کۆمپانیای میتا ھەژماری خامنەیی لە فەیسبووک و ئینستگرام دادەخات
کوردسات نیوز
٩ی شوباتی ٢٠٢٤
وتەبێژی کۆمپانیای میتا رایگەیاند، ھەژماری خامنەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستگرام داخستووە، چونکە چەندین جار سیاسەتی کۆمپانیاکەی پێشێلکردووە.
خامنەیی کە ٣٥ ساڵە حکومی ئێران دەکات، "لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام پێنج ملیۆن فۆلۆوەرزی ھەبووە".
ئەگەرچی فەیسبوک و ئینستگرام لە ئێران قەدەغەکراون، بەڵام خەڵکی ئەو وڵاتە لەڕێی "ڤی پی ئێن"ەوە بەکاریدەھێنن.
داخستنی ھەژماری خامنەییش، ھاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و ئێران لەسەر جەنگی غەززە.