کەرتی حکومەتدا نییە و ڕوونیکردەوە "فەرمانبەران لە وەزارەتە جیاوازەکاندا بە ھەمان  پلە و بڕوانامە، جیاوازی گەورە لە مووچەیاندا ھەیە،  مووچە و داھاتی یەکێکیان دوو ھێندە یان زیاترە لە فەرمانبەرەکەی تر".

جەختیشی کردەوە کە "ئەنجومەنی ئابووری تاوتوێی ئەو بابەتەی کردووە، بەڵام پێویستی بە بڕیارێکی سیاسی ھەیە، ڕەنگە بۆ حکومەتێکی سەقامگیر لە ھەلومەرجی کۆمەڵایەتی سەقامگیردا بتوانرێت ئەو جیاوازی مووچەیە یەکلا بکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی جێبەجێنەکردنی ئەو بەڵێنانەی پێیان دراوە، پەرلەمانتارانی سەربەخۆ دەنگ بە کاندیدی چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق نادەن.

ھەیسەم فەھد پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەر بە ڕەوتی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران، پەرلەمانتارانی سەربەخۆ بە یەک تیم چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ئەنجامداوە.

وتیشی، لەو کۆبوونەوانەدا باس لەوە کراوە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ ھاوکاری چوارچێوەی ھەماھەنگی بکەن بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی و پێکھێنانی حکومەتی نوێ، بۆ ئەوەش چەندین بەڵینیان پێدراوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ یەکێک لەو بەڵێنانە جێبەجێ نەکراون، بۆیە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ بڕیاریانداوە دەنگ بە کاندیدی چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق نەدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سوربوونی یەکێتی بۆ ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی بونیادنەرانە دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکان لە حکومەتدا فاکتەرێکی گرنگی سەقامگیرییە و دەبێت ھەموومان پێکەوە ھەوڵ بۆ داھاتوویەکی گەشتر بدەن.

لە بەرامبەردا سەید عەمار حەکیم بە گرنگییەوە باسی لە پێگە و ھەوڵەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد لە لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان و پێکھێنانی حکومەت و ڕایگەیاند، یەکێتی ھێزێکی گرنگ و کاریگەرە و مێژوو ئەوەی سەلماندووە، ھەروەک ڕۆڵی گرنگی بینیووە لە بەگژداچوونەوەی دیکتاتۆرییەت و ئامادەیی تەواوی ھەبووە لە ڕووداوە سیاسییەکاندا. 

سەید عەمار حەکیم وتیشی، ڕابەری کۆچکردوو سەرۆک مام جەلال ھەمووانی لە ژێر سایەی حەکیمانەی خۆیدا کۆکردبووەوە و عێراقی بردە قۆناغێکی نوێی تەبایی و پێکەوەژیانەوە، ھەر بۆیە ئێستا پێویستمان بە ھەمان ڕوانینە بۆ سیاسەت و دڵنیاین یەکێتیی درێژەپێدەری ئەو ڕێبازە دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکدا رێکخراوی رێباز فاوندەیشن دەڵێت، لە چوارچێوە و بەردەوامی کاروچالاکییە مرۆییەکانیدا، ھاوکاری خەڵکی کەمدەرامەتی پارێزگای نەینەوا و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری دەکات.

دەشڵێت، دەیانەوێت پاڵپشتی بواری تەندروستی و پزیشکی ئەو سنورە بکەن. راشیگەیاند، "شایانی باسە، ھاوکارییەکان لەسەر ئەرکی سەرۆکی بۆرد بەڕێز دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ تەرخانکرابوو."

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی کوتلەی بەدر لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی پێکھێنانی حکومەت لە دوای جەژن و دوای کۆتاییھاتنی پشووی وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران و دەستپێکردنی وەرزی نوێ دۆسیەکە یەکلا دەکرێتەوە.

بە وتەی مەھدی تەقی، دوای جەژنی قوربان زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دانوستانی چڕ لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا بەڕێوەدەچن بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی پێکھێنانی حکومەت و یەکەم ھەنگاو بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەکەش ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەکەی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ وەفدێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبووەتەوە کە بە سەرۆکایەتی سیناتۆر لیندسی گراھام لە بەغدادن.

لەو کۆبوونەوەیەدا وەفدەکە بەردەوامیی ھاوکاریی و پشتیوانیە بێ سنورەکانی ئەمریکایان بۆ عێراق دووپاتکردووەتەوە لە سەرجەم بوارەکان بە تایبەت ئابوری و ڕۆشنبیری و فێرکردن. گراھام ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمریکا دەیەوێت عێراق ڕۆڵێکی سەرەکی ھەبێت لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە قۆناغێکی نوێی ھاوکارییە ئەمنییەکان نێوان واشنتۆن و بەغداد کراوە و ڕێگەکانی پتەوکردنی توانای ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دوای گۆڕانی ڕۆڵی سوپای ئەمریکا لە ھێزی شەڕکەرەوە بۆ ڕاوێژکاریی تاوتوێ کراوە.

ڕەوشی ھەرێمی و ناوچەکە و ڕۆڵی عێراق لە بەدیھێنانی سەقامگیری، یەکێکی تر بووە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان بە ئامادەبوونی سەرجەم سەرکردە و سەرۆکی کوتلە ئەندامەکانی کۆبووەوە دواین پێشھاتەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و کێشەکانی پەیوەست بە ڕێوشوێنەکانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و کاری لیژنە پێکھێنراوەکانی تایبەت بە دیالۆگ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و داڕشتنی بەرنامەی حکومی و میکانیزم و پێوەرەکانی دیاریکردنی سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان گفتوگۆی لە بارەوە کرا.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیانکردەوە لەسەر گرنگی سەقامگیری پڕۆسەی سیاسی لە ڕێگەی پێکھێنانی حکومەتێکی گونجاوی بە توانا کە بتوانێت داواکاری ھەموو عێراقییەکان بە بێ جیاوازی بەدیبھێنێت.


ھەروەھا سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی داوایان لە لایەنە کوردییەکان کرد ھەوڵەکانیان یەکبخەن و کاربکەن بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار لە پێناو تەواوکردنی ماف و ھەنگاوە دەستورییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عادل کەریم" وەزیری کارەبای عێراق بە وەکالەت ڕایگەیاند، لە ئێستادا بۆ ئەوەی بتوانن کارەبای ٢٤ سەعاتی دابین بکەن، پێویستییان بە ٣٥ ھەزار مێگاوات کارەبا ھەیە، ئەوەش کارێکی قورسە چونکە کێشە ھەیە لە دابینکردنی غازی سروشتی بۆ کارەبا، ھەروەھا دروستنەکردنی پاڵاوگەی نەوت کاریگەریی لەسەر دابینکردنی غاز لە وێستگەی کارەبادا ھەبووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ئێستادا بەرھەمی کارەبای عێراق ٢١ ھەزار مێگاواتە، بەڵام عێراق پێویستی بە ٣٥ ھەزار مێگاوات کارەبا ھەیە، بەو پێیەش ١٤ ھەزار مێگاوات کارەبا کورتھێنانی ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبادی لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، دابەشبوونی سیاسی و مەترسییە سیاسی و ئابوری سەروەرییەکانی سەر عێراق، وا دەخوازێت پەیڕەوی ھاوکێشەیەکی میانڕەویانە بکرێت، بۆ ئەوەی کێشە و قەیرانەکان چارەسەر بکرێن و لای ھەموو لایەکیش قبوڵکراو بێت.

عەبادی مەرجی بەشداریکردنی ھاوپەیمانیەتییەکەی لە حکومەتی داھاتوودا، بەستووەتەوە بە دامەزراندنی حکومەتێکی نیشتمانی ئەوتۆ کە توانای ئەوەی ھەبێت چالاکانە لە ماوەیەکی دیاریکراودا چارەسەری کێشە ئابورییەکان بکات و خزمەتگوزاری و ھەلی کار بۆ ھاوڵاتیان دەستەبەر بکات.

سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسڕ جەختیشیکردووەتەوە، ئەوان نابنە بەشێک لە حکومەت، چونکە پێیانوایە قەیران و کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە و ھەمووان بەرەو چارەنووسێکی نادیار دەبات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"جەواد ئەوجی" وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاندووە، تاران بە نیازە گەشە بە کێڵگەی نەوتی "ئازادکان" بدات کە کێڵگەیەکی ھاوبەشە لەگەڵ عێراق و یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتیەکان.

ڕاشیگەیاندووە بۆ یەکەمجار لە مێژووی پیشەسازی نەوتی ئێران پلانێکی گشتگیر بۆ ئەو کێڵگە نەوتیە جێبەجێ دەکرێت و بە بڕی ٧ ملیار دۆلار وەبەرھێنانی تێدادەکرێت کە لە بانکە حکومی و تایبەت و ئابورییەکان و سندوقی گەشەپێدانی نیشتمانیەوە ئەو پارەیە تەرخان دەکرێت، ئامانجیش لەو ھەنگاوە زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوتە لە کێڵگەی نەوتی "ئازادکان" بۆ ٥٧٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خالد بەتال نەجم وەزیری پلاندانانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەنجامی ڕووپێوییەکی وەزارەتەکەی بۆ ھێزی کار بڵاوکردەوە کە لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن ناوەندی ئامار و بەھەماھەنگی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدراوە.

بە پێی ڕووپێوییەکە، کەسانی تەمەن ١٥ ساڵ ٦٤٪ی کۆی دانیشتوان پێکدەھێنن، کە ٥٠٪یان نێر و ٥٠٪یان مێن.

ھەروەھا توێژی گەنجانی تەمەن ١٥ بۆ ٢٤ ساڵان ٢١٪ و تەمەن ٢٤ ساڵ بۆ سەرەوەش ٤٣٪ی دانیشتوان پێکدەھێنن. ڕێژەی بێکاریش دەگاتە ١٦.٥٪.

وەزیری پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بەھۆی گۆڕانکارییە سیاسی و ئابورییەکان لە ساڵانی ڕابردوودا نەتوانراوە سەرژمێری گشتی دانیشتوان بکرێت، بۆیە پێویستییەکی زۆریان ھەبوو بە ڕووپێوییەک بۆ زانینی واقعی بازاری کار لە پێناو دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بێکاری.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ھۆکاری سەرەکی دووبارە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا، کەمتەرخەمی ھاوڵاتیانە لە خۆپارێزی و وەرنەگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی داتاکانی بەشی خۆپارێزی لە وەزارەتی تەندروستی، وەرگرتنی ڤاکسنی دژی کۆرۆنا لە ژەمی سێھەمدا وەستاوە، لە کاتێکدا لە وڵاتانی دیکەی جیھان کار لەسەر وەرگرتنی ژەمی پێنجەم دەکرێت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕوونیشیکردووەتەوە، خۆپارێزی تەندروستی تەنھا لەڕێگەی بەھێزکردنی متمانەی نێوان ھاوڵاتی و حکومەت بەدی دێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمرۆ لە ھەردوو ناوچەی باکور و ناوەڕاست، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکان گەرما وەک ڕۆژی پێشتر دەبێت.

سەبارەت کەشی ناوچەکانی باشور پلەکانی گەرما بە تەواوی بەرز دەبنەوە و لە شاری بەسرەی باشوری عێراق پلەی گەرما دەگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی.

سەبارەت بە کەشی ڕۆژی سێشەممە، لە ناوچەکانی باکور و ناوڕاست ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە ڕۆژانی ڕابردوو.

لە ناوچەکانی باشور پلەکانی گەرما  ڕوو لە بەرز بوونەوە دەکات و لە ھەندێک شوێن خۆڵبارینێکی کەم دەبێت.

سەبارەت بە کەشی ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی داھاتوو، کەشوھەوا لە سەرانسەری عێراق ساماڵ دەبێت و، پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی پێشتر، ھاوشێوەی ڕۆژی ڕابردوو دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دادی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فەرمانگەی چاکسازیی، ھەموو ڕێوشوێنێکی پێویستی گرتۆتە بەر، بۆ ئەوەی پەلە بکرێت لە گواستنەوەی زیندانیان و دڵنیایی لەوەی بە زوترین کات ببرێنە بەردەم دادگا بۆ ئەوەی چارەنوسیان یەکلایی بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم میلاکاتی گواستنەوە و پێشوازی لە زیندانییەکان و لیژنە یاساییەکان و دەستەی پاسەوانی، چەندین سەعات دوای دەوامی فەرمی دەمێننەوە، بۆ ئەوەی پەلە بکرێت لە سەیرکردنی کێشە و داوای تۆمارکراو لەسەر زیندانیەکان، 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردۆتەوە، لە وێستگەیەکی ئاوی خواردنەوە لە قەزای قەلعە سوکەر لە باکوری پارێزگای زیقار، بوتڵێک غازی کلۆر تەقیوەتەوە و بەھۆیەوە ٣١٠ کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، زۆرینەشیان چارەسەریان وەرگرتووە و نەخۆشخانەیان بەجێھێشتووە. 

"محەمەد ھادی غەزی" پارێزگاری زیقاریش رایگەیاندووە، تەواوی ئەو کەسانەی کەمتەرخەم بوون و ھۆکاربوون لەو رووداوە، لە پۆستەکانیان دوور دەخرێنەوە.

ھێزەکانی پۆلیسیش رایانگەیاندووە، ئەو بوتڵە غازە بەھۆی کۆنی و خورانی بۆری غازەکە و بەرزی پلەی گەرماوە تەقییوە.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە ٥٠٠ حاڵەتی تەنگەنەفەسی بەھۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە لە ھەموو پارێزگاکان تۆمارکراوە. وتیشی، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست ھەموو نەخۆشەکان بارودۆخیان باشتربووە و ھیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە تەنگەنەفەسی تۆمارنەکراوە.

ئەمساڵ نزیکەی ١٥ شەپۆلی چڕی خۆڵبارین پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەھۆیەوە سەدان کەس تووشی تەنگەنەفەسی و نەخۆشی بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...323324325326327...446