پۆلیسی فیدراڵی ئەمریكا رایگەیاند، هیچ پەیوەندییەك لە نێوان هێرشەكەی نیوئۆرلیانز و تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەكەی تێسلا لە لاس ڤێگاس نییە.

سەرۆكی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریكا ناسراو بە ئێف بی ئای رایگەیاند، دوای تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكانیان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە هیچ پەیوەندییەكی یەكلاكەرەوە لە نێوان هێرشەكەی نیوئۆرلیانز و تەقینەوەكەی لاس ڤێگاسدا كە لە یەك رۆژدا روویاندا و بەهۆیانەوە لانیكەم 15 كەس گیانیان لەدەستدا.

كریستۆڤەر ڕیا، سەرۆكی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئاماژەی بەوەشكرد، هێرشەكەی نیوئۆرلیانز بە تەواوی تیرۆریستیی بووەو ئەنجامدەرەكەی پشتیوانی خۆی بۆ داعش ڕاگەیاندوە، بە تەنها خۆشی كارەكەی ئەنجامداوە.