وەزیری رۆشنبیری عێراق: داعش پێنج ھەزار شوێنی مێژوویی لەناوبردووە
٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان، رایگەیاند، رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و لوبنان پوچەڵە و پێویستە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا جێبەجێبکرێت، ئاماژەی بەوەشکردوە بەردەوام دەبن لە فشارەکانیان تا ئەوکاتەی ئیسرائیل لە لوبنان دەکشێتەوە.
نەعیم قاسم، داوای لە حکومەتی لوبنان کرد دەستبەرداری رێککەوتنی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بێت رەتیشیکردەوە، چەکدانانی حزبوڵا ببێتە مەرجی کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە باشوری لوبنان و ئەوەی بە هێڵی سور وەسف کردوە.
نەعیم قاسم داوای لە حکومەتی لوبنان کردوە وازبێنێت لە رێککەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل کە خەریکە بەوە لوبنان لەناو دەبات و ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو رێککەوتنە شەرمەزارییە و دەستبەرداربونە لە سەروەری وڵات.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک یەکەمین گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆی خۆی بۆ بەیروتی پایتەختی لوبنان لە رێگەی هێڵی ئاسمانیی عیراقییەوە راگەیاند.
فڕۆکەخانەکە لە راگەیەندراوێکدا، دەستپێکردنی یەکەم گەشتی راستەوخۆ خۆی لە فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە بۆ بەیروتی پایتەختی لوبنان راگەیاند.
فرۆکەخانەکە دەڵێت؛ ئەم هەنگاوە ستراتیژییە لە چوارچێوەی پلانەکانی ئیدارەی فڕۆکەخانەکەدا دێت بۆ فراوانکردنی تۆڕی گەشتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی، لەگەڵ ئەوەشدا دابینکردنی بژاردەی زیاتر بۆ گەشتیاران و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئاسمانییەکانی نێوان پارێزگای کەرکووک و وڵاتی لوبنان.
هەروەها ئاماژەی بەوەکراوە، پێشبینی دەکرێت؛ ئەم هێڵە نوێیە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت لە ئاسانکاریی هاتوچۆی گەشتیاران و کەمکردنەوەی کات و ماندووبوونیان، هاوکات دەبێتە هۆی گەشەپێدانی ئابوری، چالاککردنی کەرتی گەشتیاری و زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.
سەرچاوە رەسمییەکانی ئێران هۆشداریی توند دەدەنە سەرجەم ئەو کەشتیانەی، کە بە گەروی هورمزدا تێپەڕدەبن، پێویشتە پابەندی مەرجەکانی سوپای پاسداران بن، بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بتوانن گەروەکە تێپەڕێنن.
بەپێی راپۆرتێکی تەلەڤزیۆنی رەسمی ئێران، تاران جەخت دەکاتەوە، کە رێنمایی و یاساکانی ئێران بۆ تێپەربون لە گەروی هورمز وەک خۆیان ماونەتەوە و بە توندی جێبەجێ دەکرێن.
ئەمەش لە دوای ئەوەهات، کە هێزە ئێرانییەکان تەقەی ئاگادارکردنەوەیان لە چەند کەشتییەک کردووە کە بەبێ مۆڵەت هەوڵی تێپەڕبونیان دابوو، بە گێورەی تەلەڤزیۆنی ئێران لە ئێستادا چەندین کەشتیی هەوڵی وەرگرتنی مۆڵەتی رەسمین لە ئێران بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی گەشتەکانیان.
تەلەڤزیۆنی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، کە پێویستە لەمەودوا سەرجەم کەشتییەکان لە کاتی هاتنەناوەوە یان چوونەدەرەوەیان لە گەروی هورمز، هەماهەنگی و پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێراندا بکەن.
هاوکات هۆشداری ئەوەش دراوە، کە هێزە دەریاییەکانی ئێران بە توندی و بەبێ سڵەمینەوە مامەڵە لەگەڵ هەر کەشتییەک دەکەن، کە سەرپێچی بکات و ئەو رێڕەوانە نەگرێتەبەر کە لەلایەن ئێرانەوە بۆیان دەستنیشان کراوە.