مەزڵوم کۆبانێ و تۆماس باراک کۆبوونەوە
محەمەد رزگار
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٥
مەزڵوم کۆبانێ و تۆماس باراک نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ئێستای سوریا و گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی نێوان مەزڵوم کۆبانێ و تۆماس دوایین پێشهاتەكانی سوریا تاووتوێكراوە و جەختیشکراوەتەوە هەنگاوی بەپەلە بنرێت بۆ گەڕانەوەی ئارامی بۆ سوریا.
ئاماژەی بەوەشکرد، مەزڵوم عەبدی و تۆم باراك تاووتوێی هەنگاوە كردەییەكانیان كردووە بۆ تێكەڵبوون لەگەڵ دامەزراوەكان لەچوارچێوەی سوریای یەكگرتوودا.
هەر لەکۆبوونەوەکەدا تۆماس باراك سوپاسی مەزڵوم کۆبانێ و رۆڵی هەسەدە کرد لە شەڕی دژی داعش.