جارێکی دیکە بە درۆن و موشەک ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بۆردومانکران
کوردسات نیوز
١٠ی شوباتی ٢٠٢٤
روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانەوە، بە درۆن و مووشەک ھێرشکراوەتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر و سەرەتا ٢٠ موشەک ئاڕاستەی ھێزەکانی ئەمریکا کراوە، دواتریش بە درۆن بۆردومانکراون.
ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆی بۆردومانەکەوە لەنێو ھێزە سەربازییەکانی کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر بریندار ھەیە.
راشیگەیاندووە، دوای بۆردومانکردنی کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر، ھێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆش کراونەتە ئامانج و بە درۆن و مووشەک ھێرشکراوەتەسەریان، بەڵام تائێستا زیانەکان دیارنین.