ئەمریكا بنكەیەكی سەربازی لە شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان دادەمەزرێنێت و شەڕ و پێكدادانی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی توركیاش بەردەوامە. 

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمریكا بڕیاریداوە بنكەیەكی سەربازی لە شاری كۆبانێ بكاتەوە و چاودێری ئاگربەستی نێوان توركیا و هێزەكانی سوریای دیموكرات ناسراو بە هەسەدە بكات. 

دەشڵێت، شەڕ و پێكدادانی نێوان هەسەدە و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا لە بەنداوی تشرین و پرسی قەرەقۆزاق بەردەوامە. 

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێكی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك هەسەدە بڵاویكردوەتەوە كۆبونەوەی ئەحمەد شەرع سەرۆكی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی سوریا، لەگەڵ وەفدی هەسەدە ئەرێنی بوە و تاوتوێی پێگەی كورد و هێزەكانیان لە سوریای داهاتوودا كراوە .