عیراقعیراق

ئاژانسی ھەواڵی فارس ئاشکرایکردووە، بەیانی ئەمڕۆ لە ڕێی دەروازەی شەلەمجەی سنورییەوە، ڕووفاتی ٣٥ سەرباز لە عێراقەوە گەڕێندراونەتەوە ئێران، ئەو سەربازانە لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بەھۆی جەنگی نێوان ئێران و عێراقەوە کوژراون و ڕووفاتەکانیان لە ناوچەی ئۆپراسیۆنەکانی فەککە و ڕۆژھەڵاتی دیجلە و شەلەمجە دۆزراونەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ئەو سەربازە ئێرانیانە لە ئۆپراسیۆنەکانی فەجر و خەبیر و بەدر و کەربەلای پێنج لە ساڵی ١٩٨٨ کوژراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاپۆرتەکە کرێکاران لە چەندین ناوچەی جیھان ڕووبەڕووی نەبوونی دادپەروەری بوونەتەوە، لە یەک لەسەر سێی وڵاتانی جیھانیش بە تووندی ھێرشدەکرێتە سەر کرێکاران.

لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، ئەو وڵاتانەی مافی ئەندامی سەندیکای کرێکاران پیشێل دەکات، لە ساڵی ٢٠٢١دا ١٠٦ وڵات بووە، لە ساڵی ٢٠٢٢ بەرزبووەتەوە بۆ ١١٣ وڵات، ھەروەھا ئەو وڵاتانەی کرێکاران تێیاندا ڕووبەڕووی توندوتیژیی جەستەیی دەبنەوە لە ٤٥ وڵاتەوە لە ساڵی ٢٠٢٢ زیادیکردووە بۆ ٥٠ وڵات.

ھاوکات وڵاتانی بەڕازیل و کۆڵۆمبیا و میسڕ و فلیپین و تورکیا لە خراپترین ئەو وڵاتانە کە مافی کرێکاری تێدا پێشێل دەکرێت، عێراق و ھەرێمی کوردستانیش کەوتوونەتە نێو ڕیزبەندیی پێنجەمەوە کە ھیچ گەرەنتییەک بۆ مافەکانی کرێکاران نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڕوبا فەلاح" ئەندامی تیمی ڕاگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، سەرھەڵدانی شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق چاوەڕوان کراو بوو، چونکە ھاوڵاتیان پابەند نین بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و بە پێی پێویست ڤاکسینی کۆرۆنا بەکارناھێنن کە لە تەواوی ناوچەکانی عێراقدا بەردەستە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە لەم شەپۆلەدا تا ئێستا زیاتر لە ٢ ھەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، ھەرچەندە ئامارەکانی گیان لە دەستدان کەمن، بەڵام پێویستە ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی ڕەوشەکە لە کۆنترۆڵ دەرنەچێت.

ئەندامەکەی تیمی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عێراق داواشی لە ھاووڵاتیان کردووە ڤاکسین وەربگرن و ئەو کەسانەش کە تا ئێستا دوو دۆزی ڤاکسینیان وەرگرتووە دەتوانن دۆزی سێیەم وەربگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(عەباس زاملی) سەرۆکی فراکسیۆنی ھاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانێتییەکەیان کاندیدی بەھێزی پۆستی سەرۆک وەزیرانە و لەلایەن موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدریش قبوڵکراوە.

(سالم عەنکەبی) پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتحیش ئاشکرایکردوە، بەمنزیکانە  بەڕەسمی ناوی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران رادەگەیەنرێت و کاندیدکردنەوەی مستەفا کازمیش بۆ ویلایەتی دووەمی سەرۆک وەزیران ئەگەرێکی لاوازە.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە ھیچ بژاردەیەک لەبەردەم لایەنەکاندا نەماوە جگە لە پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و پێویستە سەرۆک وەزیرانی داھاتووش زۆرترین رەمەزاندی لەسەر بێت و بوێر بێت لە بڕیاردان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردۆتەوە، پێشبینی دەکەن لە دوانیوەڕۆی رۆژی ھەینییەوە شەپۆلێکی بەھێزی خۆڵبارین عێراق بگرێتەوە و لە ناوچەکانی باشوری وڵاتەکە ئاستی بینین بۆ یەک کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە. 

کەشناسی عێراق راشیگەیاند، خۆڵبارینەکە کاریگەری لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانیش دەبێت، بەڵام کاریگەرییەکە کەمتر دەبێت و ئاستی بینین باشتر دەبێت. 

کەشناسی عێراق پێشبینیش کردووە رۆژی یەکشەممە شەپۆلی خۆڵبارینەکە قۆناغ بە قۆناغ روو لە کەمبوونەوە بکات. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاندوە، ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی شاری موسڵ کە دەکەوێتە لای چەپی شارەکە کەوتووەتەوەو ١٣ تیمی بەرگری شارستانی و کارمەندانی چەند فەرمانگەیەکی تر چوونەتە شوێنەکەو ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.

وتیشی، تا ئێستا ھۆکاری ئاگرەکە و زیانەکانی نەزانراوەو لایەنە پەیوەندیدارەکانیش باری لەناکاویان راگەیاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوێنەری بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، عێراق ھەنگاو بە ھەنگاو لەو پاشەکشە قووڵە دەردەچێت کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بەھۆی پەتای کۆرۆناوە دووچاری ھات.

ئاماژەی بەوەش کرد، گەشەی ئابوری عێراق لە ساڵی ٢٠٢١ بە ڕێژەی ١١٪ پاشەکشەی کردبوو، بەڵام لەمساڵدا و بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، عێراق دەرفەتێکی ناوازەی ھەیە بۆ دەستپێکردنی چاکسازییەکی خێرا و ئاڕاستەکردنی خەرجیەکانی حکومەت بەرەو گەشە.

نوێنەری بانکی نێودەوڵەتی ئاشکراشیکرد، لەگەڵ ئەوەی کارگە بچوک و مامناوەندەکان زۆرینەی دەستی کار لەخۆدەگرێت، بەڵام دەناڵێنێت بەدەست کەمی خزمەتگوزاری داراییەوە، ئەوەش وایکردووە بچووکترین کەرت بێت لە عێراق و ناوچەکەدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، بڕی گەنمی بازاڕکراو لەم وەرزەدا دوو ملیۆن تۆن تێپەڕیوە و پڕۆسەی بە بازاڕکردنیش لە پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک و پارێزگاکانی ھەرێم ھێشتا بەردەوامن.

ڕوونیشیکردووەتەوە، لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنم لە کەرکوک زۆر بەخێرایی بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕاشیگەیاندووە، خەرجکردنی شایستەی دارایی جوتیاران بە میکانیزمێکی نوێیە و جیاوازە لە ھەموو ساڵەکانی پێشووتر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی ئایار ڕێژەی ھەڵاوسان بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، ٥.٤٪ زیادی کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، خەرجیەکان بۆ خۆراک ٣٠٪ی داھاتی مانگانەی خێزانەکان پێکدەھێنێت. وەزارەتی پلاندانان وتووشیەتی، ئەو کاڵایانەی زۆرترین نرخیان بەرزبووەتەوە بریتین لە پێداویستی خۆراک و کەلوپەلی ناوماڵ، کە بە ڕێژەی ١.٩٪ نرخەکانیان بەرزبووەتەوە، تێچووی گەشتەکانیش بە ڕێژەی لە ١.٥٪ نرخیان بەرزبووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوان لەگەڵ بەشداری ھەموو ھێزە سیاسییەکانن لە حکومەتی داھاتوودا، بەر لە کشانەوەی ھاوپەیمانی سەدریش بە چەند مانگێک کاریان لەسەر ئەو بابەتە کردووە.

ڕوونیشیکردووەتەوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی دەرگای گفتوگۆی کراوەیە لەگەڵ ھەموو ھێزە سیاسییەکاندا، بۆ ئەوەی پەلە بکرێت لە پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو.

لە لایەکی دیکەوە سەرکردەیەکی چوارچێوەی ھەماھەنگی بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، لەگەڵ ھاوپەیمانی سەروەریی و ھاوپەیمانی عەزم کۆدەبنەوە، لە پێناو پێکھێنانی حکومەتی نوێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ئەرکی پێکھێنانی حکومەت کەوتووەتە ئەستۆی چوارچێوەی ھەماھەنگی و گفتوگۆکانیش لەگەڵ لایەنەکان بە ئامانجی پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێزە، کە بتوانێت عێراق بگەیەنێتە کەناری ئارامی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ھەڵبژاردنی ڕابردوو ھاووڵاتیانی عێراقی لە دەرەوەی وڵات نەیانتوانی بەشداری ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند، سەرجەم ئاماژەکان بۆ ئەوەن ئەنجومەنی نوێنەران ناتوانێت پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ تێپەڕێنێت، بەو پێیەی شەش مانگی ئەمساڵ تێپەڕیوە، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت کاربەڕێکەرە و بە پێی یاسا وادەی ڕادەستکردنی پڕۆژە یاسای ساڵی داھاتوو نزیکبووەتەوە.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەنجومەنی نوێنەران سەرقاڵە بە پرسی پێکھێنانی حکومەتی نوێ، کە ماوەی پێکھێنانیی، سێ مانگ  دەخایەنێت، بەو جۆرە دەگەنە مانگی تشرینی یەکەم، ئەو کاتەش باشترین کاتە بۆ حکومەت پڕۆژە یاسای بودجە ئامادە بکات و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات.

بە پێی یاسای ئیدارەی دارایی، پێویستە حکومەت ساڵانە لە مانگی تشرینی یەکەم پڕۆژە یاسای بودجە، ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات بۆ تاوتوێکردن و پەسەندکردنی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ١٢ حاڵەتی تری تووشبوون بە کۆلێرا تۆمار کراوە کە لەو ژمارەیە ٨ یان لە بەغداد بوون، بەو شێوەیەش کۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی کۆلێرا لە عێراق گەیشووەتە ٥٩ کەس.

پێشتریش لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوایکردبوو ھاوکاری دارایی بۆ وەزارەتی تەندروستی تەرخان بکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکایەتی کۆمار پێشتر پڕۆژەیاسای بە "تاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل" لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پێگەیشتوە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێوشوێنەکانی دەرکردنی یاساکە و پەسەندکردنی لەسەر بنەمایی یاسایی و دەستووری لە سەرۆکایەتی کۆمار، ھەر بۆ ھەمان مەبەست سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح فەرمانی کرد کە ئەم یاسایە بەو شێوازەی نێردراوە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەبێ ھیچ تێبینییەک پەسەند بکرێت و لە رۆژنامەی عێراقی لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا بڵاو بکرێتەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا ھاتووە، سەرۆک کۆماری عێراق ھەمیشە پشتیوانی لە پرسی فەڵەستین دەکات و لەگەڵ جێبەجێکردنی تەواوی مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین و ڕزگارکردنی فەلەستینە لە داگیرکەرانی ئیسرائیل.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی ساعدی پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەھۆی بەردەوامی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان و ناڕوونی و چەقبەستویی پرۆسەی سیاسی و نەبوونی ھیچ تروسکاییەک بۆ چارەسەر، سەرجەم پەرلەمانتارانی سەربەخۆ یەک ھەڵوێست و کۆکن لەسەر ئەوەی ھاوشێوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش بکەن، بۆئەوەی نەبنە بەشێک لە کێشەکانی ئێستای عێراق.

لەلایەکی تریشەوە حەسەن بەھادلی سەرکردە لە ھاوپەیمانی نەسر رایگەیاند، ئەو زانیارییانەی باس لەوە دەکەن چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان قوسەی سوھەیل و بەھا ئەعرەجی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندید کردووە، دوورن لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەکیان نییە، چونکە ھێشتا گفتوگۆ و دانوستانەکان نەگەیشتوونەتە باسکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران و ھێشتا زووە باس لەو بابەتە بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەر بەپێی زانیارییەکان بڕیارە دووای ھەڵدانەوەی گۆڕەکان روفاتەکان رەوانەی پزیشکی دادی بەغداد بکرێن بۆ ناسینەوە و دیاریکردنی ناسنامەی روفاتەکان.

دوای رزگارکردنی شەنگال لە دەستی تیرۆریستانی داعش، ٣٤ گۆڕی بە کۆمەڵ ھەڵدراونەتەوە، تائێستاش نزیکەی ٩٠ گۆڕی تری بە کۆمەڵ ماوە و ھەڵنەدراونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...325326327328329...446