"ھەڤاڵ ئەبوبەکر" پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان، بەردەوام دەبن لە کاری ڕۆژانەیان، بەڵام لەبەر نزمبوونەوەی زۆری پلەکانی گەرماو دروستبوونی ئاستەنگی ھاتوچۆ لە ھەندێک ناوچە و گەڕەکەکان، دەوامی سبەینێ یەک شەممە ٢٣ی مانگ لە سنوری پارێزگای سلێمانی، لە سەعات ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ سەعات ٢ی دوای نیوەڕۆ.

ئیدارەی ڕاپەڕینیش ڕایگەیاند، بەھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەستنی زۆرێک لە ڕێگەکانی ھاتووچۆ، ڕۆژی یەک شەممە دەوامی فەرمانگەکان لە سەعات ٩ و ٣٠ دەقەی بەیانی دەستپێدەکات.