ئەنجومەنی باڵای فەتوای سوریا: داوای هاوکاری کردن لە ئیسرائیل حەرامە
راهۆز
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٥
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە سوریا، بەدواداچوون بۆ روداوەکانی پارێزگای سوەیدا دەکات و لەبارەی خوێنڕشتن و دەستدرێژی و ئاوارەبوونەوە، کۆمەڵێک فەتوایی راگەیاند:
خاڵە سەرەکییەکانی فەتواکە:
- یەکەم: بە کارێکی حەرام و خیانەتێکی گەورە دادەنرێت کە پەنا بۆ ئیسرائیل ببرێت.
- دووەم: کوشتنی منداڵان و ژنان، دەستدرێژیکردنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و لاوازان، و دەرکردنیان لە ماڵ و حاڵی خۆیان، بە حەرامکراو دادەنرێت، بەبێ گوێدانە ئەوەی سەر بە چ تائیفەیەک بن. لە مانگی حەرامدا ئەم تاوانانە قورستر دەبن. ئەمە بە کۆی دەنگی زانایانە، وەک خوای گەورە دەفەرموێت: "وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوا إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ."
- سێیەم : پێویستە جیاوازی بکرێت لە مامەڵەکردندا لەنێوان ئەو کەسانەی پشتیان بە دوژمن بەستووە و هاوبەشەکانمان لە کوڕانی کۆمەڵگەکەماندا. هەروەها دەستدرێژیکردنە سەر هەر هاوڵاتییەکی سووری، لە هەر پێکهاتە و تائیفەیەک بێت، لە هەموو ناوچە و دامەزراوە و گەڕەکێکدا حەرامە، خوای گەورە دەفەرموێت: "وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى."
- چوارەم: لە ڕووی ئاینییەوە ئەرکی دەوڵەتە کە بەبێ جیاوازی هەموو هاووڵاتیان بپارێزێت، ئاسایش بچەسپێنێت، رێگری لە ئاژاوە بکات، دەستدرێژیکاران سزا بدات، و یارمەتیی لێقەوماوان و ئاوارەکان بدات، لە هەر تائیفەیەک بن.
- پێنجەم: وتاری هاندانی تائیفی حەرامە و مەترسیی زۆری هەیە. پێویستە لە راستی و دروستیی هەواڵەکان دڵنیابنرێتەوە و بەرژەوەندیی بڵاوکردنەوەیان لەبەرچاو بگیرێت پێش ئەوەی هیچ کاردانەوەیەک نیشان بدرێت.
- شەشەم: بەرگریکردن لە نەفس و نامووس و ماڵ لە بەرانبەر هەر کەسێک کە هێرشیان بکاتە سەر، کارێکی رێگەپێدراوی شەرعییە.
هەروەها یارمەتیدانی ستەملێکراو و لاواز و ڕفێنراو بەپێی توانا کارێکی باشە، بەڵام پێویستە بۆ ئەم کارانە بگەڕێنەوە بۆ دەوڵەت و دەستوەرنەدەن لە ئەرکە سەرەکییەکانی.