دادگای باڵای ھندستان بڕیارێکی حکومەتەکەی ناریندرا مودی پەسەندکرد، بە ھەڵوەشانەوەی مافی خۆبەڕێوەبەری ئەو ویلایەتە، دادگاکە داواشیکرد لە ساڵی داھاتوودا ھەڵبژاردن لەو ویلایەتە بکرێت.
پێشبینی دەکرێت ئەو بڕیارە لێکەوتەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێبکەوێتەوە، بە تایبەت کە کشمیر ھەرێمێکی کێشەلەسەری نێوان ھندستان و پاکستانە و دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای ھندستان و نێوان ھند و پاکستان و چین، واتە دەکەوێتە نێوان دوو وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆمی.
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١١، ژمارەی دانیشتووانی ئەو ھەرێمە کە بە "جامۆ و کشمیر" ناسراوە، ١٢.٥ ملیۆن کەسە و تاکە ناوچەی ھندستانە کە زۆرینەی موسڵمانن.
لەسەر بانگھێشتی رەسمی نیکۆس خریستۆدۆلیدس سەرۆکی قوبرس، د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و لەکۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لێکرا.
دواتر سەرۆک کۆماری عێراق تاجە گوڵینەی لەسەر پەیکەری یەکەمین سەرۆک کۆماری قوبرس ئەلقۆس ماکاریۆسی سێیەم دانا.
لەو سەردانەدا، بڕیارە سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ ھاوتا قوبرسییەکەی کۆببێتەوە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و قوبرس و رێگاکانی پەرەپێدانیان تاوتوێ بکەن، بە ئامانجی بەدیھێنانی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوو وڵات.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەڵگەکانی تاقیگە دەیسەلمێنن کە یەکە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆمبی نایاسایی لە جۆری فسفۆڕی سپییان لە کەرتی غەززە بەکارھێناوە.
ھەروەھا، بەپێی بەڵگە ڤیدیۆیی و وێنەکان بۆیان دەرکەوتوە کە تۆپخانەکانی ئیسرائیل جۆرێکی دیکە بۆمبیان بەکارھێناوە کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە پێیان دراوە و سەرجەم بەڵگەکان پارێزراون.
ھاوکات رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی ئاشکرایکرد، ئیسرائیل بۆمبی نایاسایی لە جۆری فسفۆڕی شپی لە باشوری لوبنان بەکارھێناوە کە بوەتەھۆی برینداربوونی چەند ھاووڵاتییەکی مەدەنی و پێویستە لێکۆڵینەوە بکرێت بۆ ئەوەی ئەو کارانەی ئیسرائیل وەکو تاوانی جەنگ مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی ھاوکارییەکانی ئێران بۆ روسیا لە دروستکردنی درۆن و دواتر بەکارھێنانی لە شەڕی ئۆکرایندا، ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا بڕیاریداوە بە سەپاندنی سزا بەسەر شەش کەسایەتی و پێنج کۆمپانیا و دامەزراوەی ئێران.
ئەوەشی خستەڕوو، سزاکان پێکھاتوون لە بلۆککردنی سەروەت و سامان و قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ وڵاتانی ناو یەکێتی ئەوروپا، لەگەڵ قەدەغەکردنی دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ ئەو کەس و کۆمپانیایانەی لە لیستی سزاکەدان.
ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا راشیگەیاندووە، ئەمە پێنجەمین جارە یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر کەسایەتی و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی ئێراندا دەسەپێنێت، لە بەرامبەر ھاوکارییەکانی ئێران بۆ ڕوسیا.
بە پێی میدیاکانی بەریتانیا، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بە ناراستەوخۆ بە ئیسرائیلییەکانی راگەیاندووە کە دەبێت تا ساڵی نوێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە کەرتی غەززە تەواو بکات و رایبگرێت.
پێشتر میدیاکانی ئەمریکا لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ڕایانگەیاندبوو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، حکومەتی ئیسرائیلی ئاگادارکردۆتەوە، کە دەبێت لەماوەی چەند ھەفتەیەکدا شەڕی کەرتی غەززە کۆتایی بێبھێنرێت نەک چەند مانگێک، بەڵام ڕۆژنامەکە روونی کردەوە کە بەرپرسانی ئیسرائیل ھیچ گەرەنتییەکیان نەداوە بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕەکە لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا.
ھاوکات، بلینکن رایگەیاندووە ئەگەر حەماس خۆی رادەست بکات شەڕ لە غەززە کۆتایی دێت.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لێپرسینەوە لە حکومەتەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و کەنەدا بکرێت چونکە ھاوبەشی ئیسرائیلن لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ بەرامبەر خەڵکی غەززە.
باسی لەوەشکرد، بڕیاری سەپاندنی سزا بەسەر ژمارەیەک ھاووڵاتی وڵاتەکەی لەلایەن حکومەتی ئەو سێ وڵاتەوە بەتۆمەتی "پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ" سەرکۆنە دەکات، تارانیش بڕیاریداوە مامەڵەی ھاوشێوە لەگەڵ ئەو وڵاتانە ئەنجام بدات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی، ئەو سێ وڵاتە نابێت بۆچوون لەسەر رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی تر بدەن، چونکە خۆیان بوونەتە ھاوبەشی تاوانی کوشتنی ژن و منداڵانی غەززە و کوژرانی دڕندانەی دەیان ھەزار کەسی تر.
خەڵاتەکە لەلایەن عەلی کوڕی نێرگز محەمەدی و کیانای خوشکی وەرگیرا، ھاوکات نێرگز محەمەدی لە زیندانەوە نامەیەکی نوسیبوو و عەلی کوڕی خوێندییەوە و تیایدا دەڵێت، وەک ئێرانییەک شانازی دەکات کە بەشێکە لە شارستانیەتی دەوڵەمەندی ئێرانی، بەڵام ئەمڕۆ بووەتە قوربانی چەوساندنەوەی "دەسەڵاتێکی ئایینی ستەمکار و دژی ژن."
ھاوکات نێرگز محەمەدی ھاوکات لەگەڵ رۆژی جیھانیی مافەکانی مرۆڤ، وەک ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرامبەر پێشێلکارییە گەورە و بەربڵاوەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، مانی لە خواردن گرتووە.
نێرگز محەمەدی چالاکوانێکی دیاری ئێرانە و تەمەنی ٥١ ساڵە و چەند ساڵێکە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی حکومەتی ئێران دەستگیرکراوە، ئەمساڵیش وەک براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی دیاریکرا.
محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆکوەزیرانی قەتەر رایگەیاند، سەرەڕای ھێرش و بۆردومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، وەک حکومەتی قەتەر بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ نێوەندگیری لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بە مەبەستی گەیشتن بە ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان، بەڵام نایشارنەوە کە نە حەماس و نە ئیسرائیل لە ئێستادا خواستیان لەسەر ئاگربەست نییە.
لای خۆیەوە، ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام کە باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماسە رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل لە رێگەی ھێرش و بۆردومانەکانییەوە ھەموو سنورەکانی بەزاندووە و سڵ لە کوشتنی ژن و منداڵیش ناکاتەوە، جەختیش دەکەنەوە تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێن ھیچ بارمتەیەک بە زیندوویی لە کەرتی غەززە ناچێتە دەرەوە.
حزبوڵای لوبنانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ئەمریکا رێگری لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد بۆ راگرتنی شەڕ لە غەززە، بڕیاریانداوە شەڕێکی فروان دژی ئیسرائیل لە ناوچە سنورییەکان ئەنجامبدەن.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەو بڕیارەیان وەکو پاڵپشتییەکە بۆ گەلی فەڵەستین و کەرتی غەززە و لە توانایاندایە دەستیان بگات بە سەرجەم ئامانجە ستراتیجییەکانی ئیسرائیل و ناھێڵن بە ئاسانی یارمەتییەکانی بەدەست بگات و بیانگوازێتەوە.
ھاوکات، حوسییەکانی یەمەن رایانگەیاندووە، بڕیاریانداوە رێگری لە ھەموو کەشتییەک بکەن کە بە ئاوەکانی دەریای سوردا بەرەو ئیسرائیل تێپەڕبێت، بەڵام سورن لەسەر سەلامەتی بازرگانی نێودەوڵەتی لەو ناوچەیەدا.
ھێزی دەریایی فەڕەنسا لە راگەیەندراوێکدا کە دەستەی ئەرکان بڵاویکردەوە رایگەیاند، کەشتی جەنگی لانگدوگ لە دەریای سوور ئەو دوو فڕۆکەیەی خستووەتە خوارەوە، کە لە خاکی یەمەنەوە ئاڕاستەکرابوون.
بەڵام لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە نەدراوە کە ئامانجی درۆنەکان ئەو کەشتییە بووە یاخود نا، لای خۆشیەوە ئیسرائیل ھۆشداری دەدات لە گرتنەبەری رێگەی سەربازی دژی حوسییەکان.
خستەخوارەوەی ئەو دوو درۆنە چەند سەعاتێک دوای لێدوانێکی وتەبێژی ھێزەکانی ئەنساروڵا دێت کە رایگەیاندبوو، رێگری دەکەن لە تێپەڕینی کەشتی بۆ ئیسرائیل لەدەریای سوور.
تساحی ھنگبی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیلیش رایگەیاند، ئەمریکایان ئاگادارکردووەتەوە ئەگەر وڵاتانی جیھان ھێرشی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییەکان لەدەریای سور رانەگرن، ئەوا لەڕێی سەربازییەوە وەڵامی حوسییەکان دەدەنەوە.
بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی میسر چوار کاندید کێبڕکێ دەکەن، عەبدولفەتاح سیسی کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە سەرۆکی میسرە و لە ساڵی ٢٠١٨شدا بە بەدەستھێنانی ٩٧%ی دەنگەکان بۆ ویلایەتی دووەمی سەرۆکایەتی سەرکەوتنی بەدەستھێنایەوە. بە پێی ھەواڵی میدیاکان، پێشبینی دەکرێت بۆ ویلایەتی سێیەمیش سەربکەوێتەوە.
یەکێکی دیکە لە کاندیدەکان فەرید زەھران سەرۆکی پارتی میسری دیموکراتییە، کە نوێنەرایەتی رەوتی چەپڕەوی ناوەڕاست دەکات.
عەبدولسەند یەمامە سەرۆکی حزبی وەفدی لیبرالی و حازم عومەر سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری دوو کاندیدی دیکەی پڕۆسەکەن.
بەپێی دەستەی نیشتمانی ھەڵبژاردنەکان لە میسر، لە کۆی ١٠٤ ملیۆن دانیشتووی وڵاتەکە، نزیکەی ٦٧ ملیۆن ھاووڵاتی میسری کە تەمەنیان لەسەروو ١٨ ساڵەوەیە مافی دەنگدانیان ھەیە، بڕیارە رۆژی ١٨ی ئەم مانگەش ئەنجامەکان رابگەیەندرێت، ئەگەر ھیچ کام لەکاندیدەکانیش زۆرینەی دەنگیان بەدەستنەھێنا، ھەڵبژاردنەکە دەچێتە خولی دووەمەوە و لە سەرەتاکانی ساڵی داھاتوو بەڕێوەدەچێت.
ئادێل خۆدر، بەرپرسی ھەرێمی رێخراوی یونسێف لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، دوای ئەوەی نزیکەی یەک ملیۆن منداڵان لە غەززە ئاوارەبوون و ماڵەکانیان جێھێشتوە ئێستا ئەو کەرتە بووەتە مەترسیدارترین شوێن لە جیھانە بۆ منداڵان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی زانیاری راپۆرتەکان رۆژانە دەیان منداڵ دەکوژرێن و بریندار دەکرێن و ژیانیان شێواوە و لە شوێنێکدان کە ژیانی تێدا نییە.
دەشڵێت، پێشتر یونیسێف و رێکخراوە مرۆییەکان ھۆشدارییان لە دۆخی خراپی ئەو ناوچەیە و تیمەکەیان ئەو منداڵانەیان بینیوە کە دۆخییان باش نییە، بەشێک لەو منداڵانە بەھۆی جەنگەوە توشی شۆک بوون.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامداوە و باسی لە پابەندبوونی بەغداد کردووە بە پاراستنی دیبلۆماتکاران، جەختیشیکردووەتەوە کە واشنتن بەرامبەر ھەر ھێرشێک مافی بەرگریکردن لە خۆی بەکاردەھێنێت.
ئەوەشی خستوەتەڕو، ھەردوو گروپی چەکداری "حزبوڵا و بزوتنەوەی نوجەبا" کە ھاوپەیمانی ئێرانن، بەرپرسیار زۆرینەی ئەو ھێرشانەن کە دەکرێنەسەر ھێزەکانی ھاوپەیمانانن، ئەو ھێرشانەش پێشێلکاری سەروەری و ئاسایشی عێراقن.
لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، سەرکۆنەی ھێرشکردنەسەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغداد دەکات و جەختیش دەکاتەوە کە گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی ئێران ئازادانە خاکی عێراق بۆ کردنەئامانجی ھاوپەیمانان بەکاردەھێنن، بۆیە داوای لێپرسینەوە لەو گروپانە و سزادانیان دەکات.
لەکۆبوونەوەی شەوی ھەینیدا ئەنجومەنی ئاسایش پڕۆژەبڕیارێکی ئیماراتی بۆ راگرتنی دەستبەجێی شەڕ لە غەززە خستەدەنگدانەوە، لەکۆی ١٥ ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشیش، ١٣ وڵات لە بەرژەوەندی پڕۆژەکە دەنگیان و بەریتانیاش بێلایەنی ھەڵبژارد، بەڵام ئەمریکا ڤیتۆی دژی پڕۆژەکە بەکارھێنا.
رۆبەرت ود، جێگری نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند، واشنتن پشتیوانی داواکارییەکانی راگرتنی ئاگربەست ناکات چونکە ئەوە تەنھا گریمانەی سەرھەڵدانەوەی شەڕ لە داھاتوودا زیاتر دەکات و حەماسیش ھیچ خواستێکی بۆ ئاشتییەکی ھەمیشەیی نییە.
لای خۆیەوە، عەزت رشق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس رایگەیاند، سەرکۆنەی ھەڵوێستە نامرۆییەکەی ئەمریکا دەکەن و ھەڵوێستەکە ھاوبەشییەکی راستەوخۆی ئیسرائیلە لە کوشتنی زیاتری فەڵەستینییەکان.
ژمارەی ئەو یاداشتانەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا بە مەبەستی سەندنەوەی پارێزبەندی پەرلەمانتاران ئاڕاستەی لیژنەی ھاوبەشی دەستور و دادی کردووە، گەیشتوەتە ٧٣٣ یاداشت، لە کۆی ئەو ژمارەیەش ٥١٢ یاداشتییان لە دژی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان"ھەدەپ" تۆمارکراون، پەرلەمانتارانی "ھەدەپ"یش بە "ئەندامبوون لە رێکخراو" و "بانگەشە بۆ رێکخراو"تۆمەتبار کراون.
بەپێی زانیاریەکان ساڵیحە ئایدەنیز پەرلەمانتاری"ھەدەپ" زۆرترین یاداشت لە دژی بەرزکراوەتەوە کە ٩٧ جار داوای ھەڵگرتنی پارێزبەندی لە دژی تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئەکسیۆس، بەرپرسێکی ئیسرائیل رایگەیاندوە، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی لە شاری خان یونسی باشوری غەززە لە ماوەی سێ بۆ چوار ھەفتەی داھاتوو کۆتایی پێدەھێنێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، قۆناغی قورسی ھێرشکردن و جەنگ لە کەرتی غەززە بەرەو ئەو ئاڕاستەیەیە کە لەو وادەیەدا تەواوببێت.
دەشڵێت، ئەمریکا ھیچ فشارێک ناکات، یاخود کاتێک دانانێت بۆ ئیسرائیل بۆ کۆتایھێنان بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل.
ھاوکات بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندوە، ئەمریکا رەزامەندە لەسەر ئەوەی ئیسرائیل ھێرشە چڕەکانی تا کۆتایی ئەم مانگە بوەستێنێت، بەڵام ئیسرائیل پێی باشترە لە مانگی یەکەمی ٢٠٢٤دا ھێرشەکانی رابگرێت.