لە تەقینەوەیەکدا لە مۆسکۆی پایتەخت دوو جەنەڕاڵی سوپای روسیا گیانیان لەدەستدا
١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیوک لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس و گیانیان لەدەستدا، کە هەردووکیان جەنەڕاڵی سوپای روسیا بوون.
میدیاکان ئاماژەیان بەوەکردووە، تەقینەوەکە بەهۆی سکۆتەرێکی بۆمبڕێژکراوەوە روویداوە، کە لە تەنیشت ئۆتۆمبێلێکەوە دانراوە، لە رێگای ریمۆت کۆنتڕۆڵەوە تەقێنراوەتەوە.
میدیاکان ئەوەیان خستووەتە روو، بەهۆی تەقینەوەكەوە جەنەڕاڵ ئیگۆر كریلۆڤ فەرماندەی هێزی تایبەتی ئەتۆم و جەنەڕاڵێكی یاریدەدەری لە بەردەم ماڵەكەیاندا كوژراون.
باس لەوەشكراوە، دوای تەقینەوەكە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكهێنراوە، كە بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان، تاکە زانیاری هەیە ئەوەیە سكۆتەرێكی كارەبایی بۆمبڕێژكراو تەقێنراوەتەوە.