مەزڵوم عەبدی: سەربازانی ئەمریکا بۆ ھەمیشە لە رۆژئاوای کوردستان نامێننەوە
کوردسات نیوز
٩ی شوباتی ٢٠٢٤
مەزڵوم عەبدی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی "زووم"ەوە بەشداری کردبوو ھۆشداریدا لە زیادبوونی پەلامار و چالاکییەکانی تیرۆریستانی داعش لە سوریا، چونکە ئاڵۆزییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەقۆزنەوە و خۆیان رێکدەخەنەوە.
وتیشی، ھێرشی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر ھێزەکانی ھەسەدە مەترسیدارە و ئەمریکاشیان لەو مەترسییە ئاگادارکردووەتەوە.
سەبارەت بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکاش لە ناوچەکە رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و کۆشکی سپی و پنتاگۆن دڵنیاییان داونەتێ کە نوێنەرایەتییان لە ناوچەکە دەمێنێتەوە، بەڵام رەنگە سەربازانی ئەمریکا بۆ ھەمیشە لە رۆژئاوای کوردستان نەمێننەوە.