جینین پلاسخارت و عەلی سیستانی لە نەجەف کۆبوونەوە
ئایار
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
ئەمڕۆ جینین پلاسخارت سەردانی شاری نەجەفی کرد و چاوی بە عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان کەوت، دوای کۆبوونەوەکەشیان جینین پلاسخارت رایگەیاند، باسیان لە گرنگی سیاسەتی حەکیمانەی عەلی سیستانی و پاڵپشتییەکانی بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە کردەوە و عەلی سیستانی جەختی لە پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی ھەموو پێکھاتەکان لە عێراق کردەوە.
لە چەند ساڵی رابردوودا و دوای خۆپیشاندانەکانی تشرینی ٢٠١٩، جینین پلاسخارت چەند جارێک لە نەجەف سەردانی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی کرد، سەردانەکەی ئەمڕۆشی لە کاتێکدایە، نزیکەی ٤٠ رۆژە حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی دەستبەکاربووە و پاڵپشتی ناوخۆی و نێودەوڵەتی بۆ سەرخستی ئەو کابینەیە ھەیە.