ئێران رایگەیاند، ئامادەن بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوندیەكانیان لەگەڵ سوریا بەڵام ئەوە بەستراوە بە هەڵسوكەتەكانی ئیدارەی نوێ ئەو وڵاتەوە.

عەلی لاریجانی، ڕاوێژكاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند ، ئەگەر هەڵسوكەوتی پارتی دەسەڵاتدار لە سوریا عەقڵانی بێت، ئەوا ئەوان هیچ كێشەیەكیان نییە و  پشتیوانی پارتی دەسەڵاتدار لە سوریا دەكەن، وتیشی دەیانەوێت سوریای نوێ بێتە وڵاتێكی دیمكراسی بۆ هەموو پێكهاتەكانی .

راشیگەیاند،دەسەڵاتدارانی نوێ ئەگەر بیانەوێت حوكمڕانی سوریا بكەن، پێویستە سەرەتا یەكپارچەیی خاكەكانیان بپارێزن.

هاوكات، محەمەد عەلی ناعینی وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند ، لە ئێستادا ٢٣ گروپی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا هەن و  ئەمەش وایكردووە كە پێكهێنانی حكومەت لەو وڵاتە ئاسان نەبێت .