کریس ڤان هۆلن سیناتۆری دیموکراتیەکان و لیندسی گراهام سیناتۆری کۆمارییەکان پرۆژە یاسایەکیان بۆ سزادانی تورکیا پێشکەشی کۆنگرێس کرد،لەسەر هێرشەکانی  بۆ سەر هەسەدە 

کریس ڤان هۆلن سیناتۆری دیموکراتیەکان و لیندسی گراهام سیناتۆری کۆمارییەکان لەسەر پێشێلکاریەکانی تورکیا لە باکوری سوریا داوادەکەن تورکیا سزا بدرێت، هەروەها یاسای "بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٤"ناساند و بە هیوان هەڕەشەی سزاکان لایەنەکان بەرەو ئاگربەست ببات،ئەو دوو سیناتۆرە جەخت لەوەدەکەنەوە تورکیا هەموو سنورەکانی بەزاندوە دەبێت سزا بدرێت

ئەمە لە کاتێکدایە لە دوای دوورخستنەوەی بەشار ئەسەد، سەرکردەی سوریا کەمتر لە دوو هەفتە لەمەوبەر، دوژمنایەتییەکان لە باکوری سوریا پەرەی سەندووە. ئەمریکا بە ناوبژیوانی ئاگربەستێکی ناسک لە ناوچەی نێوان تورکیا و ئەو گروپە سوریایانەی کە پشتگیریان دەکات، و چەکدارە کوردەکانی سوریا کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن.