وەزیری دەرەوەی ئێران: پێشھاتەکانی شەڕی غەززە بەرەو چارەسەری سیاسی ھەنگاو دەنێن
کوردسات نیوز
١٠ی شوباتی ٢٠٢٤
ئەمیر عەبدوڵاھیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەیروت لەگەڵ نەجیب میکاتی سەرۆکوەزیرانی لوبنان کۆبووەوە و دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە چارەسەرێکی سیاسی بۆ شەڕی غەززە بدۆزرێتەوە، ئاماژەی بەوەشدا، ئیسرائیل جەنگ بە تاکە چارەسەر دەزانێت بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسەکە.
وتیشی، لەسەر پرسی فەڵەستین گفتوگۆ لەگەڵ سعودیە دەکەن و شەڕ چارەسەر نییەو پشتیوانی لە ھەر دەستپێشخەرییەک دەکەن بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕی غەززە، جەختیلەوەشکردەوە ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەبێتە رۆژی کۆتایی بنیامین ناتانیاھۆ.
عەبدوڵاھیان وتیشی، لوبنان بەرەی پێشەوەی میحوەری بەرگرییە و ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەبێتە رۆژی کۆتایی بنیامین ناتانیاھۆ.