بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ، لە ھەولێر و سلێمانی و کەرکوک و ھەڵەبجە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت، لە ھەندێک ناوچە نیمچەھەور دەبێت، لە دھۆکیش ئاسمان نیمچەھەور دەبێت، پاشان بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری تێکەڵبوونی بەفر و نمەباران ھەیە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگاکە ئاستی بەفربارین زیاتر دەبێت.