ئاژانسی رەسمی کۆریای باکوور بڵاویکردووەتەوە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، لەئێستادا یەکێک لە گەورەترین دوژمنەکانی وڵاتەکەی، کۆریای باشوورە و ئەگەر ھەر جوڵەیەک لە دژی کۆریای باکوور بکات، بەبێ بیرکردنەوە و دوو دڵی بە یەکجاری لەناوی دەبەن و ئەگەر ھێرشبکرێتە سەر کۆریای باکووریش، بڕیار و وڵامیان بەشێوەیەک دەبێت کە مێژوو دەگۆڕێت.

سەرۆکی کۆریای باکوور ئاماژەی بەوەشکردووە، مەرج نییە ئاشتی و سەقامیگری تەنھا لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە بەدیبھێنرێت، چونکە ھەندێکجار ناچار پێویستە لە رێگەی شەڕەوە ئاشتی و ئارامی بەدەستبھێنرێت.

پێشتریش ئەنجومەنی باڵای گەل لە کۆریای باکوور بە کۆی دەنگ  بڕیاریدا سەرجەم رێککەوتنەکان لە بواری ئابوری لەگەڵ کۆریای باشور ھەڵبوەشێندرێتەوە.