ڤیدیۆ.. لە ویلایەتی نیو ئۆرلینزی ئەمریکا ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەناو ئاهەنگێکدا و بەهۆیەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا
هەساو ئەمیر
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
لە ویلایەتی نیو ئۆرلینز لە ئەمریکا ئۆتۆمبێلێک خۆی کردووە بەناو ئاهەنگێکدا، بەهۆیەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی میدیاکان، روداوەکە لە سەعات ٣ و ١٥ خولەکی بەرەبەیان بە کاتی ناوخۆی ئەمریکا رویداوە، کە ئاهەنگەکە بۆ سەری ساڵ رێکخرابوو و هێشتا هۆکاری روداوەکە نەزانراوە.
میدیاکان باس لەوەش دەکەن، دوای روداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دابەزیوە و دەستیکردووە بە تەقەکردن بەناو خەڵکدا.
لە ئێستادا ئەو کەسانەی برینداربوون بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.