دەسەڵاتی نوێی سوریا كۆنگرەی گفتوگۆی نیشتمانی دەبەستێت
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
بە بەشداری سەرجەم پێكهاتەكان ، لە ناوەراستی ئەم مانگەدا دەسەڵاتی نوێی سوریا كۆنگرەی گفتوگۆی نیشتمانی ساز دەكات.
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی ئەنادۆڵ، دەسەڵاتی نوێی سووریا پلانی هەیە بە بەشداری هەزار كەس لە سەرجەم پێكهاتەكانی ئەو وڵاتە، كۆنگرەی گفتوگۆی نیشتمانیی لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ساز بكات.
لەلایەكی تریشەوە ئەمرۆ وەفدێكی باڵای حكومەتی نوێی سوریا بە سەرۆكایەتی وەزیری دەرەوە و بەرگری ئەو وڵاتە گەیشتە سعودیە و ئەم سەردانەش بەیەكەم سەردانی رەسمی بەرپرسانی نوێی ئیدارەی سوریا دادەندرێت لەدوای روخانی بەشار ئەسەد.