روانگەی سوری: ٢٣ چەكداری سەر بە توركیا لە دەوروبەری مەنبج كوژراون
کەژان
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
روانگەی سوری رایگەیاند، لە شەڕوپێكدادانەكانی رۆژی پێنج شەمممەی نێوان شەڕڤانانی هەسەدە و گروپە چەكدارەكاندا لە دەوروبەری مەنبەج، 23 چەكدار كوژراون.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە سوریا لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ تۆپباران و بۆردومانەكانی رۆژی پێنج شەممەی توركیا بۆسەر ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، هێزەكانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج كە سەر بە هێزەكانی سوریا دیموكرات هەسەدەن چەند دژە هێرشێكیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا 23 چەكداری گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا كوژراون.
روانگەكە راشیگەیاند، هەر لەو شەڕانەدا ئەندامێكی هێزەكانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج كوژراوە.
ئاماژەی بەوەشكراوە، شەڕوپێكدادانی توند لە دەوروبەری گوندەكانی عەتشانە و مەستەها، لە باشووری منبج بەردەوامە، هێزەكانی توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و تۆپی قورس ناوچەكە بۆردومان دەكەن.