شەپۆلێکی سەرما ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەھۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرما بۆ ژێر سفر، بەشێکی شەقام و کۆڵانەکانی شار و شارۆچکەکانی ھەرێم شەختە دروستبووە، ئەوەش ئاستەنگی ھاتووچۆی بۆ ھاووڵاتیان دروستکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخۆشخانەی ئاشتی لە قەزای سۆران، ڕایگەیاندووە لە ڕۆژانی پێنج شەممە و ھەینی ٤٥ کەس بەھۆی ھەڵخلیسکانەوە دەست یان قاچیان شکاوە.

ھەر بەھۆی ھەڵخلیسکانەوە لە سنووری قەزای ئاکرێش لە ماوەی دوو ڕۆژدا ١٤٣ ھاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێیان کردووە، لەوانەش ٣٢ کەسیان بەھۆی کەوتن لەسەر بەفر دەست یان قاچیان شکاوە.