دۆناڵد ترەمپ بۆ یەکێتی ئەوروپا: ئەگەر نەوت و گازی زۆرمان لێنەکڕن، دەبێت باجی زیاتر بدەنە ئەمریکا.
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
وێنە،سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ٢٧ وڵاتەی زیادکرد کە یەکێتی ئەوروپا پێکدەهێنن بۆ لیستی ئەو هاوبەشە بازرگانیانەی، هەڕەشەی یەکێتی ئەوروپای کرد وتی"ئەگەر نەوت و گازی زۆمان لێنەکڕن، دەبێت باجی زیاتر بدەنە ئەمریکا". پێشترهەڕەشەی لە کەنەدا و مەکسیک کرد بە ٢٥% باج بادەنە ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەوتارێکدا ئاماژەی بەوەکرد دەبێت وڵاتانی ئەوروپا ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاتر لەگەڵ واشنتن بکەن، ئەگەر وانەکەن دەبێت باجی زیاتر بدەنە ئەمریکا، پێشتر ترەمپ هەمان هەڕەشەی لە مەکسیک و کەنەدا کرد بە ٢٥% باج بادەنە ئەمریکا
لەلایەکی دیکەوە بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی سەرژمێری ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٣دا ناهاوسەنگی بازرگانی ئەمریکا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا لەسەر کاڵاکان ٢٠٩ ملیار دۆلار بووە.٥٧٦ ملیار دۆلار هاوردە لە ئەوروپا و ٣٦٧ ملیار دۆلار هەناردە لە ئەمریکاوە هەبووە.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشترترەمپ هەڕەشەی لە کەنەدا و مەکسیک کرد بە 25% باج، سەرکردەکانی هەردوو وڵات قسەیان لەگەڵ کرد بۆ ئەوەی هەوڵبدەن و هەر گرژییەک چارەسەر بکەن. بەڵام یەکێتی ئەوروپا یەک کەسی نییە کە بتوانێت بەڵێنەکانی کڕینی گازی سروشتی و نەوت بەناوی ٢٧ وڵاتی ئەندامەکەیەوە بکات کە ترەمپ بەدوایدا دەگەڕێت