لێپرسراوی كاروباری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا دەڵێت، نابێت لە قۆناغی داهاتووی سوریادا هیچ شوێنێك بۆ روسیا و ئێران هەبێت.


كایا كالاس لێپرسراوی كاروباری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، نابێت لە قۆناغی داهاتووی سوریادا، هیچ شوێنێك بۆ روسیا و ئێران هەبێت، بە دیاریكراویش لایەنگرانی رژێمی پێشووی سوریا.


راشیگەیاند، ناكۆكییە سیاسییەكان پرسی دوو سەربازگەكەی روسیا لە سوریا، لەگەڵ سەركردایەتی نوێی ئەو وڵاتە دەوروژێنێت، بە تایبەتی دوای ئەوەی بەشێك لە لێپرسراوانی یەكێتی ئەوروپا، داوایان لە دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا كردووە، هێزەكانی روسیا لەو وڵاتە دەربكەن.