ئابووری عێراق لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ١٠.٥% گەشەی کردووە
هەژار
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بانکی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی دواین ھەڵسەنگاندن و زانیارییەکان، ئابووری عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە بەتایبەتی لە نیوەی یەکەمی ئەساڵدا، بەشێوەیەک گەشەکردنەکە گەیشتووەتە ١٠.٥%، ئەمەش بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەکە زۆر بەرزبووەتەوە، چونکە لە ھەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢١دا ئابووری عێراق بە رێژەی ٢.٨ % گەشەی کردبوو.
دەشڵێت، زیادبوونی بەرھەمھێنانی نەوت و ھەناردەکردنی و بەرزبوونەوەی بەھاکەشی لەبازاڕەکانی جیھان، ھۆکاری سەرەکی گەشەکردنی ئابووری عێراقە، ئەمە جگە لە گەشەکردن و بەرەوپێشچوونی بەرھەمی کەرتە نانەوتییەکانی عێراق.