دۆناڵد ترەمپ توركیا بە دەستی پشت رووداوەكانی سوریا تۆمەتبار دەكات و دەڵێت، توركیا لەرێی گروپە چەكدارەكانەوە بەشێوەیەكی نادۆستانە دەستیبەسەر سوریادا گرت.


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، توركیا لە پشت رووداوەكانی سوریا و رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوەیە كە لەرێی گروپە چەكدارەكانەوە بەشێوەیەكی نادۆستانە دەستی بەسەر سوریادا گرت.


وتیشی، لە سوریا زۆر بابەت ناڕوونە بەڵام پێیوایە تێیدا توركیا براوەیە.


دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریكا 900 سەربازی لە ناوچە سنورییەكانی سوریا هەیە و نایانەوێت هیچ سەربازێكی ئەمریكی لەو وڵاتە بكوژرێت، بەڵام مەترسی روودانی هەیە، راشیگەیاند، توركیا كاریگەتی دەبێت لەسەر رووداوەكانی داهاتووی سوریا.