ناسر کەنعانی: ھێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بەغداد بۆ پشتیوانی ئیسرائیلە
کوردسات نیوز
٩ی شوباتی ٢٠٢٤
کەنعانی رایگەیاند، ئەو ھێرشەی ئەمریکا لە بەغداد ئەنجامیدا و کوژرانی لێکەوتەوە، لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانێتی بۆ تاوانەکانی ئیسرائیل دژی گەلی فەڵەستین.
وتیشی، ئەو ھێرشە نموونەیەکی باڵایە بۆ ئەوەی ئەمریکا دەوڵەتێکی تیرۆریستییە و سەروەری و یەکڕیزی خاکی عێراق پێشێل دەکات و پێچەوانەی یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە.
کەنعانی پێشیوایە، بەردەوامی سەرکێشی ئەمریکا ھەڕەشە لە ئاشتی و ئەمنییەتی ھەرێمی و نێودەوڵەتی دەکات.