جیهان

جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی رایگەیاند، ژمارەیەک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس بەرەو ناوچەکانی باشوری غەززە ھەڵاتوون دوای ئەو فشارەی ئیسرائیل لە ناوچەکانی باکور دروستیکرد لەسەریان، لە ئێستاشدا بوونی ئەو سەرکردانەی حەماس لە باشوری غەززە مەترسی لەسەر مەدەنییەکان دروستدەکات.

 ئاشکراشیکرد واشنتۆن داوای لە ئیسرائیل کردووە ھۆشیار بێت لە گەڕان و بەدواکەوتنی سەرکردەکانی حەماس و ھەر ئۆپراسیۆنێک کە لە رەفەح ئەنجامی دەدات، چونکە شارەکە قەرەباڵغە و مەدەنییەکان زەرەرمەند دەبن.

وتەبێژەکەی کۆشکی سپی دووپاتیشیکردووەتەوە کە ئەمریکا نایەوێت ھیچ ھاووڵاتییەکی مەدەنی لە فەڵەستینی و ئیسرائیلییەکان ببێتە قوربانی.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بایدن ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەماوەی رابردوودا چەند ھێرشێکیان لە سوریا و عێراق ئەنجامداوە وەک وەڵامێک بۆ کوژرانی ٣ سەربازی وڵاتەکەی کە لە ئوردن، وتیشی، وەڵامدانەوەکەیان کۆتایی نەھاتووە و لە داھاتووشدا ھێرشەکانیان لەو دوو وڵاتە بەردەوامیی دەبێت.

لە رۆژی  ٢٧ ی مانگی رابردوودا لە ھێرشێکدا کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەیەکی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن ئەنجامدرا، سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و زیاتر لە ٤٠ ی دیکەش برینداربوون، دواتریش لە ٧ ی ئەم مانگە لە وەڵامی ئەو ھێرشەدا ئەمریکا لە بەغداد دوو سەرکردەی حزبوڵای عێراقی کردە ئامانج.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر رایگەیاند، ماوەی ٤٠ ساڵە وڵاتەکەی و ئیسرائیل رێککەوتنی ئاشتییان ئیمزاکردووە و تائێستاش ھەردوولا پابەندن بەو رێککەوتنە و ھیچ لایەکیان پێشێلیان نەکردووە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەش ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئەو رێککەوتنە نییە، چونکە نەک تەنھا بۆ قاھیر و تەلئەبیب، بەڵکو ئەو رێککەوتنە کاریگەری باشی لەسەر ناوچەکە ھەیە.

وتیشی، لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە تائێستاش بەردەوام میسر لە ھەوڵدا بووە بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکان، لەئێستادا لەگەڵ ئەمریکا و قەتەر کار بۆ ئەوە دەکەن ئیسرائیل و حەماس بگەنە رێککەوتن بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی مرۆیی لە غەززە لەپێناو رزگارکردنی سەرجەم بارمتە دەستبەسەرکراوەکان و گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی زیاتر بۆ ھەموو زیانلێکەوتووان و لێقەوماوانی غەززە و ئەو ناوچانەی شەڕیان تێدایە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ھێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی تونس رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران کە زیاتر لە ٨٠ کۆچبەری تێدابووە و ژن و منداڵیشیان لەگەڵدابووە، لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێرئاوکەوتووە و ٤٥ کۆچبەر رزگارکراون و ١٧ دیکەش کە تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە خنکاون و خەڵکی تونسن، بەڵام تائێستا زیاتر لە ٢٠ کۆچبەر بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا بە بەردەوامی لە رێگەی بەلەمە سەربازییەکان و ھەلیکۆپتەریشەوە بەدوای کۆچبەرە بێسەروشوێنبووەکاندا دەگەڕێن، بەڵام تائێستا ھیچ بێسەروشوێنبوویەک لەو کۆچبەرانە نەدۆزراوەتەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ئاژانسەکە رایگەیاندووە، گرنگە بە زووترین کات و لە ماوەی چەند ھەفتەی داھاتوو ھاوکارییان لە یەکێتی ئەوروپاوە پێبگات، چونکە ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی ھێرشێکی وشکانی بۆ سەر شاری رەفەح.

ئاژانسی ئۆنروا روبەڕووی کێشەیەک بووەتەوە کە ١٢ لە ئەندامانی تۆمەتبارکرابوون بە بەشداریکردن لە ھێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس، ئەگەرچی ئاژانسەکە راستەوخۆ ئەو کارمەندانەی دەرکردووە، بەڵام ١٢ وڵات ھاوکارییە داراییەکانیان بەبڕی ٤٤٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئاژانسەکە راگرتووە، کە دەکاتە نزیکەی نیوەی بودجەی ئونروا لە ٢٠٢٤دا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چوارچێوەی چالاکییە بازرگانییە نێودەوڵەتییە مشتومڕاوییەکانی ھانتەر بایدن، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ جۆ بایدن کردەوە، بەڵام دیموکراتەکان تۆمەتەکانی کۆمارییەکان لە دژی بایدن و کوڕەکەی بە لاواز دەزانن.

کۆمارییەکان کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بەدەستھێنا، بایدن تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە پۆستەکەی خۆی قۆستۆتەوە کاتێک جێگری باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بووە لەساڵی ٢٠٠٩ تا ساڵی ٢٠١٧، بەوپێیەی رێگەی بە ھانتەری کوڕی داوە چالاکییە بازرگانییە گوماناوییەکانی لە چین و ئۆکراین ئەنجامبدات.

دوای دەنگدانەکەی کۆنگرێس، بایدن کۆمارییەکانی تۆمەتبار کرد بەوەی کاتەکانیان بۆ کارێکی سیاسی بێ بنەما تەرخان کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، لەبری ئەوەی کار بۆ باشترکردنی ژیانی ئەمریکییەکان بکەن، ئەولەویەتیان ئەوەیە بە درۆ ھێرش بکەنە سەر ئەو.

لەبەردەم بینای کاپیتوڵ، ھانتەر "لایەنگرانی ترەمپ"ی تۆمەتبار کرد بەوەی کە ھەوڵی "زیانگەیاندن" بە باوکی دەدەن، بەو ھۆیەشەوە رەتیکردەوە بەشداری لە دانیشتنێکی داخراودا بکات کە لەلایەن کۆمارییەکانەوە بانگھێشتکرابوو لەبەردەم کۆنگرێسدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئەمشەو گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، بە مووشەک ھێرشیانکردووەتەسەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە دێرەزوور کە گەورەترین بنکەی ئەمریکایە لە سوریا و ژمارەیەک لە مووشەکەکان لە گوندی خەزرا نزیک لە کێڵگە نەوتییەکە کەوتووەنەتە خوارەوە.

دەشڵێت، ھاوکات، لەگەڵ بەئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا، دەنگی تەقینەوە لە سنووری گرووپە چەکدارییەکانی ئێران لە گوندەکانی دێرەزۆر بیستراوە ئەوەش لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ سەر مەزارگەی عەین عەلی لە بیابانی مەیادین بووە.

بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەناو خاکی سوریا، ١١٦ جار لەلایەن گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێرانەوە ھێرشیانکراوەتەسەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێکی خۆیدا کە لە لوتکەی جیھانیی حکومەتەکان کە لە دوبەی پێشکەشیکرد، باسی لە دۆخی ناھەمواری غەززە و کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل کرد و رایگەیاند، ئاشتی، ئاسایش و پەرەپێدانی ئابووری لە ناوچەکە بە ڕێگەی دروستبوونی دەوڵەتی فەڵەستین دەبێت، بۆیە ئەگەر ئیسرائیل ئاشتییەکەی بەردەوامی دەوێت، ئەوە دەبێت واز لە بیرۆکە خەیاڵییەکانی بێنێت و لەسەر بنەمای سنوورەکانی ١٩٦٧ دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دابنێت.

ئەردۆغان جەختیشی لەوە کردەوە، کە فەڵەستینییەکان بەبێ کەسی و بێ چارەیی و بە تەنیا جێناھێڵن.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەرۆککۆماری تورکیا داوای لە وڵاتانی خاوەنی ویژدان کرد خاوەندارێتی لە ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوونی پەنابەرانی فەڵەستین بکەن، کە ژیانبەخشی شەش ملیۆن پەنابەرە لە ئوردن، سووریا، لوبنان و فەڵەستین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی شارەکە رایگەیاند، چەکدارێک لە وێستگەیەکی میترۆ لە نیویۆرک تەقەی کردووە و بەھۆیەوە کەسێک کوژراوە کە تەمەنی ٣٤ ساڵە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون، کە دوو ژن و سێ پیاون و تەمەنیان لە نێوان ١٤ بۆ ٧١ ساڵدایە. 

بە وتەی پۆلیس، رووداوی تەقەکردنەکە بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزی نێوان چەند کەسێک بووە و لە وێستگەی "ماونت ئیدن ئەڤینیو" روویداوە و لێپرسراوانی شارەکەش رێوشوێنی ئەمنییان گرتووەتەبەر. 

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە نیویۆرک رێکارەکانی رێگریکردن لە بەکارھێنانی چەک لە شوێنە گشتییەکاندا توندترە بە بەراورد بە شارەکانی تری ئەمریکا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا سوپای ئیسرائیل ١٩ کۆمەڵکوژری لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و بەھۆیانەوە ١٦٤ کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەرەتای ھێرش و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلیشەوە بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە تائێستا ٢٨ ھەزار و ٣٤٠ کەس کوژراون و ٦٧ ھەزار و ٩٨٤ی دیکەش برینداربوون.

سوپای ئیسرائیلیش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانیان لەگەڵ چەکدارانی حەماس، لە باشووری غەززە سێ فەرماندەیان لە کەتیبەی ٦٣٠ی یەدەگ سەر بە فیرقەی باشوور کوژراون کە یەکێکیان فەرماندەی کەتیبەکە بووە لەگەڵ جێگرەکەی و کوژراوەکەی دیکەش ئەفسەرێک بووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی کۆریای باکور رایگەیاند، ئەکادیمیای زانستی بەرگری، سەرکەوتوو بووە لە پەرەپێدانی سستمێکی نوێ کە لە رێیەوە دەتوانرێت کۆنترۆڵی موشەکە بالیستیەکان و موشەکھاوێژە جۆراو جۆرەکان بکرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، سیستمەکە رۆژی ١١ ی ئەم مانگە تاقیکراوەتەوە و گۆرانکارییەکی جۆریی لە ھێزی سوپادا دروست دەکات.

سەرەتای ئەم مانگە دەستەی ئەرکانی کۆریای باشور رایگەیاند، کۆریای باکور موشەکی باڵداری لە دەریادا تاقیکردووەتەوە و کیم جۆنگ ئون سەرۆکی وڵاتەکەش داوای لە سوپاکەی کردووە ئامادەکارییەکان بۆ جەنگ  فراوانتر بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەواڵگری ئۆکراین لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، مەشق و راھێنانەکە بەسەرپەرشتی سوپای پاسدارانی ئێران و بەرپرسێکی حزبوڵای لوبنان کە بە کەمال ئەبو سادق ناسراوە بەڕێوەدەچێت.
دەشڵێت، راھێنانەکە بریتییە لە شارەزابوون لە ھەڵدان و کارپێکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لە دوورەوە کۆنترۆڵ دەکرێن لە جۆرەکانی شاھد ١٣٦ و ئەبابیل ٣ و ڕەعد.

ئەوەش لەکاتێکدایە حکومەتی ئۆکراین ڕایگەیاندووە، لەمساڵدا ھەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوور مەودا بەرھەم دەھێنێت کە توانای ئاراستەکردنی ھێرشەکانیان ھەیە بۆ قووڵایی روسیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل ھێرش و بۆردومانەکانی بۆ سەر شاری رەفەح کە دەکەوێتە باشووری کەرتی غەززە دەستپێکردووە و بەھۆی بۆردومانێکیشەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە، نزیکەی ١٠٠ کەس لەو شارە کوژراون کە منداڵیشیان تێدایە و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون، سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، ئەو ھێرشە ئۆپراسیۆنێکی تایبەت بووە لە ناوچەی شابوورە لە شاری رەفەح کە بەھۆیەوە دوو دیلی وڵاتەکەیان رزگارکردووە.

بزوتنەوەی حەماسیش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ھێرشەکەی سوپای ئیسرائیل بۆسەر شاری رەفەح بەردەوامیدانە بە کۆمەڵوژی و بە زۆر کۆچپێکردنی گەلی فەڵەستین لەلایەن ئیسرائیل و کۆی بەرپرسیارێتییەکەش دەکەوێتە ئەستۆی جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا. 

حەماس داواشی لە کۆمکاری عەرەبی و ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە رێگری لە تاوانەکانی ئیسرائیل بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بات رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، بەھۆی بوونی کێشەیەکی تەندروستی بەپەلە لە میزەڵدانیدا، ئۆستن جارێکی دیکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. 

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە ماوەی رابردوودا توشبوونی ئۆستن بە شێرپەنجەی پرۆستات راگەیەندرا و مشتومڕێکی زۆری لێکەوتەوە، چونکە بابەتەکە بە نھێنی ھێڵدرایەوە و کەس ئاگادار نەکرابووەوە. 

بەڵام وتەبێژەکەی پنتاگۆن رایگەیاند، ئەمجارە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و کۆنگرێس و جێگری ئۆستن ئاگادارن، ئەرکەکانیشی رادەستی "کاسلین ھیکس"ی جێگری کردووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە وەڵامێکی نا راستەوخۆدا بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، یەنس ستۆلتنبێرگ  ئەمینداری گشتی ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ رایگەیاند، ھەر ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە ئەندامانی ناتۆ بەرگری لە یەکتری نەکەن، ئاسایشی ھاوپەیمانیەکە تێکدەدات و سەربازە ئەمریکی و ئەوروپییەکانیش دەخاتە مەترسییەوە.

دوپاتیشیکردووەتەوە، ھەر ھێرشێک بۆ سەر ئەندامانی ناتۆ وەڵامی بەھێز و یەکگرتوی دەبێت و ئەمریکاش بە ئەندامێکی بەھێزی ھاوپەیمانییەکە دەمێنێتەوە.

ھاوکات شارل میشال سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا وەڵامی ترەمپی دایەوە و و لێدوانەکەی بە  ھەڵەشە ناوبرد. 

جەختیشیکردووەتەوە، لەوەی کە ھاوپەیمانی ناتۆ ٧٥ ساڵە ئاسایشی ئەمریکی و کەنەدی و ئەوروپییەکان دەپارێزێت.

پێشتر دۆنالد ترەمپ لە وتەیەکیدا بۆ لایەنگرانی لە ویلایەتی ساوس ئەمریکا رایگەیاندبوو، ئەگەر ھاتو لە ھەڵبژاردنی داھاتوی سەرۆکایەتی ئەمریکا براوە بێت، ئەوا بەرگری لە وڵاتانی ھاوپەیمانی ناتۆ ناکات، ئەگەر پابەندە داراییەکانیان نەدەن،  بەڵکو ھانی روسیا دەدات ھێرشیان بکاتە سەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیەندراوێکدا ناوی شەش شەرڤانی ئاشکراکرد، کە پێنجیان ھەفتەی رابردوو لە دەورووبەری دێرەزور گیانیانلەدەستداو ئەوانیش "عەبدولا موسا،عودەی بەشیر، عودەی سەلمان، ھەواش جەمیل و خالد محەمەد"ن.

ھەروەھا ھەسەدە ناسنامەی ئەو شەڕڤانەشی راگەیاندووە، کە لە ھێرشێکی تورکیادا لە دەورووبەری مەنبەج گیانیلەدەستدا و ناوی "عەلی حەسان ئەحمەد"ە .

ھەسەدە جەختدەکاتەوە ئەو ھێرشانەی کراوەتە سەر شەرڤانان بێ وەڵام نابێت و ئەنجامدەرانی بە توندترین شێوە سزا دەدرێن .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...146147148149150...513