جیهان

ناوەندی جیھانی ژن لە کەنەدا، ئاشنا عەلی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ستراتیژی و گەشەسەندن لە کۆمپانیای (ئەنتی ھیرۆیین میدیا) وەک یەکێک لە ٢٠ ژنە سەرکردەو کاریگەرەکان دەستنیشان کرد.

ئاشنا ئەزموونێکی زۆری لەگەڵ رێکخراوەکان و کۆمپانیاکاندا ھەیە لەبواری ڕاوێژکردندا، کۆمپانیاکەشی تایبەتە بە گێڕانەوەی ئەو چیرۆکانەی کە گۆڕانی کۆمەڵایەتی بە دوای خۆیاندا دەھێنن.

ئاشنا شارەزاییەکی زۆری لە بوارەکانی پەیوەندی ستراتیژی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان و سەرکردایەتی و بیرکردنەوەی ڕێکخراوەیی ھەیە و پلانی ستراتیژیی بۆ کۆمەڵێک ھەڵمەتی دیجیتاڵی لە جیھاندا داڕشتووە کە زیاتر جەختی لە ڕۆڵی ژنان کردووەتەوە تیایاندا.

ساڵی ٢٠٢٢ لە فێستیڤاڵی تۆرێنتۆدا کورتە فیلمێک لە بارەی ئاشنا نمایشکرا کە تیایدا وەک کارەکتەرێکی بەتوانا لە بوارەکەی خۆی دەرکەوت، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام داوایکردووە ژنان بەشدارییەکی چالاکانەیان لە بزووتنەوە ئاشتیخوازەکاندا ھەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوی کۆبونەوەکەی لوتکەکەدا، کە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا و ١٣ وڵاتی دیکە ئیمزایانکردووە ھاتووە، ھێرشەکانی ئیسرائیل بەرامبەر فەڵەستینییەکان لە کەرتی رۆژئاوا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و داواش لە ئیسرائیل کرا رێگربێت لە زیادبوونی ھێرشەکان بۆ سەر ھاوڵاتییانی فەڵەستینی لە کەرتی رۆژئاوا.

یەکێتی ئەوروپا و ١٣ وڵات ئیدانەی توندوتیژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی رۆژئاوا دەکەن

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی میدیاکانی ئێران سەعات دوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکدار ھێرشیان کردووەتە سەر بارەگای پۆلیسی راسک لە ناوچەی زاھیدانی سەربە پارێزگای سیستان و بلوچستان، لە ئەنجامی ھێرشەکەشدا ١١ پۆلیس کوژراون.

جێگری پارێزگاری سیستان و بەلوچستان ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ھێرشەکە تیرۆریستیی بووە، ھێزەکانی پۆلیس وەڵامی ھێرشەکەیان داوەتەوە و چەند تیرۆیست کوژراون و ژمارەیەکیش برینداربوون، لە ئێستاشدا رەوشی ناوچەکە ئاسایی بووەتەوە، لە ژێر کۆنتڕۆڵی ھێزە ئەمنییەکاندایە.

ھاوکات سوپای زوڵم راگەیەنراوێکی بڵاوکردوەتەوە و بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی گرتووەتە ئەستۆ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کێربی، وتەبێژکی کۆشکی سپی رایگەیاند، لە گفتوگۆکانی جەیک سۆلیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی کە رۆژی پێنج شەمە بەڕێوەچووە، باس لە کەمکردنەوەی ھێرشەکانی ئیسرائیل کراوە بۆسەر کەرتی غەززە.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەزاری کێربییەوە بڵاویکردووەتەوە، رەنگە ھێرشەکان بۆسەر غەززە لەدوای سەردانەکەی سۆلیڤانەوە کەم ببنەوە، بەڵام ھێشتا کاتێکی دیاریکراوە بۆ ئەو مەبەستە دانەنراوە.

کێربی ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتەکەی ھیوادارە بە زووترینکات شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بوەستێت، ئەمەش دوای ئەوەھات، کە یۆاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ھۆشداریدا لەوەی ململانێکان بۆ ماوەیەکی زیاتر لە چەند مانگێک بەردەوام دەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکردایەتی ناوەندی ئەمریکا _ سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە ھێرشە موشەکیەکەی سەر کەشتییە بارھەڵگرەکەی گەرووی بابولمەندەبی نێودەوڵەتی لە دەریای سوور، ھیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.
دەشڵێت بەردەوامن لە چاودێریکردنی وردی دۆخی ناوچەکە.

لەلایەکی ترەوە وتەبێژی کۆمپانیای مێرسک بۆ گواستنەوەی دەریایی دەڵێت، کەشتییەکەیان ھیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە، لەکاتێکدا حوسیەکان باسیان لەوە کردووە کەشتییەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج.

رۆژی سێشەممەی رابردووش حوسیەکان بە موشەک کەشتیەکی نەوتی نەورویژیان لە دەریای سوور کردە ئامانج کە بەرەو ئیسرائیل دەچوو.

دووبارەبونەوەی ھێرشەکان بۆ سەر کەشتیە بارھەڵگرەکان، ھەندێک لە کۆمپانیاکانی ناچار کردووە ڕێڕەوی گەشتەکانیان لە ئیسرائیلەوە بگۆڕن بۆ رەئس رجا ساڵح بەرەو ئەفریقاو ئاوەکانی دەریای ئەتڵەتیکی باکور، ئەوەش بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و زیان گەیاندن بە ئابووری ئیسرائیل.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی میسر لە زاری چەند لێپرسراوێکی باڵای وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردووەتەوە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بە رەسمی داوایان لە بەرپرسانی میسر کردووە ھەوڵەکانیان بە مەبەستی نێوەندگیری بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانیان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس دەستپێبکەن بۆئەوەی بگەنە رێککەوتن لەبارەی ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و ئەگەر پێویستیش بکات ئاگربەستێکی دیکەی مرۆیی بۆ چەند رۆژێک رادەگەیەنن.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەسەڵاتدارانی میسر بەڵێنیان بە ئیسرائیل داوە داواکارییەکەیان جێبەجێ بکەن و ھەوڵەکانیان بۆ ئەو مەبەستە دەستپێبکەن، بەڵام دڵنیاییان نەداوە دەتوانن بزوتنەوەی حەماس بە راگەیاندنی ئاگربەست رازی بکەن یاخود نا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئامارێکی حکومەتی تورکیا، ساڵی رابردوو بەھۆی قورسبوونی رێکارەکانی تایبەت بە بەدەستھێنانی مافی مانەوە و ناسەقامیگری رەوشی ئابووری تورکیا، زیاتر لە ٤٦ ھەزار کۆچبەری عێراقی ناچاربوون بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان و ئەوەش گەورەترین رێژەی گەڕانەوەی کۆچبەرانە کە ھەموویان ھەڵگری ناسنامەی یەک وڵاتن بن، بەڵام تائێستاش نزیکەی ٢٧٥ ھەزاری کچۆبەری تری عێراقی لە تورکیا دەژین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو عێراقییانەی گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان زۆرینەیان لە پێکھاتەی تورکمانن کە لە چەند ساڵی رابردوودا ناوچەکانیان لەلایەن گرووپی تیرۆریستی داعشەوە داگیرکرابوون و لەئێستاشدا ئاوەدانکراونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو لێپرسراوە ئەمریکییە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە رایگەیاندووە، ھێزەکانی ئەمریکا و ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی روبەڕووی ٩٧ ھێرش بوونەتەوە لە عێراق و سوریا، ھێرشەکانیش لەڕێی مووشەکی درۆن و مووشەکی بالیستی کورت مەوداوە ئەنجامدراون، بەشێوەیەک ٤٥ ھێرش لە عێراق و ٥٢یان لە سوریا بوون.

زۆرینەی ھێرشەکانی سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامییەوە بەرپرسیارێتییان دەگیرێتە ئەستۆ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە دەنگی ٢١٢ ئەندام لە کۆی ٢٢١ ئەندام دەنگیدا بە کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی رەسمی بۆ لێپێچینەوە لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، دیموکراتەکانیش دەڵێن، تۆمەتەکانی کۆمارییەکان لە دژی بایدن لاوازن و تەنھا کات بەسربردنە.

دیموکراتەکان راشیانگەیاند، سەرکەوتنی ئەم لێکۆڵینەوەیە نزیکە لە سفرەوە، بەڵام کۆمارییەکان بەو کارەیان ھەوڵدەدەن بایدن سەرقاڵ بکەن لەبەر ڕۆشنایی کاندیدبوونی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەچێتە ئیسرائیل و لەگەڵ بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیران و ئسحاق ھرتسوگ سەرۆکی ئیسرائیل و ژمارەیەک لێپرسراوی دیکە کۆدەبێتەوە. 

رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی نوسینگەی ناتانیاھۆوە بڵاویکردەوە، یواف گالانت وەزیری بەرگری و بینی گانتس وەزیری ئەنجومەنی جەنگ لەو لێپرسراوانەن کە لەگەڵ سۆلیڤان کۆدەبنەوە. 

بڕیارە لە ھەفتەی داھاتووش، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بکات، کە وڵاتانی بەحرەین و ئیمارات و ئیسرائیل دەگرێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٤٥  رۆژنامەنووس لە جیھان لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانیان کوژراون. راشیگەیاند، سەرەڕای زیادبوونی شەڕ و ئاڵۆزی و ململانێکان لە ئەمساڵدا، ژمارەکە تا ڕادەیەک کەمترە لە ساڵی رابردوو کە تیایدا ٦١ ڕۆژنامەنووس کوژران.

روونییشکردەوە، یەک لەسەر سێی ئەوانەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا کوژراون، پەیوەندییان بە ململانێی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە ھەیە و ١٣ ڕۆژنامەنووسیان لە کەرتی غەززە کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات، ئیسرائیل رایگەیاند، بەردەوام دەبێت لە شەڕی غەززە تا سەرکەوتن بەسەر حەماسدا، ئەوەش سەرەڕای زیادبوونی فشارە نێودەوڵەتییەکانە، لەنێویاندا واشنتۆنی ھاوپەیمانی ئیسرائیل. 

ئەمە لەکاتێکدایە، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی زۆرینەی دەنگ بڕیارێکی پەسەند کرد کە داوای "دەستبەجێ ئاگربەستی مرۆیی" لە کەرتی غەززەدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی ڕوسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، حکومەتەکەی " کیریل بودانۆڤ" سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری سەربازی ئۆکراینی خستە ناو لیستی داواکراوەکانییەوە لە وڵاتەکەی، وتیشی بەپێی ماددەیەکی یاسای کە تایبەتە بە تاوانی جەنگ سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری سەربازی ئۆکراینی خستە نێو لیستی داواکراوەکانییەوە.

پێشوتر، ئاژانسی ھەواڵی سپۆتنیکی ڕوسی بڵاوکردبۆیەوە کە بودانۆڤ پێشتر داوای "کوشتنی ھەر ھاوڵاتیانی ڕوسیای لە ھەر شوێنێکی جیھان" کردبوو، تا ئەو کاتەی وڵاتەکەی سەرکەوتن بەدەستدەھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز لێکۆڵینەوەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، خەرجیی ئابووری جەنگەکەی غەززە کاریگەری لەسەر وڵاتانی وەک لوبنان و میسر و ئوردن ھەیە، ھاوکات عەبدوڵا دەردەری یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، قەبارەی ئەو وێرانکارییەی لەم ماوە کەمەی رابردوودا لە غەززە دروستبووە، لە دوای جەنگی دووەمی جیھانییەوە ھاوشێوەی نەبووە و ٤٥٪ بۆ ٥٠٪ی کۆی خانووەکانی غەززە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا وێران بوون.

بەرەبەیانی رۆژی حەوتی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، چەکدارانی حەماس ھێرشیان کردە سەر ئیسرائیل، ئەوەش کاردانەوەیەکی توندی ئیسرائیلی لێکەوتەوە، لەوکاتەوە ئیسرائیل لە ئاسمان و زەوییەوە ھێرش دەکاتەسەر غەززە و بەھۆیەوە زیاتر لە ١٨ ھەزار و ٥٠٠ کەس لە غەززە کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەیڤید کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا رایگەیاند، ھەڵسوکەوتەکانی ئەم دواییەی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بووەتە ھەڕەشەیەکی قبوڵنەکراوە بۆ سەر بەڕیتانیا و ھاوپەیمانەکانی، بەوھۆیەشەوە، بەڕیتانیا کاروانێکی نوێی سزای بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە، کە پێکھاتووە لە سزادانی حەوت کەسایەتی ئەو وڵاتە.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لەو حەوت کەسایەتییە ئێرانییەی سزادراون،  فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانە، کە لەم دواییانەدا ھەڕەشەی تێکدانی سەقامگیری ئیسرائیلی کردووە.

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا راشیگەیاند، سزاکان پێکھاتوون لە سڕکردنی سەروەت و سامانی ئەو کەسایەتییانە لە بانکەکانی بەریتانیا و قەدەغەکردنی گەشتی ئەو کەسایەتییانە بۆ بەڕیتانیا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆردومانەکە لە وەڵامی ئەو ھێرشانە بووە کە رۆژی ڕابردوو گرووپی چەکداری حزبوڵا کردوویەتە سەر سوپای ئیسرائیل و لە بۆردومانەکەشدا ژێرخانی سەربازی ئەو گروپە چەکدارە کراوەتە ئامانج.

لەسەرەتای ھەڵگیرسانی شەڕی نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، گروپی چەکداری حزبوڵا بە مەبەستی پشتیوانی بۆ گروپی چەکداری حەماس و گەلی فەڵەستین، رۆژانە بە مووشەک و درۆن بۆردومانی سوپای ئیسرائیل دەکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...197198199200201...535