جیهانجیهان

ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە، لەکاتێکدا ئیسرائیل بە ئاشکرا لە کەرتی غەززە خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج بەتایبەتیش ھێرشەکەی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی کە بەھۆیەوە سەدان ھاووڵاتی مەدەنی کوژران و برینداربوون، بەڵام ھەندێک لەسەرکردە و سەرۆکی وڵاتان سەردانی ئیسرائیل دەکەن و پیشتیوانی لە ھێرش و بۆردومانەکانی دەکەن و لەلایەکی تریشەوە باسی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەکەن.

وتیشی، سەردانەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش بۆ ئیسرائیل، پەسەندکردن و رازیبوونە بەو کۆمەڵکوژییەی ئیسرائیل لە غەززە ئەنجامی دەدات، کە ئەمەش ھەڵوێستێکی زۆر خراپە و میژوو تۆماری دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، بەھۆی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە تائێستا زیاتر لە چوار ھەزار و ٣٨٥ کەس کوژراون کە ھەزار و ٧٥٦یان منداڵن و ٩٦٧ کوژارویش ژنن و ١٣ ھەزار و ٥٦١ کەسی تریش برینداربوون و زیاتر لە ھەزار کەسیش بێسەروشێنن کە زۆربەیان منداڵن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەناو کەرتی تەندروستیش تائێستا ٥١ فەرمانبەری تەندروستی کوژراون و ٨٧ی تریش برینداربوون و حەوت نەخۆشخانە و ٢٥ بنکەی تەندروستیش بەھۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە وێران بوون و لە خەزمەتکردن وەستاون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، لەکاتی سەردانەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل، یواف گالانت وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە پێی وتووە ئەگەر ئەمریکا رازی بێت دەیانەوێت ھێرش و بۆردومانەکانیان بۆسەر بزوتنەوەی حەماس دەستپێکردووە و دەیانەوێت بە یەکجاری لەناوی ببەن، لە ھەمان کاتدا ھێرشەکانیان بۆسەر حزبوڵای لوبنانیش دەست پێبکەن و بنکە و بارەگاکانیان بۆردومان بکەن و لەناویان ببەن.

رۆژنامەکە راشیگەیاندوە، بایدن ئەو داوایەی وەزیری بەرگری ئیسرائیلی رەتکردوەتەوە و وتویەتی، نابێت ئیسرائیل لە یەککاتدا لە دوولاوە شەڕ بکات و جگە لەوەش حزبوڵا زۆر لە حەماس مەترسیدارترە و پێویستە لە ئێستا ئیسرائیل تەنھا وردتر چاوی لەسەر جموجوڵەکانی حزبوڵا بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیارەکەی بزووتنەوەی حەماس بۆ ئازادکردنی دوو بارمتە کە کچێکی تەمەن ١٨ ساڵە لەگەڵ دایکی و ئەمریکین و دانیشتووی ویلایەتی شیکاگۆن، خۆشحاڵی کردوون و بە بڕیارێکی باشی دەزانن و داواشی لە بزوتنەوەی حەماس کرد بەبێ مەرج سەرجەم بارمتەکان ئازاد بکات، چونکە خەڵکی مەدەنی و گەشتیارن.

وتیشی، ١٠ھاووڵاتی تری ئەمریکی تائێستا لەلایەن حەماسەوە وەک بارمتە دەستبەسەرکراون، داواش دەکەین حەماس ھەموویان ئازاد بکات لەگەڵ نزیکەی ١٠٠ بارمتەی تر کە خەڵکی چەندین وڵاتی جیھانن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا گەیشتنە ئەو قۆناغەی بە تەوای بەسەر کۆلێرادا زاڵ بن و کۆنترۆڵی بکەن، بەڵام بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان لە ئێستادا جارێکی تر ئەو نەخۆشەی تەشەنەی کردووەتەوە و مەترسی و ھەڕەشەیەکی زۆری لەسەر ژمارەیەکی زۆری وڵاتان دروستکردووە و ھاتنی وەرزی زستانیش ھێندەی تر مەترسی و ھەڕەشەکە زیاد دەکات.

وتیشی، تەنھا لەماوەی ئەمساڵدا کۆلێرا لە ٣١ وڵاتی جیھان بڵاوبووەتەوە و لە ئێستادا زیاتر لە یەک ملیار کەس لە جیھاندا مەترسی توشبوونیان بە کۆلێرا لەسەرە، پێویستە سەرجەم وڵاتان رێکاری پێویستە بگرنەبەر بۆ رێگرتن لەو نەخۆشییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوانە، بە کردنەوەی دەروازەی رەفەح ھاوکاری مرۆیی و فریاگوزاری دەگەیەندرێتە کەرتی غەززە. 

ئەو پێشھاتە لەدوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر دێت کە رایانگەیاندبوو، دەبێت ھاوکارییە مرۆییەکان لەڕێی دەروازەی رەفەح بە بەردەوامی بگەیەندرێتە غەززە. 

بڕیارە لە قۆناغی یەکەمدا رێگە بە ٢٠ کاروانی ھاوکاریی مرۆیی بدرێت ئەو دەروازەیە تێبپەڕێنێت و نەتەوە یەکگرتووەکان دابەشی دەکات، قۆناغی دووەمیش بەپێی ھەڵسەنگاندنی رەوشەکە دەبێت. 

رێکخراوی تەندروستی جیھانیش دەڵێت، چەندین رۆژە ھاوکارییەکانیان لەو دەروازەیە وەستاوە و نەیانتوانیوە بیگەیەننە خەڵکی لێقەوماو. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیسماعیل ھەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس تۆمارێکی ڤیدیۆیی سەبارەت بە بەردەوامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر حەماس بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی ئەورووپا بەمەبەستی پشتیوانی مەعنەوی سەردانی ئیسرائیلیان کردووە، حکوومەتی واشنتۆنیش سەرەڕای ھەموو ئەو ھەوڵانەی نەیتوانی سەرکەوتوو بێت لە دەستەبەرکردنی پشتیوانی ھەرێمیی و نێودەوڵەتی بۆ ئیسرائیل لە بارەی ھێرشەکانی بۆ سەر غەززە و رازیکردنی عەرەبەکان بە کۆچکردن.

لە بەشێکی تریدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەگەر ئەو ھێرشانەی سەر غەززە و کاولکاری و خوێنڕشتن بەردەوام بێت، ئەوا ڕەنگە بگۆڕێت بۆ جەنگێکی ھەرێمی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی میدیاکانی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر و بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر ناوچەی خانەزنیانی پارێزگای فارسی لە باشوری ئێران ھەژاند، بومەلەرزەکە لە پارێزگای شیرازیش ھەستی پێکراوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان حەوت کەس بەھۆی بومەلەرزەکەوە برینداربوون.

لەرۆژانی ١٥ و ١٧ی ئەم مانگە، دوو بومەلەرزەی بەھێز باشووری ئێران و شاری ئەھوازیان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران ھەژاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، شەوی رابردوو ١٠٠ پێگەی حەماسیان لە کەرتی غەززە بۆردومانکردووە، ھاوکات لەگەڵ ئامادەکارییەکانی بۆ دەستپێکردنی ھێرشی زەمینی.

لای خۆیەوە، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ئاماژەی بەوەکرد، ئیسرائیل کەنیسەیەکی مەسیحییەکانی بۆردومانکردووە و بەھۆیەوە ١٦ مەسیحی کوژراون.

دەشڵێت، ھەروەھا ١٨ فەلەستینی بەبۆردومانی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی جبالیا لە باکوری غەززە کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، بەھۆی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە تائێستا چوار ھەزار و ١٣٧ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٣ ھەزار کەسی تریش برینداربوون و زیاتر لە ھەزار کەسیش بێسەروشێنن کە زۆربەیان منداڵن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنھا لە بۆردوومانکردنی چەند باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری خانیونس کە دەکەوێتە باشووری غەززە، ١٨ کەس کوژراون و ٧٩ی تریش برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نانسی فایسەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر توانایان ھەبێت پێویستە بە زووترین کات لایەنگرانی حەماس لە ئەڵمانیا دیپۆرت بکەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا لەئێستادا لە نزیکەوە چاودێری ھەڕەشەکان دەکەن، بە تایبەتی دوای ‌ھێرشە تیرۆریستییەکەی برۆکسل، کە پەیوەندیی بە شەڕ و پێکدادانەکانی کەرتی غەززە ھەبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شالاندا یانگ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەڕێوەبردن و بوودجەی کۆشکی سپی لە نوسراوێکدا بۆ کۆنگرێس ئاماژەی بەوەداوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوای تەرخانکردنی ١٠٥ ملیار دۆلار لە کۆنگرێس کردووە بۆ بواری ئاسایشی و ھاوکاریکردنی  ئۆکراین و ئیسرائیل.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت لەو ١٠٥ ملیار دۆلارە بڕی ٦١ ملیار دۆلاری بۆ ھاوکاریکردنی ئۆکراین و ١٤ ملیاری بۆ ھاوکاریکردنی ئیسرائیل بەکاربھێندرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر ھەریەک لە ئۆکراین و ئیسرائیل کە ھاوپەیمانی ئەمریکا لە جەنگەکانیاندا سەرنەکەون، ئەوا ململانێی سەربازی و گرژی و ئاڵۆزی بە تەواوی جیھان بڵاودەبێتەوە، بۆیە داواکارییەکی بەپەلە پێشکەشکی کۆنگرێس دەکات، بۆ تەرخانکردنی بوودجەیەک بۆ پڕچەککردنی ئۆکراین و ئیسرائیل و چەند پرسێکی دیکە، لەنێویاندا توندکردنەوەی سنوورەکانی نێوان ئەمریکا و مەکسیک .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یواف گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، ئامانجی ئۆپراسیۆنی سوپای وڵاتەکەی بۆسەر کەرتی غەززە کە لە ژێر دەسەڵاتی بزوتنەوەی حەماسدایە سێ قۆناغە، یەکەمیان ھێرشی سەربازییە بۆ سەر کەرتی غەززە بە مەبەستی لەناوبردنی یەکجاریی بزوتنەوەی حەماس، قۆناغی دووەمیش شەڕی لەناوبردن و کۆتایی ھێنانە بە پاشماوەکانی حەماس لە ھەر شوێنێکی غەززە بن.

وتیشی، قۆناغی سێیەمی ئۆپراسیۆنەکەیان بنیاتنان و دامەزراندنی سیستمێکی ئەمنی نوێیە بۆ کەرتی غەززە بەشێوەیەک ئیسرائیل پەیوەندی بە ژیانی دانیشووانی غەززەوە نابێت و تەنھا دەیانەوێت دڵنیابن لە پاراستنی ئاسایش و ئارامی دانیشووانی وڵاتەکەیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، لە وەڵامدانەوەیان بۆ بانگەوازە مرۆییەکانی وڵاتی قەتەر بۆ ئازادکردنی دیلەکان، بڕیاریانداوە بە ئازادکردنی دوو دیل، کە دایک و کچێکی بە رەچەڵەک ئەمریکیین.

ئەوەشی خستەڕوو، بە ئازادکردنی ئەو دیلانە دیانەوێت وەڵامی سەرجەم ئەو دەنگۆ ناڕاست و چەواشەکارییانە بدەنەوە کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا لەبارەی بزووتنەوەی حەماسەوە بڵاویدەکەنەوە، جەختیشیکردەوە، لە گفتوگۆی بەردەوامدان لەگەڵ وڵاتە نێوەندگیرەکانی بۆ ئازادکردنی سەرجەم دیلە مەدەنییەکان لە بارودۆخێکی گونجاودا.

وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس راشیگەیاند، نزیکەی ٢٥٠ دیلیان لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەرتی غەززە دەستبەسەرکردووە و لەو ژمارەیەش ٢٢ دیلیان بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە گیانیانلەدەستداوە، لەئێستاشدا ١٩٩ دیل لەلایان دەستەبەسەرە.

ھاوکات، نووسینگەی بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئازادبوونی ئەو دوو دیلە ئەمریکییەی پشتڕاستکردووەتەوە و لای خۆشیەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دڵخۆشی خۆی بە ئازادبوونی ئەو دوو دیلە دەربڕیووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای دوو ڕۆژ لە ھێرشێک بۆ برۆکسل کە کوژرانی دوو کەسی لێکەوتەوە، "ئەلێکساندەر دی کرۆ" سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا و  "ئۆڵف کریستێرسۆن" سەرۆک وەزیرانی سوید جەختیانکردەوە لەسەر  پێویستی باشتر پاراستنی سنوورەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی تۆکمەتر و ھەماھەنگتر بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە مافی پەنابەرێیان لەو وڵاتانە رەتکراوەتەوە.

بەلجیکا و سوید داوایانکردووە پاراستنی سنوورەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بەھێزتر بکرێن و ڕێوشوێنەکانی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاساییش توندتر بکرێنەوە.

راشیانگەیاند، دەبێت چارەسەری ئەو کێشەیە بە زووترین کات بکرێت و ئەو کێشەیەش چارەسەر نابێت تا ھەمووان پێکەوە ھەماھەنگ نەبن.

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی ئەوروپاش تا ئێستا لەمساڵدا ٦٥ ھەزار کەس لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا دیپۆرتکراونەتەوە و ساڵانەش نزیکەی ٤٠٠ ھەزار فەرمانی دیپۆرتکردنەوە لە ئەوروپا دەردەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بە سەردانێک دەگاتە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل و لەگەڵ ئیسحاق ھێرزۆگی سەرۆکی ئەو وڵاتە و بنیامین ناتانیاھۆ ھاوتا ئیسرائیلییەکەی کۆدەبێتەوە.

وتیشی، سەردانەکەی بۆ خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و جگە لە ئیسرائیل سەردانی چەند وڵاتێکی دیکەش دەکات و ئامانج لە سەردانەکەشی ھێورکردنەوەی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس دەبێت بە تایبەتی دوای ھێرشەکەی سەر نەخۆشخانەیەکی تایبەتی کەرتی غەززە، کە ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە.

سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا ئاماژەی بەوەشکردەوە، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل جەختدەکاتەوە، نابێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگە بدات بزووتنەوەی حەماس لە ھێرشە تیرۆریستییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...277278279280281...591