کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق پیشکەشکردنی گۆشتی بەراز بە گەشتیاران رەتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
ئیدارەی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو زانیاریانەی باس لە پێشکەشکردنی گۆشتی بەراز دەکەن لەنێو گەشتە ئاسمانییەکان بۆ وڵاتان و بە پێچەوانە بە تایبەت ئەڵمانیا، دوورن لە راستییەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو ژەمە خواردنانەی لە گەشتەکانی چوون و گەڕانەوە دەدرێن بە گەشتیاران بە رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکان دەکرێت و شەریعەتی ئیسلام لەبەرچاو دەگیرێت.
کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق وتیشی، ئەو وێنانەی بڵاوبوونەتەوە و دەوترا گۆشتی بەراز پێشکەشی گەشتیاران کراوە، راست نین و لۆگۆی کۆمپانیاکەیانی پێوە نییە.