ئەحمەد تورک: تورکیا درێژە بە سیاسەتی ستەم و توندوتیژی دژ بە گەلی کورد دەدات
کوردسات نیوز
٩ی شوباتی ٢٠٢٤
ئەحمەد تورک رایگەیاند، گەلی کورد ساڵانێکە بۆ ئاشتی و ئازادی تێدەکۆشێت و ئێستا جارێکی دیکە لە مەیداندایە بۆ دادپەروەری و یاسا و تێکۆشان.
ئاماژەی بەوەشدا، سیستمی دەوڵەتی داگیرکەر نەک تەنھا باکوری کوردستان، بەڵکو رۆژئاواش دەکاتە ئامانج. ھەروەھا زیندانیان بۆ ئازادی ئۆجالان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە، بۆیە پشتیوانیانن و لەگەڵیان دەبن، چونکە تێکۆشانی ئەوان بۆ بەھای مرۆیی و پێکەوەژیانی گەلانە.