جیهان

پارێزەرانی ترەمپ داوایان لەو ویلایەتە کردووە بڕیارەکە ھەڵبوەشێننەوە، چونکە ئەو بڕیارە کە لەلایەن وەزیری کاروباری ویلایەتی "ماین"ەوە دەرکراوە لەجێی خۆیدا نییە.

پێشتریش دادگای باڵا لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ گونجاو نییە بۆ ئەوەی کێبڕکێی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بکات لەو ویلایەتە، بەھۆی ئەوەی ھانی یاخیبووانی داوە بۆ ھێرشکردنە سەر کۆنگرێس لە ساڵی ٢٠٢١دا. 

لە مانگی ئابی ساڵی رابردووشدا دادگای ویلایەتی جۆرجیا ترەمپی تۆمەتبار کرد بە ھەوڵدان بۆ گۆڕینی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٠. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی لوبنان بڵاوینکردووەتەوە، لە ناوچەی مشریفییەی باشووری بەیروت، ئۆفیسێکی گروپە چەکدارەکانی غەززە لەلایەن درۆنێکی ئیسرائیلییەوە کراوەتەوە ئامانج.

راشیانگەیاندووە، لە ھێرشەکەدا شەش کەس کوژراون و ١١ی دیکەش برینداربوون.

ھاوکات بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، لە ھێرشەکەدا ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس و دوو سەرکردەی کەتائیبی قەسام کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ ژاپۆانی ھەژاند، بەھۆیەوە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٤ کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

سەبارەت بە زیانە ماددیەکانیش حکومەتی چین رایگەیاند، بەشێکی زۆر لە خزمەتگوزارییەکانی ھێڵی ئاسن و گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان ڕاگیراون.

ھاوکات، ئاژانسی بومەلەرزەزانی چینیش رایگەیاند تەنھا لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا زیاتر لە ١٥٥ بومەلەزە بە گوڕی جیا جیا لە روویانداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای فەرمی حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، ھێرشەکە سەعات ٤:٣٥ خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بووە و تیایدا فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیل لە ئاراستەی بەرزاییەکانی جۆلانەوە ھێرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک ناوچە لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێرشەکە تەنھا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

لە دوای ٧ی تشرینی یەکەمەوە، بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر پێگە سەربازییەکانی حکومەتی سوریا لەنزیک سنورەکانی ھەردو وڵات و دیمەش بەردەوامە و ئیسرائیل پێیوایە ئەو بنکە سەربازیانەی بۆردومان دەکرێن، گروپە چەکدارییەکانی نزیک لەئێرانی تێدایە و ھەوڵ دەدەن ئاسایشی وڵاتەکەی تێکبدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوە سەربازییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، گرووپی چەکداری حوسی، دوو موشەکی بالیستیکیان ھەڵداوە و کەشتییەکی جەنگی ئەمریکییان لە نزیک دوورگەی ھانیش لە باشووری دەریای سوور کردووەتە ئامانج.

ئەوەشیان پشتڕاستکردەوە کە بەلەمەکانی حوسییەکان لە مەودایەکی دوورەوە موشەکەکانیان ئاراستەی کەشتییە جەنگییەکە کردووە بەبێ ئەوەی بەری بکەوێت.

ھەروەھا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، میدیاکانی ئیسرائیل و ئێران ھەواڵی ھێرشێکی حوسییەکانیان بۆ سەر کەشتییەکی جەنگی ئەمریکی لە دەریای سووردا بڵاوکردەوە کە گوایا دواتر پێکدادانی تووند لەنێوان ھەردوولا ڕوویداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی یۆنھاپی کۆریای باشوور وێنەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت، لی جای میونگ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی کۆریای باشوور دوای بریندابوونی لەسەر زەوی بەبێ ھۆشی کەوتووە.
ئاژانسەکە روونیشیکردووەتەوە، ھێرشبەرەکەش لە شوێنی ڕووداوەکە دەستگیرکراوە.

بەرپرسێکی نەخۆشخانەی زانکۆی نیشتمانی بوسان ڕایگەیاندووە، برینەکەی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن مەترسی لەسەر ژیانی نەبووە، ھەروەھا دوای وەرگرتنی چارەسەری بەپەلە، گواستراوەتەوە بۆ سیئۆل.

لی بە تۆمەتی بەرتیلدان بە کۆمپانیایەک کە گومانی گواستنەوەی ٨ ملیۆن دۆلاری نایاسایی بۆ کۆریای باکووری لێدەکرێت، لەلایەن دادگاوە داواکراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئەمریکا لە زاری چەند لێپرسراوێکی ئیسرائیلەوە رایانگەیاند، بزووتنەوەی حەماسی پێشنیازێکی نوێی پێشکەش بە ئیسرائیل کردووە، لە ڕێگەی نێوەندگیری میسری و قەتەرییەوە، بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان و کۆتاییھێنان بە شەڕی کەرتی غەززە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ڕێککەوتنە نوێیە پێشنیاز کراوە لە سێ قۆناغ پێکدێت، ھەر قۆناغێک ئاگربەست بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک لەخۆدەگرێت لە بەرامبەر ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان لە کۆتا قۆناغیشدا ئەو سەربازانە ئازادبکرێن کە لەلای حەماسن ، بەڵام ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستۆتەروو کە ئیسرائیل ئەو پێشنیازەی رەتکردۆتەوە دەڵێت تا لەناوبردنی تەواوەتی حەماس شەڕ لە غەززە ناوەستێنین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی ڕۆژنامەوانی گروپی ھێزەکانی "سەنتەر"ی سوپای ڕووسیا بڵاویانکردەوە، فڕۆکە جەنگیەکان ٢٢ ناوەندی فەرماندەیی سوپای ئۆکراینیان لە میحوەری کراسنی لیمان کردووەتە ئامانج.

ھاوکات ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی ژمارەیەک تەقینەوە لە پایتەخت بیستراوە کە دواتر زانراوە ژمارەیەک مووشەکی جۆری کینجاڵ ناوچەیەکی نیشتەجێبوونیان کردووەتە ئامانج.

میدیاکانی بەریتانیا بە پشتبەستن بە شارەزایانی سەربازی بڵاویانکردەوە، بەرگری ئاسمانی ئۆکراینا ناتوانێت لەم کاتەدا ھەموو ھێرشەکانی ڕووسیا بەرپەرچ بداتەوە، چونکە موشەکی بەرگری ئاسمانی کەمبووەتەوەو روسیاش ئەمە بە دەرفەت دەزانێت بۆ چڕکردنەوەی ھێرشەکانی بەتایبەت بۆسەر کیێڤی پایتەخت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە داوود عەبدوڵاھی، زیندانی کورد دوای ١٤ ساڵ لە بەنکردنی لە زیندانی قزلحەساری کەرەج بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی و ئەندامبوون لە گروپە سەلەفییەکان لە سێدارە درا، لە کاتێکدا لە ٢٦ی مانگی رابردوو بەھۆی گواستنەوە بۆ ژووری تاکەکەسی دەستی بە مانگرتنی لە خواردن کردبوو.

بەپێی راگەیەنراوەکە،  لە ئێستاشدا چوار ھاووڵاتیی دیکەی کورد مەترسی لە سێدارەدانیان لەسەرە، ھاوکات ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، ھاووڵاتییەکی بەلووچ بە ناوی جەمشید گورگیچ، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بەھۆی نەخۆشیی و رێگەنەدان بە چارەسەری پزیشکی لە زیندانی زاھیدان گیانی لە دەستداوە.

راشیگەیاندوە، ئەو ھاووڵاتییە باوکی سێ منداڵە و ماوەی ساڵێک و سێ مانگە لە زینداندایە و بەھۆی وەرنەگرتنی چارەسەری خێرا گیانیلەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، بەپێی داتاکان رێژەی ھاتنی کۆچبەران بە شێوەی نایاسایی بەراورد بە سالڕَنی رابردوو کەمی کردووە. ئاماژەی بەوەکرد لەئەمساڵدا ٢٩ ھەزار و ٤٣٧ کۆچبەر لە رێگەی کەنداوی ئینگلیزەوە بە نایاسایی گەیشتونەتە ئەو وڵاتە. ئەوەش بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بە رێژەی لە ٣٦% کەمیکردووە کە رێژەی کۆچبەرانی نایاسایی لەو ساڵەدا زیاتربوو لە ٤٥ ھەزار و ٧٧٥ کۆچبەربووە.

ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا, لەگەڵ دەستبەکاربوونی یەکێک لە پێنج کارە لە پیشنەکانی کەمکردنەوەی ھاتنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتەکەیان، چونکە ئەو رێژەی ھاتنی کۆچبەران باری دارایی ئەو ولڕَتەی بەتەواوەتی ھیلاکردووە، تێچوەکەی گەیشتبووە ھەشت ملیۆن پاوەن لە رۆژێکدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای رەسمی کۆریای باکوور بڵاویکردووەتەوە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ سەرجەم لێپرسراو و فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی باسی لە و مەترسی و ھەڕەشانە کردووە کە لەسەر کۆریای باکوور ھەن لەگەڵ چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسییانە.

جەختیشیکردووەتەوە، ھەر کاتێک دووژمنان بژاردەی سەربازییان ھەڵبژارد و بڕیاری رووبەڕوبوونەوە و شەڕیان لە دژی کۆریای باکوور راگەیاند، پێویستە فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بەبێ ھیچ سڵکردنەوەیەک ئەمریکا و کۆریای باشوور بە تەواوی لەسەر نەخشەی جیھان بسڕنەوە بۆئەوەی ببێتە وانەیەک بۆ سەرجەم دوژمنانی تری کۆریای باکوور.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مقاوەمی ئیسلامی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە چەکی گونجاو شاری "ئیلات" لە ئیسرائیل کردووەتە ئامانج و بەردەوامیش دەبن لە ھێرشەکانیان بۆ سەر دوژمن. 

بەڵام لە راگەیەندراوەکەدا ھیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانەکانی ھێرشەکە بڵاونەکراوەتەوە.

لە چەند سەعاتی رابردووشدا، حزبوڵای عێراقی بنکەی "رمێلان"ی لە باکوری رۆژھەڵاتی سوریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردە ئامانج. 

بەیانی یەکشەممەش، کێڵگەی عومەری نەوتی لە رۆژھەڵاتی دێرەزوور روبەڕووی سێ ھێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووەوە. 

لە زۆرینەی ھێرشەکانیشدا، مقاوەمەی ئیسلامی عێراقی بەرپرسیارێتی رادەگەیەنێت و ھێرشەکانیان لە وەڵامی ئەو بۆردوومان و ھێرشانەیە کە ئیسرائیل دەیکاتە سەر غەززە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیلینسکی لە پەیامێکیدا بۆ ساڵی نوێ رایگەیاند، ھێزەکانی روسیا تێکدەشکێنن و ھۆشداریشیدا لە ھەموو ئەو ھەوڵانەی دەدرێن بۆ کەمکردنەوەی ھەماھەنگی جیھان. 

زیلینسکی وتیشی، ساڵی نوێ دوژمن روبەڕووی گورزی گەورە دەبێتەوە و ئۆکراینیش دەبێتە خاوەنی یەک ملیۆن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، جگە لە فڕۆکەی جەنگی لە جۆری ئێف ١٦، کە لەلایەن ھاوپەیمانەکانییەوە لە وڵاتانی رۆژئاوا پێشکەشی دەکرێن.

پەیامەکەی زیلینسکی دوای کەمتر لە ٧٢ سەعات بووە لە ھێرشێکی فراوانی مۆسکۆ بۆ سەر شارەکانی ئۆکراین، کە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستە کردن و بەھۆیەوە لانی کەم ٣٩ کەس کوژران، ئەو ھێرشانەش بە فراوانترین ھێرشی ئاسمانی دانران لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتەوە. 

ھاوکات ئۆکراین خستنەخوارەوەی ٢١ درۆنی لە کۆی ٤٩ درۆنی دروستکراوی ئێرانی راگەیاند، کە لەلایەن روسیاوە ئاڕاستەی شاری بیلگۆرود کرابوو، بەھۆشیەوە ٢٤ کەس کوژران. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێدا، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند بە دەیان موشەکی ئاڕاستەی تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل کردووە. سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیلیش وەڵامی ھێرشە مووشەکییەکەی حەماسی دایەوە.

لای خۆیەوە، دانیال ھاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بڕیارە لەم ھەفتەیەدا بەشێک لەو سەربازە یەدەگانەی رەوانەی شەڕی غەززە کراون لە خزمەتی سەربازی ببەخشرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سوپا پێویستە پلان بۆ داھاتوو دابنێت، چونکە ئەرکەکانی لە ساڵی داھاتوودا زیاتردەبێت بەو پێیەی درێژایی ساڵی ٢٠٢٤ شەر دژی حەماس بەردەوامی دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، لە درێژەی ھێرشەکانیان دژی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە و وەک کاردانەوەیەک دژی جەنگی غەززە، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ھێرشیان کردووەتەسەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە باشوری شاری حەسەکە.

لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا، ١١٠ جار ھێرشکراوەتەسەر بنکە سەربازییەکان و دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیتامار بن غەفیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل لە میانی کۆبوونەوەی حزبەکەی وتی، سیاسەتی نیشتەجێکردنی فەڵەستینییەکانی غەززە لە دەرەوە، ئاسانکاری دەکات بۆ گەڕانەوەی جولەکەکانی تەنیشت سنووری غەززە و گەڕانەوەی سوپای ئیسرائیل کە لە ساڵی ٢٠٠٥دا لە غەززە کشایەوە، لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا، ئەوە دووەم وەزیری ئیسرائیلە کە لەوبارەیەوە لێدوان بدات.

بن غەفیر یەکێکە لە ھێماکانی نیشتەجێبوونی زۆرەملێی جولەکەکان لەسەر خاکی فەڵەستین، نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئەو کارە بە نایاسایی دادەنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...190191192193194...535