پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دەروازەی سنووریی سێمێلکا رۆژی شەممە بە مەبەستی ھاتووچۆی کارمەندانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی بۆ رۆژئاڤا کرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر لە بەشی ھەرێمی کوردستانەوە داخرایەوە و ڕێگە بە ھیچ جموجوڵێکی بازرگانی و ھاتووچۆی ھاووڵاتیان نادرێت.

لە ڕۆژی ١٦ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە، دەروازەی سنووریی سێمێلکا داخراوە و زیاتر لە مانگێکە ڕێگە بە ھیچ جموجوڵێکی بازرگانی و ھاتووچۆی ھاووڵاتیان لەو دەروازەوە نادرێت و بەھۆیەوە لە ڕۆژئاڤا قەیران دروست بووە و نرخی خواردن و پێداویستییەکان لەسەر ھاووڵاتیان زیادی کردووە.