سەرچاوەکە ڕایگەیاند، لەکاتی ھەڵمەتەکەدا چەکدارێکی داعش تەقەی لەھێزە ئەمنیەکە کردوەو بەھۆی تەقەکەوە کارمەندێکی ھێزە ئەمنیەکە بەناوی ( محەمەد نەجات) برینداربوەو بۆ چارەسەر گوازراوەتەوە بۆ کەرکوک.

سەرچاوەکە ڕونیشی کردەوە، ئەو کارمەندەی برینداربووە سەر بەھێزی شانەی سقوری ھەواڵگرییە کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراقن.

سەرچاوەکە بۆ کوردسات نیوز ڕاشیگەیاند ھەڵمەتی کێوماڵەکە دوای ئەوە ھاتوە شەوی ڕابردوو لەسنوری گوندی قەرەدەرەی سەر بەقەزای دوبز حەشارگەیەکی داعش لەلایەن فڕۆکەی سەربازی عیراقەوە بۆردومانکرا و بەپێی زانیاریەکان لەو بۆردومانەدا چوار چەکداری داعش گوژراوون.