گیدۆن سەعر: وتارەکەی شەرع پشتیوانی بوو لە هێرشکاران و لۆمەکردنی قوربانییەکان بوو
راهۆز
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٥
گیدۆن سەعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، رەخنەی توندی لە وتارەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا گرت سەبارەت بە روداوەکانی سوەیدا و رایگەیاند، وتارەکەی نمایشێک بووە بۆ پشتیوانیکردن لە هێرشکاران.
ناوەڕۆکی ئێکس ەکەی گیدۆن سەعر:
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت ، "وتارەکەی سەرۆکی سوریا، ئەحمەد شەرع، پشتیوانیی بوو لە هێرشکارە جیهادییەکان (کە شەرع بە 'هۆزە بەدەوییەکان وەک هێمای بەها و پرەنسیپە بەرزەکان' ناوی بردن) و لۆمەکردنی قوربانییەکان بوو (کەمینەی درووزی کە هێرشیان کراوەتە سەر)."
سەعر دەشڵێت، "شەرع هەموو ئەمانەی بە تیۆرییەکانی پیلانگێڕی تۆمەتبارکرد.
دەقی وتارەکەی ئەحمەد شەرع لێرە بخوێنەرەوە: