وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕیاری گومرکی سەبارەت بە کردنەوەی بنکەی گومرکی تیلەکۆ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەرکرد
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
لە نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمدا کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری لەسەرە ھاتووە، پاڵپشت بە ماددەی (٥) لە یاسای گومرگی ژمارە ٢٣ی ساڵی ١٩٨٤ی ھەموارکراو بڕیاریداوە بە دامەزراندنی بنکەی گومرگی بەناوی "بنکەی گورگی تیلەکۆ" لە مەرزی تیلەکۆ بۆ ئەنجامدانی ھەڵسوکەوتنی گومرگی و پێویست بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
لەنوسراوەکەدا ئەوەش ھاتووە، بنکەکە لە روی ئیداری و داراییەوە دەبەسترێتەوە بە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیانەوە.


