ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە دەرەوەی دیمەشق ڕوفاتی زیاتر لە ١٠٠هەزار لەو کەسانەی تێدایە کە لە سەردەمی حکوومەتی بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سووریادا کوژراون.

مەعاز مستەفا، سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتنی سووریا لە دیدارێکدا  لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز لە دیمەشق ڕایگەیاند " لە دووریی ٤٠ کیلۆمەتر لە ئەلقەتیفە لە باکوری پایتەختی سووریا، گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە کە یەکێکە لەو پێنج گۆڕە بەکۆمەڵانەی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دەستنیشانیان کردووە."

مەعاز مستەفا ئاماژەی بەوەش کردووە، گۆڕەکە زیاتر لە ١٠٠ هەزار ڕووفات تێدایە،"دڵنیایە لەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ زیاتری هەن کە هاووڵاتیی سووری، ئەمەریکی، بەریتانی و کەسانی دیکەشیان تێدایە."

ئەمە لە کاتێکدایە،مەزەندە دەکرێت لە ساڵی ٢٠١١وە تا ئێستا سەدان هەزار سوری کوژرابن، کە لە رابردوودا ناڕەزایەتییان لە دژی دەسەڵاتی ئەسەد دەربڕیوو

هەروەها لە ڕابردووشدا، ئەسەد چەندان جار ڕەتی کردووەتەوە حکوومەتەکەی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤی کردبێت