دانوستانەکانی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کە لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا بەڕێوەدەچوو و تایبەت بوو بە دووبارە کاراکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی و گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنەکە، بەھۆی ناکۆکی نێوان تاران و واشنتۆن لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھەڵپەسێردرا.
ئندریەس مانوێل لۆپێز ئۆپرادۆر، سەرۆکی مەکسیک رایگەیاند، لەناوەندی راگرتنی کۆچبەران لە شاری سیوداد خواریس لە باکووری مەکسیک کە دەکەوێتە سەر سنوری ئەمریکا، ژمارەیەک لە کۆچبەران ئاگریان ھەڵداوەتە سەر کومبار و راخەرەکانی بەرەدەم ناوەندەکە و بەھۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە و ٣٩ کۆچبەر گیانیانلەدەستدا و ٢٩ی تریش برینداربوون.
وتیشی، ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە خودی کۆچبەران بووە و وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ئەگەری گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان کە زۆرینەیان خەڵکی گواتیمالا بوون ویستویانە ئاگر بکەنەوە، کە دواتر ئاگرەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.
حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پرۆژەیەکی پێشکەشکردووە بە مەبەستی ھەموارکردنەوەی سیستمی دادوەری لە وڵاتەکەی و بانگەشەی ئەوەش دەکەن کە ئەو پرۆژەیە ھاوسەنگی لەنێوان ھەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەریی بەدیدەھێنێت، بەڵام لەلایەن چەند وەزیرێک و زۆرینەی دانیشتوانی ئیسرائیلەوە رەتکراوەتەوە و خۆپیشاندانی فراوانیش بەڕێوەچوو و رایانگەیاند، ئەو پرۆژەیە بۆ سنوردارکردنی دەسەڵاتی دادوەرییە.
ناتانیاھۆ لەسەر رەتکردنەوەی پرۆژەکە و دژایەتیکردن و داوای راگرتنی، وەزیری بەرگری ئیسرائیلی لە پۆستەکەی دورخستەوە، سەرۆکی ئەو وڵاتەش داوای لە ناتانیاھۆ کردوە پرۆژەی ھەموارکردنەوەی سیستمی دادوەری رابگرێت.
ئەدریان واتسون، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاش رایگەیاند، رەوشی ئێستای ئیسرائیل نیگەرانی کردون و دواش لە حکومەت و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەکەن بە گفتوگۆ ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن و گوێ لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانیش بگرن.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی بەریتانیا، پڕۆژەیاسایەک تایبەت بە کۆچی نایاسایی تاوتوێدەکرێت، کە ئەگەر دەنگی لەسەر بدرێت، چیتر دادگا ناتوانێت تانە یاخود پێداچوونەوە بکات بە بڕیاری رەوانەکردنی کۆچبەران بۆ رواندا یاخود وڵاتێکی دیکە.
بە پێی ئەو پڕۆژەیاسایە، ساڵانە پەرلەمانی بەریتانیا ژمارەیەکی دیاریکراو لە وەرگرتنی پەنابەران دیاریدەکات و حکومەتیش رێگەی سەلامەتیان بۆ ھەڵدەبژێرێت.
بە پێی پڕۆژەکە، ھەر کۆچبەرێک بە نایاسایی بچێتە بەریتانیاوە، رەوانەی وڵاتێک دەکرێت کە بەریتانیا رێککەوتنی لەگەڵ کردووە، یاخود رەوانەی وڵاتی خۆی دەکرێتەوە.
رێگە بە کۆچبەرانیش نادرێت لە جارێک زیاتر بچنە بەریتانیاوە و ئەگەر دەستبەسەریش بکرێن لانی کەم ٢٨ رۆژ بەند دەکرێن و بە کەفالەتیش ئازاد ناکرێن، دواتر دیپۆرت دەکرێنەوە.
جۆن کێربی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس ڕاشیگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەشێوەیەکی بوێرانە وەڵامی ھێرشەکانی سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکای لە سوریا داوەتەوە و ئەرکی سەربازەکانیشیان لە سوریا و ناوچەکە بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەمتر لە ھەزار سەربازی ئەمریکی لە سوریادا ماون و "بایدن" لەسەر ھێشتنەوەیان سورە، بەدووریشی نەزانی رێکاری زیاتر بۆ پاراستنی ھێزەکانیان لە سوریا بگرنەبەر، چونکە پابەندن بە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ھاووڵاتیانیان.
کەشناسی ئێران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت ئەو شەپۆلە باران بارینەی چەند رۆژێکە رووی لە ناوچەکە کردووە، لە سبەینێوە سەرجەم ناوچەکانی ئێران بگرێتەوە و لە پارێزگاکانی سنە و کرماشان و ورمێ و ١٦ پارێزگای تری وڵاتەکە، ئەگەری باران بارینی بەلێزمە و دروستبوونی لافاو ھەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھەندێک ناوچە خێرایی با زیاد دەبێت و کاریگەری شەپۆلەکەش تا رۆژی ھەینی بەردەوام دەبێت.
کەشناسی ئێران داواشی لە ھاوڵاتیانی وڵاتەکە کردووە، تا ھێوربوونەوەی دۆخەکە، خۆیان لە نزیکبوونەوە لە روبار و بەنداوەکان بپارێزن.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین، وڵاتانی خۆرئاوای ھەڵوێستێکی خەراپ و نەرێنییان ھەبووە و ویستویانە ئۆکراین بکەنە رێگەیەک بۆ دژایەتیکردنی روسیا و بازاڕێکیش بۆ ساغکردنەوەی چەک و کەرەستە سەربازییە لەکارکەوتووەکانیان.
باسی لەوەشکردووە، رۆژ لە دوای رۆژ وڵاتانی خۆرئاوا دژایەتییەکانیان لە بەرامبەر روسیا زیاتر دەکەن و سزای نایاسایی زیاتری بەسەردا دەسەپێنن، روسیاش ھیچ بژاردە و سیناریۆیەک بۆ وەڵامدانەوەی ئەو سزایانەی خۆرئاوا بەدوور نازانێت و بە دڵنیاییشەوە ھەڵوێستی توندی دەبێت.
حەسەن مۆئمنی، سەرۆکی پۆلیسی ھاتووچۆی ئێران رایگەیاند، لە پشووەکانی نەورۆزی ئەمساڵ تا ئێستا ٤٧٠ کەس بە رووداوی ھاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و دوو ھەزار و ٦٠٠ کەسیش برینداربوون، ٦٥%ی روداوەکانیش بەھۆی خێرایی و پاپەندنەبونی شۆفێران بە رێنماییەکانی ھاتووچۆ روویانداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی بارانبارین و تەڕبوونی رێگاکان، پێشبینیدەکرێت ئاماری قوربانیانی رووداوەکانی ھاتووچۆ لە چەند رۆژی داھاتوودا زیاتر بەرزبێتەوە.
بەپێی دەستوری تورکیا کەسێک بۆ ئەوەی مافی خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بەدەستبھێنێت، یان دەبێت پارتەکەی لە ھەڵبژاردنی پێشتر ٥٪ی دەنگەکانی بەدەستھێنابێت یان ١٠٠ ھەزار ئیمزا کۆبکاتەوە، لەئێستادا کە کاتی کۆکردنەوەی ئیمزا تەواوبووە، تەنھا موحەرەم ئینجە سەرۆکی پارتی مەملەکەت و سینان ئۆغان کاندیدی ھاوپەیمانی ئاتا توانیویانە ١٠٠ ھەزار ئیمزا کۆبکەنەوە، بەم جۆرەش بۆ ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ١٤ی ئایاری تورکیا، ھەریەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی ھاوپەیمانی جمھور و کەمال کڵچدارئۆغڵو کاندیدی ھاوپەیمانی میللەت و موحەرەم ئینجە و سینان ئۆغان دەتوانن رکابەری بۆ بردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار بکەن.
لەگەڵ ئەوەی بەپێی زۆربەی راپرسییەکان، کەمال کڵچدارئۆغڵو دەتوانێت لە رەجەب تەیب ئەردۆغان بباتەوە، بەڵام ئاکپارتی جەختدەکاتەوە بەپێی ئەو راپرسییانەی ئەنجامیانداوە ئەردۆغان دەتوانێت بۆ جارێکی دیکە متمانەی ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی بەدەستبھێنێت.
لە کاردانەوەی بڕیارەکەدا، بینی گانتس سوپاسالاری ئیسرائیل پێشوازی لەو بریارەکرد و داوایکرد وەزیری بەرگری لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی پارتی ھێزی یەھودی، ناتانیاھۆ و ئیتمار بن غەفیر رێککەوتوون لەسەر دواخستنی چاکسازییەکانی بواری دادوەری بۆ مانگی داھاتوو.
ھاوکات سەڕەڕای دواخستنی ئەو رێکارە دادوەرییەی کە لە سەرانسەری ئیسرائیل ناڕەزایەتی و مانگرتنی جەماوەری لێکەوتەوە، خۆپیشاندانەکان تائێستا لە ناوچەی خۆرێڤی شاری حەیفا بەردەوامن.
مومتاز ئەرسەلان، کەماوەی ٢٠ ساڵە کاری سەرتاشی دەکات لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، لەبەرئەوەی سەرتاشە لە پەرلەمان لە دڵی سیاسەتدایە و پێویستە کەس گومانی نەبێت لەوەی بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی حزبەکەی و سەرۆکەکەیان رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات و سودبەخش دەبێت.
وتیشی، لە ساڵی ١٩٨٤وە دەستی بەکاری سیاسی کردووە لە حزبی (رەفاە) و لەگەڵ رای نەتەوەیی گەورە بووە، لەبەرئەوەی سەرتاشە سیاسەت کۆتایی نایەت و دەتوانێت بە باشی مامەڵە لەگەڵ کێشەکانی خەڵک بکات.
سەرۆکی سەرتاشەکانی پەرلەمانی تورکیا، بەڵێنیدا لەکاتی بوونی بە پەرلەمانتار کێشەی سەرتاشەکان چارەسەر بکات کە بەوتەی خۆی رووبەرووی کێشەی زۆر بوونەتەوە.
مومتاز ئەرسەلان، سەبارەت بە پیشەیی سەرتاشی باسی لەوەکردوە، لە ١٢ ساڵییەوە کاری سەرتاشی دەکات و لە ٢٠٠٣وە سەرتاشە لە پەرلەمان و سەری بۆ ژمارەیەکی زۆر لە سیاسییە گەورەکان چاککردووە لەوانە سلێمان دیمیرێل، بوڵند ئەجەوید و نەجمەدین ئەربەکان و زۆر سیاسی تر.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتێکی بێبنەما و دوور لە راستی بەبێ بەڵگەی باوەڕپێکراو و رەسمی بڵاوکردووەتەوە کە سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ناو خاکی سوریا و چەند شارێکی وڵاتەکەیان پێشێلکارییان بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ ئەنجامداوە و بەبێ بڕیاری دادەر خەڵکیان رفاندوە یان دەستگیرکردوە، کەھەموو ئەوانە دوورن لە راستییەوە.
راشیگەیاندووە، ئەمریکا ھەر وڵاتێک لە ژێر کۆنترۆڵیدا نەبێت بە چەندین جۆر دۆسێی دوور لە راستی بۆ دروست دەکات بۆئەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەی لاواز و ناشرین بکات، ئەو راپۆرتەشی بڵاویکردووەتەوە لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە، پشتی بە ھیچ بەڵگەیەکی رەسمی نەبەستووە و دوورە لەراستییەوە.
لە مانگی رەمەزاندا خواست لەسەر ئەنجامدانی رێورەسمی عەمرە زیاد دەکات، وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیەش بۆ بەشداریکردنی زۆرترین موسوڵمان بڕیاریدا تەنھا یەکجار رێگە بدات بە ئەنجامدانی عەمرە لە رەمەزاندا.
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاندووە، پەیوەستبوون بە ئەنجامدانی یەک عەمرە لە رەمەزاندا دەرفەت دەرەخسێنێت زۆرترین کەس رێورەسمەکە ئەنجامبدەن بە شێوەیەکی باش و دڵنیایی.
ئاماژەی بۆئەوەشکرد، وەرگرتنی رەزامەندی لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی ( نسک) و پابەندبوون بە کاتی دیاریکراو بۆ ئەنجامدانی عەمرە بە پێویست دەزانێت.
رونیشیکردووەتەوە، ھیچ تایبەتمەندییەک نیە بۆ گۆڕینی وادەی ئەنجامدانی عەمرە، بەڵام وادەکە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە دەتواندرێت ھەڵبوەشێنرێتەوە بەر لە کاتی دەرچوونی رێگەپێدان.
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو کۆچبەرانە بە بەلەمی چوپ لە کەناراوەکانی ھەردوو ناوچەی دیکیلی و چەشمە رزگار کراون.
بەپێی زانیارییەکان کۆچبەرەکان پێشتر لە لایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەستگیر کراون و رەوانەوەی تورکیا کراونەتەوە.
رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور رایگەیاندووە، کەشتی لویز میشێل تایبەت بە رێکخراوەکە لەکاتی گەشتێکدا لەناو دەریای ناوەڕاست، لەدرەنگانی شەوی رابردوودا بەلەمێکی لە تەختە دروستکراوی دۆزیوەتەوە کە ١٩٠ کۆچبەری تێدا بووە و لەرەوشێکی مەترسیداردا بوون، بەڵام لە لایەن تیمەکانی کەشتییەکەوە رزگاکراون کە ژمارەیەکیان منداڵی خوار تەمەن ھەژدە ساڵن و دایکو باوکیشیان لەگەڵدا نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر سەرجەم کۆچبەرەکان گوازراونەتەوە بۆ ناو کەشتی (جیۆ بارینتس) کە ئاڵای نەرویجی لەسەرە بۆئەوەی بیانگەیەنێتە شوێنێکی ئارام و دوور لە مەترسی.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لەبارەی دۆسێیەکەی کە ئێستا لە دادگای شاری مانھاتنی سەر بەویلایەتی نیویۆرکە راگەیاند، ئەگەر تۆمەتی پێدانی پارە بە ژنە ئەکتەرێکی فیلمە پۆرنەکان لە بەرامبەر بێدەنگبوونی لەبارەی پەیوەندییەکی نێوانیان لە ساڵی ٢٠٠٦ بدرێتە پاڵی و ھەوڵبدرێت ئەو تۆمەتە بەسەریدا ساغبکرێتەوە، قۆناغی کوشتن و لەناوبردن لە ئەمریکا دەستپێدەکات.
وتیشی، ئەوانەی دەستیان لە دروستکردنی ئەو تۆمەتەدا ھەیە بە تەواوی مێشکیان لەدەستداوە، چونکە ھەموو ئەمریکا دەزانێت کە ترەمپ ھیچ جۆرە تاوان و کارێکی نایاسایی نەکردووە و یەکێک بووە لە کاریگەرترین سەرۆکەکانی ئەمریکاش، بۆیە خستنەپاڵآ تۆمەتێکی لەو جۆرە کارەساتێکی گەورە لە ئەمریکا دروست دەکات و دەبێت ئەوانەش باجەکەی بدەن کە ئەو دۆسێ ساختەیەیان دروستکردووە.