جیهانجیهان

بیر لۆدھامەر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین رایگەیاند، لایەنە نێودەوڵەتییەکان پاڵپشتی داراییان بۆ عێراق کەمکردوەتەوە بۆ پاککردنەوەی کێڵگەکان لە مین و تەقەمەنی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە حکومەتی عێراق لە بودجەدا بڕە پارەیەک بۆ پاککردنەوەی خاکی وڵاتەکەی دابین بکات و رەنگە چەند ملیار دینارێکی بوێت بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان سەلامەت بن و ژیانیان لەو ناوچانەدا نەکەوێتە مەترسییەوە. 

دەشڵێت، زیاتر لە دوو ھەزر و ٧٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکی عێراق تەقەمەنی و مینی تیادا شاردراوەتەوە بەھۆی گرژی و شەڕی عێراق لە ساڵی ١٩٨٠ەوە بۆ ٢٠١٤. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگاکە رایگەیاندووە، لە ١٩ بۆ ٢٦ی ئەم مانگەدا کۆبونەوەیەک لەسەر سکاڵایەکی ئەفریقای باشور دژی ئیسرائیل ئەنجام دەدەن کە تیایدا سوپای ئیسرائیل تۆمەتبارکراوە بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و ٥٢ وڵاتیش ئامادەییان دەربڕیووە راپۆرتی خۆیان دژی ئیسرائیل پێشکەش بکەن.

ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی رایگەیاند، تا ناوەڕاستی ئەم مانگە پێویستە حکومەتی ئیسرائیل راپۆرتێک لە بارەی جێبەجێکردنی شەش فەرمانی دادگای دادی نێودەوڵەتی پێشکەشی دادگاکە بکات. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی راپۆرتێکی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان پێدەچێت ئیسرائیل سەرپێچی فەرمانەکانی دادگای کردبێت لە پاراستنی ھاووڵاتیانی فەڵەستنی لە غەززە و دوای بڕیارەکانی دادگاش ھەزار و ٧٥٥ ھاووڵاتی مەدەنی لە بۆردومان و ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیلدا کوژراون.

لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا دادگای دادی نێودەوڵەتی شەش فەرمانی دەرکرد بۆ کەمکردنەوەی کوژرانی ھاووڵاتی مەدەنی و زیادکردنی یارمەتییە مرۆییەکان. 

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆزێپ بۆرێڵ، لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاندووە، ئەو ھۆشداریە دوبارە دەکەنەوە کە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا داویانە لەبارەی ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری رەفەح، چونکە ھەر ھێرشێکی لەو شێوەیە دەکرێت کارەساتێکی مرۆیی بێ وێنە دروست بکات و ھاوکات دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئاڵۆزیی مەترسیداریش لەگەڵ میسر.  

ھەروەھا رایگەیاندووە، دەستپێکردنەوەی دانوستان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و راگرتنی شەڕ، تەنھا رێگەیە بۆ رێگریکردن لە خوێن رشتنی زیاتر.

ئەو ھۆشدارییەی بۆڕێڵ لەکاتێکدایە بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، فەرمانی داوەتە سوپا بۆ ئەوەی پلانێک دابنێن بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی رەفەح و لەناوبردنی چوار کەتائیبی بزوتنەوەی حەمماس کە لەو ناوچەیەدان .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەکانی ھەواڵی روسیا ئاشکرایان کرد، دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە بریارە لە مانگی ئاداردا بەرێوەبچێت، داخراوە و ھەریەک لە ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا و ڤلادیسلاڤ داڤانکۆڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی دۆما و لیونید سلۆتسکی سەرۆکی حزبی دیموکراتی لیبراڵی نەتەوەیی و نیکۆلای خاریتۆنۆڤ کاندیدی حزبی شیوعی، کاندیدن بۆ ھەڵبژاردنەکە و کێبرکێکە لەنێوان ئەو چوار کاندیدەدا دەبێت. 

ئەوەشھاتووە سەرجەم کاندیدەکان پشتگیری لەو جەنگە دەکەن کە مۆسکۆ بەرامبەر ئۆکراین دەستیپێکردووە، بەڵام بۆریس نادیجدین کاندیدی حزبی "دەستپێشخەری مەدەنی" ، کە دژی ئەو جەنگەیە و نەیاری پوتنە، کاندیدبوونی لەلایەن لیژنەی ھەڵبژاردنەکانەوە رەتکراوەتەوە، بە وتەی لیژنەکە سەرپێچی کردوە لە کۆکردنەوەی ١٠٠ ھەزار ئیمزا کە بۆ پشتگیریکردن لە کاندیدبوونی کۆیکردبوەوە. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان لە بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی رایگەیاند، ناتۆ ئیفلیج ببوو تا ئەوکاتەی دەسەڵاتی گرتەدەست و پێی راگەیاندوون لە بەرامبەر پاراستنی وڵاتانی ناتۆ پێویستە بودجەیەک بۆ ئەمریکا دابین بکەن و ئەگەر پابەند نەبن لە بەرامبەر ھێرشی روسیا بۆ سەریان پارێزگارییان لێناکات. 

راشیگەیاند، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆک ئەوا گۆڕانکاری لە یاساکانی کۆچدا دەکات و بەشێک لە کۆچبەرانیش رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە، ھەروەھا دەست بە دروستکردنی دیوارێک لە نێوان ئەمریکا و مەکسیکدا دەکات تاوەکو رێگری لە کۆچی نایاسایی بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە گوێرەی راپرسییەکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئەمریکا چیتر متمانەیان بە تواناکانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا نەماوە بۆ سەرۆکایەتیکردنی وڵاتەکەیان لە چوار ساڵی داھاتوودا.

ئەمریکییەکان ھۆکاری نەمانی متمانەیان بە بایدن بۆ لاوازی بیرەوەی دەگێڕنەوە، بە تایبەتی دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا، زیاتر لە جارێک لەکاتی وتارەکانیدا ھەڵەی کردووە.

بەپێی ڕاپرسییەکە بایدن شکستی ھێناوە لە دروستکردنی پەیوەندیەکی دۆستانە لەگەڵ دەنگدەرانیدا، ئەوەش وایکردووە بەشێک لە دەنگدەرانی متمانەیان پێی نەمێنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، راپۆرتە پزیشکییەکانی دەریانخستووە، بایدن بەھۆی زۆری تەمەنییەوە بەڕێژەیەکی زۆر دووچاری لەدەستدانی بیرەوەری بووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات"ھەسەدە" راگەیەندراوێکی سەبارەت بە بڵاوکراوەیەکی وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورکیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند،  وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی پڕوپاگەندەی ئەوە دەکات، کە گوایە سێ شەڕڤانی ھەسەدە لە ھێرشێکدا لە رۆژ ٨ی شوبات لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی فورات گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئەوە تەنیا پڕِوپاگەندەیە و دوورە لە راستییەوە.

ھاوکات میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، رۆژی ھەینی تورکیا ناوچەکانی دەوروبەری منبج  و شیراوای لە سنوری عەفرین بۆردومانکردووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوەی گەورە لە شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا بیستراوە و دوای بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ھێرشی سوپای ئیسرائیل بووە بۆسەر ھەردوو ناوچەی دیماس و مەشروع کە دوو ناوچەی نیشتەجێبوونن لە دیمەشقی پایتەخت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ھێرشەکەوە سێ کەس کوژراون کە سوری نین و دیار نییە ئێرانین یان سەر بە حزبوڵای لوبنانن، ھەروەھا زیانێکی ماددی زۆریش بە ھەردوو گەڕەکەکە گەیشتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوانزەیەمین خولی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی پاکستان رۆژی پێنج شەممە بەڕێوەچوو، لە دوای کۆتایھاتنی پڕۆسەکە نەواز شەریف، سەرۆکی وەزیرانی پێشوو و سەرۆکی پارتی یەکێتیی موسڵمانانی پاکستان رایگەیاند زۆرینەی دەنگەکانیان بە دەستھێناوە، ھاوکات  عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان لە زیندانەوە سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردن راگەیاند.

تا ئێستا ئەنجامی رەسمی دەنگدان رانەگەیەنراوە، بەڵام نەواز شەریف دەڵێت ٥٩ کورسی لەکۆی ٢٦٦ کورسی لە پەرلەمانی فیدراڵی بەدەستھێناوە، ھاوکات عیمران خانیش دەڵێت، ٤٩ کورسی پەرلەمانیان بە دەستھێناوە.

عیمران خان لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە ئامادەکراوە بانگەشەکانی نەواز شەریفی رەتکردەوە و داوای لەلایەنگرانی کرد ئاھەنگ بگێڕن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی رایگەیاند، بەھۆی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل زۆربەی نەخۆشخانە سەرەکییەکانی کەرتی غەززە بە تەواوی وێران بوون یان زیانی زۆریان بەرکەوتووە و توانای ئەوەیان نەماوە نەخۆش لەخۆبگرن و تیمەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیھانیش بەھۆی چڕی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە ناتووانن بگەنە بەھەموو ناوچەکان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش و بریندارەکان.

وتیشی، نەمانی دەرمان و پێداویستییە پزیکشییەکانیش ھێندەی تر رەوشتی تەندروستی لەکەرتی غەززە سەخترکردووە و گەیشتووەتە ئاستێکی ھێندە مەترسیدار کە پێویستی بەوەیە بە زووترین کات شەڕ رابگیرێت و بەپێچەوانەوەشەوە کارەساتی زۆر خراپ و چاوەڕوان نەکراو روودەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ سیستمی وزە رایگەیاند، بەپێی راپرسییەکیان بۆ زیرەکترین شارەکانی جیھان کە لە ١٨٣ شاری ٩٢ وڵات ئەنجامدراوە لەسەر بنەمای تایبەت بە گەشە و زیندوێتی ئابووری و چۆنێتی ژیانی دانیشتووانەکانیان، شاری لەندەن بە پلەی یەکەمی جیھان ھاتووە و لەسەری ئاستی وڵاتانی عەرەبیش ھەرچەندە شاری ئەبو زەبی ئیمارات بە پلەی یەکەم دیاری کراوە، بەڵام لەسەر ئاستی جیھان لە پلەی ١١٦ھەمدایە، شاری دەوحەش لە قەتەر لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی دوەوەمدایە و لەسەر ئاستی جیھانیش لە پلەی ١٢٠مدایە.

بەپێی ئەو راپرسییەی پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ سیستمی وزە، لەناو ئەو ١٨٣ زیرەکترین شارەی وڵاتانی جیھان، بەغدادی پایتەختی عێراقی تێدا نییە، لەکاتێکدا چەندین شاری تری عەرەبی وەک ریازی پایتەختی سعودیە و کوەیت و مەنامە و عەمان و قاھیرە بە پلەی جیاواز لە ناو ریزبەندییەکەدا دیاریکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمەڵەی ژنی ڕۆژنامەنووسانی میزۆپۆتامیا راگەیەنراوێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی ھەردوو رۆژنامەنووس "کیبریە ئەڤرێن و سەلامات توران" لە ناحیەی سیزیرێی شرناخ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ناتوانرێت ھیچ فشارێک بخرێتە سەر رۆژنامەنووسانی رۆژنامەوانی ئازاد.

کۆمەڵەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھێرش و گوشارەکان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا زیاتر دەبێت، بە تایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە لە ٣١ی ئاداری داھاتوو بەڕێوەبچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی پاکستان، کە لەلایەن ئەنجوومەنی ھەڵبژاردنەوە راگەیەنراوە، کانددیەکانی سەر بە پارتی بزووتنەوەی ئینساف بە سەرۆکایەتی عیمران خان سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، کە ئێستا لە زینداندایە ٩٨ کورسیان بەدەستھێناوە.

ھەر بەپێی ئەنجامەکان، ھەروەھا و پارتی موسلیم لیگ-نەواز بە سەرۆکایەتی نەواز شەریف سەرۆکی پارتی یەکێتیی موسڵمانانی پاکستان، ٧١ کورسی و پارتی گەل بە سەرۆکایەتی بلاول بوتۆ زەرداری ٥٣ کورسی بەدەست ھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەیمس ئیڵدر وتەبێژی رێکخراوی یونسێف تایبەت بە منداڵان سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە جنێف رایگەیاند، شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپا و ھێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا لە سودان کە زیاتر لە ١٠ مانگە بەردەوامە، زیانی زۆری بەھەموو تاک و خێزان و بوارەکانی ئەو وڵاتە گەیاندووە و ژێرخانەی ئەو وڵاتەی بە تەواوی وێران کردووە.

وتیشی، بەپێی دواین ئامارەکان کە لەماوەی سێ مانگی رابردوودا کۆکراونەتەوە، لە ئێستادا زیاتر لە لە ٧٠٠ ھەزار منداڵ لە سودان مەترسیدارترین ھەڕەشەی نەبوونی خۆراک و برسێتی و نەخۆشی جۆراوجۆریان لەسەرە و ئەگەر رێگەچارەی گونجاو نەدۆزرێتەوە بۆ کۆتایی ھێنان بەشەڕ لە سودان، کارەساتی گەورەی مرۆیی لەناو ومنداڵانی ئەو وڵاتە دروستدەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانەوە، بە درۆن و مووشەک ھێرشکراوەتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر و سەرەتا ٢٠ موشەک ئاڕاستەی ھێزەکانی ئەمریکا کراوە، دواتریش بە درۆن بۆردومانکراون.

ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆی بۆردومانەکەوە لەنێو ھێزە سەربازییەکانی کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر بریندار ھەیە.

راشیگەیاندووە، دوای بۆردومانکردنی کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر، ھێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆش کراونەتە ئامانج و بە درۆن و مووشەک ھێرشکراوەتەسەریان، بەڵام تائێستا زیانەکان دیارنین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی سەربازی بە ئاژانسی نۆرس پرێسی راگەیاندووە، ئەو کەسانە دوای زنجیرە ھێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر پێگەی گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران دەستگیرکراون، بەھۆی ئەوەی گومان دەکرێت لەبارەی جوڵەی ھێزەکانی ئێران زانیارییان دابێتە ئەمریکا.

باسی لەوەشکردوە، ھەڵمەتەکە لەنێوان دێرەزور و شارۆچکەی مەیادین ئەنجامدراوە، ھاوکات چەند رۆژێکیشە ھێزەکانی حکومەت ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان بەھەمان ھۆکار لە  رۆژھەڵاتی دێرەزور دەستپێکردووە.

لە حەوتی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوەوە، ژمارەیەک لە دیارترین سەرکردەکانی سوپای پاسداران لە سوریا لەلایەن ئیسرائیلەوە بەئامانج گیراون، ئەمریکاش چەندینجار کۆگای گروپە چەکدارییەکانی نزیک لەئێرانی لەو وڵاتەدا بۆردومانکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...276277278279280...642