نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، بنیامین ناتانیاهۆ توشی هەوکردنی ریخۆڵە بووە و بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ماڵەوە ئەرکەکانی ئەنجامدەدات.

نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ناتانیاهۆ بە هۆی خواردنی پیس و ژەهراوییەوە توشی نەخۆشی ریخۆڵە و وشبوونەوەی لەش بووە.

نووسینگەکەی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی رێنماییەکانی پزیشکەکان، سەرۆک وەزیران بۆ ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوو لە ماڵەوە پشوو دەدات و لەوێشەوە کاروباری دەوڵەت بەڕێوەدەبات".

جێگەی ئاماژەیە ناتانیاهۆ لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوودا نەشتەرگەری لابردنی پرۆستات بۆ کرا، دوای ئەوەی تووشی هەوکردنی بۆری میز ببوو.