رۆژهەڵاتی ناوەڕاسترۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لێپرسراوێكی رۆژئاوای كوردستان رەتی دەكاتەوە لەسەر داوای توركیا هەسەدە و سەرجەم هێزەكانی ئەو بەشە لە كوردستان دەستبەرداری چەك بن .

غەریب حەسۆ هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات پەیەدە رایگەیاند، پەیوەندییەكانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا لە گەڵ ئیدارەی دیمەشق بەردەوامە و جەخت لە یەكپارچەیی سوریا و مافی سەرجەم پێكهاتەكان كراوەتەوە و كورد نەك كێشە نییە لە سوریا بەڵكو بەشێكی گرنگە لە چارەسەری كێشەكان.

هاوسەرۆكی پەیەدە وتویەتی كێشەیان لەگەڵ كۆبونەوە لەگەڵ توركیا نییە، بەڵام رەوشی سوریا وەك توركیا نییە، داعش هێشتا چالاكە و تا ناسنامە و مافەكانی كورد بە شێوەیەكی یاسایی مسۆگەر نەكرێت ، پێویست ناكات باس لە دەستبەرداربوونی چەك بكرێت.

غەریب حەسۆ وتیشی، ئەوان ئامادەن راستەخۆ لەگەڵ توركیا دانوستان بكەن چونكە ئەو وڵاتە دەتوانێت رۆڵی گرنگ  لە سوریا بگێڕێت بە تایبت لە بواری گەڕانەوەی پەنابەراندا بەڵام ناكرێت هەمو داواكارییەكانی ئەو وڵاتە جێبەجێ بكرێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەهۆی "ڤیتۆ"ی ئەمریکاوە هەڵوەشایەوە و ئەمریکا داوادەکات حەماس لە غەززە نەمێنێت و بارمتەکان ئازاد بکات. 

 ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی ڤیتۆی ئەمریکاوە نەیتوانی ئەو رەشنووسە پەسەندبکەن کە بۆ وەستاندنی شەڕی ئیسرائیل غەززە پێشنیارکرابوو. 
پەیامنێرێکی ئەکسیۆس لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بە پشت بەستن بە دوو بەرپرسی ئیسرائیل، رایگەیاند کە ئەمریکا ئیسرائیلی ئاگادار کردەوە کە ڤیتۆی ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک دەکات کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لە ئەنجومەنی ئاسایش دەنگی لەسەر بدرێت.


نوێنەری ئەمریکا لە دانیشتنەکەدا رایگەیاند؛ پێویستە حەماس چەکەکانی دابنێت و سەرجەم بارمتەکان ئازاد بکات و غــ..ەززە بە جێبهێڵێت، وتیشی، پێویستە دانبەوەدا بنرێت کە هەڵگیرسێنەری شەڕەکە، بزوتنەوەی حەماس بووە لە حەوتی ئۆکتۆبەردا.

14 ئەندامی دیکەی ئەنجوومەنی ئاسایش بێ لە ئەمریکا، دەنگیان بەو بڕیارنامەیەدا کە دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە بە "کارەساتبار" وەسف دەکات و داوا لە ئیسرائیل دەکات هەموو سنووردارکردنەکانی گەیاندنی یارمەتی بە دوو ملیۆن و 100هەزار فەلەستینی لە کەرتی غەززە هەڵبگرێت.

دۆرۆتی شیا، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێش دەنگدانەکە وتی: ئەم بڕیارنامەیە دەبێتە هۆی تێکدانی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و وادەکات حەماس دەستکراوەتر بێت. 

لە کاردانەوەیدا بۆ شکستپێهێنانی دانیشتنەکە، بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند؛ شکست پێهێنانی دانیشتنەکە گومان دەخاتە سەر رۆڵ و سەربەخۆیی دامەزراوە جیهانییەکان و هەڵوێستی ئەمریکای بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوز ناوبرد بۆ ناتانیاهۆ بۆ چڕکردنەوەی هێرشەکانی. 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی سعودیە رایگەیاند کە زیاتر لە 15هەزار کامێرای چاودێری و درۆنی پێشکەوتووی تەرخان کردووە بۆ چاودێریکردنی دۆخی ئاسایشی شاری مەککەی پیرۆز و دڵنیایی لە سەلامەتیی حاجییان.

لە راگەیەندراوێکی رەسمی بەرپرسانی سعودیە ئاماژەیان بەوە دا کە رێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ بە رەسمی دەستیپێکردووە و چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە زیاتر لە دوو ملیۆن حاجی لە 180وڵاتی جیهانەوە بەشداری ئەم رێوڕەسمە پیرۆزە بکەن.

بەرپرسانی رێکخستنی حەج لە سعودیە ئاشکرایان کرد کە سود لە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد و سیستەمی چاودێری پێشکەوتوو دەبینن بۆ پاراستنی گیانی حاجییان و دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی شاری مەککە.

هاوکات لەگەڵ جێگیرکردنی ئەم کامێرا چاودێریانە، دەسەڵاتدارانی سعودیە 20هەزار پاسیان تەرخان کردووە بۆ گواستنەوەی خێرای حاجییان لەنێوان شوێنە پیرۆزەکان، ئەمەش بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی قەرەباڵخی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیاتر لە 50 هەزار ژنی دووگیان لە غەززە بەهۆی كەمی خۆراك و پێداویستی پزیشكیەوە لە مەترسیدان، تەندروستی غەززەش هۆشداری دەدات رێژەی لەبارچوونی منداڵ شەش هێندە زیادیكردووە.

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان راپۆرتێكی لەبارەی رەوشی تەندروستی ژنانی دووگیان لە كەرتی غەززە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، زیاتر لە 50 هەزار ژنی دووگیان لە غەززە بەهۆی قەیرانی خۆراك و نەبوونی دەرمانی پێویستەوە لەژێر مەترسی جددیدان.

خەلیل دەقران وتەبێژی نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا ئاماژەی بەوە كردووە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەوە تائێستا رێژەی لەبارچوونی منداڵ شەش هێندە زیادیكردووە و رێژەی لەدایكبوونی پێشوەخت و منداڵی نەبەكامیش بەرزبووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەی سەربازی حەما لە سوریا رویدا، کە پێدەچێت بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە بووبێت.

نوێ دەکرێتەوە..

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لە وتارێکیدا باسی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کرد و بە واشنتن دەڵێت: ئێوە کێن تا بە تاران بڵێن دەتوانن بەرنامەی ئەتۆمیتان هەبێت؟

عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لە وتارێکیدا باسی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و هەڵوێستی واشنتن کرد و ئاماژەی بەوەکردووە، تاران لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشنیازی ئەمریکا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و لە رووی بنەمای خۆبژێویەوە پێچەوانەی باوەڕی میللـەتە. پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران کارێکی پێویستە، چونکە ئەو بەرنامەیە بەبێ پیتاندنی یۆرانیۆم بێ بەهایە.

خامنەیی رووی دەمی کردووەتە واشنتن و پێیان دەڵێت: ئێوە کێن تا بە ئێران بڵێن دەتوانن بەرنامەی ئەتۆمیتان هەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رۆژی دووشەممە رایگەیاند، بەپێی رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران، لە هیچ بارێکدا رێگە بە پیتاندنی یۆرانیۆم نادرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە وەڵامی هەڵدانی دوو موشەكدا، سوپای ئیسرائیل بۆردومانی ناوچەكانی پارێزگای  دەرعای لە باشووری سوریا كرد، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە دەڵێت، ئەحمەد شەرع بەرپرسە لە هەر هێرشێك كە بكرێتە سەریان.

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، لە ناوچەكانی باشووری سوریاوە دوو موشەك ئاراستەی ناوچەكانی جۆلان لە دیوی ئیسرائیل كراوە، بەڵام موشەكەكان لە ناوچەی چۆڵەوانی كەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێكیان نەبووە.

لای خۆیەوە رادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، لە وەڵامی هێرشەكدا، فرۆكەكانی سوپای ئیسرائیل سنوری ئاسمانی سوریایان بەزاندووە ئەو جێگەیان بۆردومانكردوە كە موشەكەكانی لێوە ئاراستە كرابوون لە سنوری پارێزگای دەرعا لە باشووری سوریا.

هاوكات یسرائیل كاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، ئەحمەد شەرع بەرپرسە لە هەر هەڕەشە و هێرشێك كە لە سوریاوە بكرێتە سەر ئیسرائیل.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا مانگی ئەیلولی ئەمساڵ سەردانی ئەمریکا دەکات و وتارێک لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش دەکات.

میدییاکانی سوریا بڵاویانکردەوەتەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا مانگی نۆی ئەمساڵ سەردانی ئەمریکا دەکات و وتارێک لە بەردەم رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش دەکات.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەمە بۆ یەکەم جارە لە 60 ساڵی رابردوودا سەرۆکێکی سوریا وتارێک لەبەردەم ئەو رێکخراوەدا پێشکەش بکات.

جێگەی ئاماژەیە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە 14ی ئایار لە ریاز لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوەوە، ئەمەش یەکەم دیداری نێوان سەرکردەکانی دوو وڵات بوو لە ماوەی 25ـی ساڵی رابردوودا، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ترەمپ بڕیاریدا سزاکانی سەر سوریا هەڵبگرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی حیزبی مەهەپە، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، ئەمڕۆ سێشەممە پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا باسی قۆناغە نوێیەکانی چارەسەرکردنی پرسی کوردی بە رێگاچارەی ئاشتییانە کردووە.

نابێت ئەو دەرفەتە زێڕینە لەدەست بدەین. تەنیا لە رێگای ئەمەوە لە تورکیا بە تەواوی دەبێت بە جەژن و سیاسەتی دیموکراتی و مەدەنی بە شێوەیەکی بەرفراوان و قوڵ سەرکەوتن بە دەست دەهێنێت.

لە پەیامەکەیدا باخچەلی لەبارەی ئەو قۆناغە نوێیەوە کە هێشتا کورد و حکومەتی تورکیا لەسەر ناولێنانی رێک نەکەوتوون. پارتی و پەکەکە بە "کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری" و پارتیی دەسەڵاتدار و مەهەپەیش بە "تورکیای بێ تیرۆر" ناوی دەبەن.

ئەم قۆناغە نوێیە بە دەستپێشخەری سەرۆکی مەهەپە دەستی پێ کردووە و هەوڵێکە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا بە شێوەیەکی ئاشتییانە و بێ گەڕانەوە بۆ چەک.

باخچەلی ئاماژە بەوە دەدات کە تورکیای "بێ تیرۆر" دەبێتە دەستکەوتی مێژوویی بۆ تورکیا و دەڵێت: "تورکیای بێ تیرۆر دەبێتە جەژنی هەمیشەیی گەلی تورک. لە سەدەی نوێی تورکیادا جێی داردەستەکانی ئیمپرالیزم و تێکدەران و ناپاکان نابێتەوە و تورکیا لە تەنگوچەڵەمەکان رزگاری دەبێت".

سەرۆکی مەهەپە سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی کە لەم قۆناغە نوێیەدا پێویستە هەموو لایەک بە ئەرکی سەرشانی خۆی هەڵبستێت و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەم دەرفەتە زێڕینە نابێت لەدەست بچێت.

تەنیا لە ڕێگای ئەمەوە لە تورکیا بە تەواوی دەبێت بە جەژن و سیاسەتی دیموکراتی و مەدەنی بە شێوەیەکی بەرفراوان و قوڵ سەرکەوتن بە دەست دەهێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ سێشەممە، فاتمە موهاجرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران، رەخنەی لە لێدوانە دژ بە یەکەکانی بەرپرسانی ئەمریکا گرت و رایگەیاند، "ئێمە چەندین جار جەختمان لەسەر ئامادەیی خۆمان کردووەتەوە بۆ دانوستان، بەڵام نەک بە شێوەیەک کە ڕێگەمان پێبدات ئەمڕۆ شتێک بڵێین و سبەی شتێکی دیکە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمریکا لە کاتی دانوستان و دوای دانوستانەکان، وتی "یەکێک لە کێشەکانی ئێمە لەم بوارەدا ئەم لێدوانە دژبەیەکانەیە، ئەم دژبەیەکانە کارەکە قورس دەکەن، بەڵام بە لێهاتوویی دیپلۆماتکارەکانمان لە دانوستاندا، بەردەوام دەبین لە پرۆسەی دانوستان لە بەرژەوەندی خەڵک".

رۆژی دووشەممە، سی ئێن ئێن، بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان، رایگەیاند کە رەنگە خولی شەشەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئەنجام نەدرێت، چونکە پرسی پیتاندن بووەتە چەقی مشتومڕەکان.

دوێنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ریگەیاند، هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەری لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا ڕێگە بەوەنادات "هەر شێوەیەک لە پیتاندنی یۆرانیۆم" ئەنجامبدات.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری دیپلۆماتکارێکی باڵای ئێرانی بڵاویکردەوە، ئێران بەنیازە پێشنیازی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکی ئەتۆمی رەتبکاتەوە و بە "ناکارامە" و ناتەبایی لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی تارانی دەزانێت. ئەم پێشنیازە نیشانی دەدات" هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە پیتاندن لەسەر خاکی ئێران وەک خۆی ماوەتەوە و هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی هەڵگرتنی سزاکانەوە نییە".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوە پزیشکییەکانی کەرتی غەززە ئەمڕۆ سێشەممە رایانگەیاند، بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە 23 کەس کوژران و زیاتر لە 200 کەسی دیکە بریندار بوون لە کاتێکدا کە هاووڵاتیانی غەززە بەرەو ناوەندەکانی هاوکاریی ئەمەریکی دەڕۆیشتن لە رۆژئاوای رەفەح.

میدیا فەڵەستینییەکان رایانگەیاندووە کە سوپای ئیسرائیل تەقەی لە خەڵکی مەدەنی کردووە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکارییەکانی ئەمەریکا بوون لە رۆژئاوای رەفەح، کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 15 کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

هەر لە هەمان رۆژدا، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خێوەتەکانی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان لە ناوچەی ئەسدا لە رۆژئاوای خان یونس و ناوچەی بەرەکە لە دێربلح، شەش کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی فەڵەستینی "وەفا" بڵاوی کردەوە کە ئێوارەی رۆژی دووشەممە پێنج فەڵەستینی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری غەززە کوژراون.

لە دوای 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ەوە، هێزەکانی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر کەرتی غەززە دەست پێ کردووە. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان:

- 54 هەزار و 470 هاووڵاتی مەدەنی کوژراون، کە زۆرینەیان منداڵ و ئافرەت بوون
- 124 هەزار و 693 کەسی دیکەش برینداربوون

ئەم هێرشانە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێن کە هاووڵاتیانی غەززە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاریی مرۆیی دەکەن، کە دۆخی قەیرانەکە زیاتر قورستر دەکات.

ناوەندە هاوکارییەکانی ئەمەریکی کە ئامانجی هێرشەکان بوون، بەشێک بوون لە هەوڵەکانی نێودەوڵەتی بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بە خەڵکی ئاسایی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە لە غەززە زیاتر لە چوار هەزار كەس كوژراون و زیاتر لە 12 هەزار كەسیش برینداربوون

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین بڵاویكردەوە،  لە 18ی ئاداری ئەمساڵەوە تائێستا ژمارەی كوژراوان بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە گەشتووەتە چوار هەزار و 201 كەس،  12هەزار و625 كەسیش برینداربوون.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە 52 كەس كوژراون و 502 كەسیش برینداربوون.

لەسەرەتای جەنگی غەززەوە تا ئێستا  بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە، 54 ھەزار و 470 كەس كوژراون و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 124 ھەزار و 693 كەس.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

293 زیندانیکراوی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئازادکران، لە بەرانبەریشدا ئیدارەی خۆسەر زیاتر لە 800 چەکداری گروپەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع ئازاد دەکات.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: لە چوارچێوەی دیدارەکەی دوێنێی نێوان وەفدی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ لێپرسراوانی حکومەتی دیمەشق، 293 زیندانیکراوی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئازادکران.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەرانبەردا ئیدارەی خۆسەر 876 چەکداری گروپەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع بەتورکیا ئازاد دەکات.

جێگەی ئاماژەیە دوێنێ وەفدی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سوریا، سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی مەزڵوم کۆبانێ و ئەحمەد شەرع لە دیمەشق کۆبوونەوە و جەختیان لە بەردەوامیدان بە گفتوگۆی بەردەوام کردووەتەوە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەماس رایدەگەیەنێت، وەڵامی پێشنیازەكەی ویتكۆفیان لەبارەی ئاگربەستی غەززەوە داوەتەوە.

حەماس لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، وەڵامی خۆیان داوەتە ناوبژیوانان و داوای دەستەبەركردنی ئاگربەستی هەمیشەیی و كشانەوەی یەكجارەكی ئیسرائیلیان لە كەرتی غەززە و دەستەبەركردنی سەلامەتی بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان كردووە.

هەروەها دەڵێت، داوایان كردووە رادەستكردنی بارمتەكان لە دوجارەوە درێژ بكەنەوە بۆ سێجار و ژمارەی بارمتە فەلەستینیەكانیش لە بەرانبەر بارمتە ئیسرائیلییەكان زیاد بكرێت.

حەماس ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پاپەندبونی ئیسرائیل بە ئاگربەستی دوو 60 رۆژە دڵنیا بکاتەوە.

لە بەرانبەردا ویکتۆف رایگەیاند، وەڵامی حەماس بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە و تەنیا دەبێتە هۆی دورکەوتنەوە لە دانوستانەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی رێکەوتنی 10ـی ئازار کە لە نێوان سەرکردایەتی هەسەدە و دەسەڵاتدارانی دیمەشق واژۆکرابوو، وەفدێکی بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر گەیشتە پایتەختی سوریا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردووەتەوە، وەفدەکە پێکهاتووە لە ئەندامانی ئەو لیژنەیەی کە لە 12می نیسان پێکهێنرابوو.

 بریتین لە:
- فەوزە یوسف
- عەبدولحەمید ئەلمەهباش
- ئەحمەد یوسف
- سەنحەریب بەرسوم
- سوزدار حاجی

وتەبێژانی لیژنەکەش مەریەم ئیبراهیم و یاسر سلێمان ن.

ئەم سەردانە دوابەدوای سێ کۆبوونەوەی هەماهەنگی دێت کە لە باکور و  رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەچووە. لایەنەکان هەوڵ دەدەن گفتوگۆکان بەهێزتر بکەن و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێکەوتنی 10ـی ئازار بەدەستبهێنن.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق گفتوگۆی رەسمی ئەنجام بدەن بۆ بەردەوامکردنی پرۆسەی دیالۆگ و هەماهەنگی.

ئەو خاڵانەی ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە:

1- گەرەنتیکردنی مافی هەموو سوورییەکان لە نوێنەرایەتی و بەشداریی لە پرۆسەی سیاسیدا و هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای لێهاتوویی بێ گوێدانە پاشخانە ئایینی و نەتەوەییەکانیان.

2- کۆمەڵگەی کوردی کۆمەڵگەیەکی ڕەسەنە لە دەوڵەتی سووریا و دەوڵەتی سووریا گەرەنتی مافی هاووڵاتییبوونیان دەکات و هەموو مافە دەستورییەکانیان بۆ دابین دەکات.

3- ڕاگرتنی شەڕ لەنێو هەموو خاکی سووریادا.

4- تێکەڵکردنی هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاوای کوردستان) لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتیی دەوڵەتی سووریا، لەنێویاندا دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، کێڵگە نەوتی و گازییەکان.

5-گەرەنتی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارە و پەنابەرە سوورییەکان بۆ شارۆچکە و گوندەکانیان و پاراستنیان لە لایەن دەوڵەتی سووریاوە.

6- پشتیوانیی دەوڵەتی سووریا لە ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی ئەسەد و هەموو ئەو هەڕەشانەی کە مەترسین لەسەر ئاسایش و یەکپارچەیی خاکەکەی.

7-ڕەتکردنەوەی بانگەشەکانی دابەشبوون و ڕق و کینە و هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشووب لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا دا.

8- لیژنە جێبەجێکارەکان کار و هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دەدەن بە شێوەیەک کە لە کۆتایی ئەم ساڵ تێ نەپەڕێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی؛ محەمەد عەلی جەمول، فەرماندەی یەکەی موشەک و مووشەکیی حیزبوڵای راگەیاند.

 سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو سەرکردەىەی حزبوڵا لە رێگەى ئۆپەراسیۆنێکى ئاسمانى ناوچەی دێرەز زەهرانی باشووری لوبنان کوژراوە و ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج لە باشووری لوبنان. 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، محەمەد عەلی جەمول ئەم ماوەیە سەرقاڵبووە بە جارێکیتر بوژاندنەوەی ژێرخانی موشەکی حیزبوڵاوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...142143144145146...175