شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی ھەرێم، ستایشی بڕیاری گەڕانەوەی ھەردوو ھێزەکانی پشتیوانی (یەک و دوو)ی یەکەکانی حەفتاو ھەشتای کردو، لە روانگەی بەرپرسیاریەتی نیشتمانیی و نەتەوەییش بۆ دروستکردنی ھێزێکی یەکگرتووی سەربازیانەی سەردەمی داوای کرد، لەھەنگاوەکانی داھاتوو سەرجەم ھێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا کۆببنەوە.
ھەنگاوی گەڕانەوەی ھێزەکان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە لەئەنجامی خێراترکردنی پڕۆسەی رێفۆرمی سەربازیە و ئاراستەی کاروانی چاکسازیش لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت. لەسەر ئەو پرسەش ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە، دەستخۆشی لەو ھەنگاوانە کردو رایگەیاند: دۆخی ئێستا و داھاتووی ناوچەکە، پێویستی بە یەککڕیزی و یەکگرتوی ھێزێکی نیشتمانی تۆکمەی پێشمەرگە ھەیەو، ھاوکاری و ھەمەئاھەنگیەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە کێشەی کەمی کارەبای نیشتیمانی دروستبووە و تائیستا بەردەوامە، "ئومێد ئەحمەد" وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی دابەزینی پەستانی گاز لە وێستگەی گازی خورمەڵە و لەکارکەوتنی دوو وێستگەی گازیی لە ھەولێر، ٤٠٠ مێگاوات لە بەرھەمھێنانی کارەبا کەمی کردوە، ھاوکات بەرزبونەوەی پلەی گەرما کاریگەری زیاتری دروستکرد و بەھۆیەوە خواست لەسەر ٦٠٠ مێگاواتی تر زیاد بووە.
ئاشکراشیکرد، کارکردن لە وێستگە لەکارکەوتووەکان بەردەوامە و لە رۆژانی داھاتوودا ئەو کێشانە چارەسەر دەبن بەڵام تاوەکو پلەکانی گەرما نزم نەبنەوە کەمی پێدانی کارەبا بە ھاوڵاتیان بەردەوام دەبێت.
لەبارەی كێشە ئیدارییەكانەوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "بەم نزیكانە دەسەڵاتەكان شۆڕ دەكرێنەوە بۆ پارێزگار و بەرێوبەرایەتییە گشتییەكان بۆ ئەوەی بتوانن زووتر و باشتر خزمەتی هاوڵاتیان بكەن". لای خۆشییەوە پارێزگاری دهۆك جەختیكردەوە كە "بەشێك لە كێشە ئیدارییەكانیان بە شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكانیان چارەسەر دەبن و ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە".
لە تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكەدا باس لە كێشە و گرفتەكانی پارێزگاكە كرا و چۆنییەتی چارەسەركردنیان تاوتوێ كرا. پارێزگار و بەرپرسانی ئیدارەی دهۆك چەند داواكارییەكیان خستە بەردەم جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پەیوەست بوون بە خزمەتگوزاری و كێشەكانی وشكەساڵییەوە.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا مانگانە بڕی ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن دینار بۆ پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک تەرخان بکات.
بەپێی بڕیارەکەی حکومەت، مانگانە ٧٠٠ ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەی ھیوا لە سلێمانی و ٦٠٠ ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەکانی نانەکەلی+رزگاری لە ھەولێر و ٣٠٠ ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەی ئازادی لە دھۆک تەرخان دەکرێت.
ماوەی چەند ھەفتەیەکە نەخۆشخانەی ھیوا رووبەڕووی کێشەی کەمی و نەمانی دەرمان و پێداویستییەکان بووەتەوە و پزیشک و کارمەندەکانی نەخۆشخانەکەش چەند جارێک مانیان گرتووە و داوای دابینکردنی پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکە و مافەکانی خۆیانیان کردووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٥١٥ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و حەوت تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٣٨٢ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشدا، کە خۆشحاڵە ئەمڕۆ ھاوپەیمانیی کوردستان بە فەرمی ڕاگەیەندرا و ئەوان بە یەکەوە بەھێزترن و بەھێزتریش دەبن.
قوباد تاڵەبانی وتیشی، "بە یەکگرتوویمان لە بەغدا دەستکەوتی باشتر و زیاتر بەدەست دەھێنین، لە کوردستانیش خزمەتی زیاتر دەکەین و لە ئایندەدا ئەنجامەکەی دەبینین".
وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا وادەی تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی خوێندکارانی قۆناغی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمیش خشتەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی زانستی و وێژەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی بڵاوکردەوە، بە پێی خشتەکە ڕۆژی ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢١ تاقیکردنەوەی قۆناغی ئامادەیی دەستپێدەکات، ڕۆژی ١٨ی ئاب قۆناغی زانستی و وێژەیی و ڕۆژی ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ تاقیکردنەوەی قۆناغی پیشەیی و ئیسلامی کۆتایی دێت.
ھاوسەرۆک ئاماژەی بەوەشدا، کە یەکڕیزی یەکێکە لە ئامانجە ڕوونەکانیان و ھەمیشە نەتەوەی کورد تەنھا بە یەکڕیزی توانیوییەتی ڕووبەڕووی دژوارترین دۆخەکان ببێتەوە و تێیبپەڕێنێت.
بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاند "شەبەنگی ئەم ھاوپەیمانێتییە بۆ یەکڕیزی و یەکخستنی گەلی کورد و دەنگێکی یەکگرتووە. مەبەست لە ھاوپەیمانیی کوردستانی بۆ زیاتر مەزنکردنی گەلەکەمان، پاراستنی مافەکانمان و دابینکردنی داھاتوویەکی ڕووناکترە بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراقێکی باشتر بۆ ھەمووان".
لە کۆتایشدا ھاوسەرۆک وتی، بە یەکڕیزییەوە ڕابەرایەتی دەکەین و ھەر بە یەکڕیزیش سەرکەوتوو دەبین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پێی ئەزموونیان لە بەغداد، ئەم دەرفەتە دەقۆزنەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر بەھا و کاریگەری یەکڕیزی و یەک دیدگایی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان وەبیر ھەموو لایەک بھێننەوە، بە تایبەتی لە ساتەوەختە ھەستیارەکانی دەرچوواندنی یاسا گرنگەکان و ھەوڵدان بۆ چەسپاندنی مافەکانی خەڵکی کوردستان.
ڕاشیگەیاندووە، وەک لە ناوەکەیەوە ھاتووە (ھاوپەیمانی کوردستان)، ئومێدیان زۆرە لە دوای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ناوەڕۆکی ئەم ھاوپەیمانییە ببێتە ھەوێنی کۆکەرەوەی ھەموو ھێزە کوردییەکان بە مەبەستی ڕاگرتنی ھاوسەنگی بڕیاری سیاسی لە ھەرێم و عێراق و بەھێزبوونەوەی پێگەی کورد لە بەغداد.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی ھەرێم لە نوسراوێکی ڕەسمیدا داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات، ڕێگە بە ھونەرمەندانی بیانی نەدرێت لە ھەرێم کۆنسێرت ئەنجام بدەن، بە بێ ڕەزامەندی وەزارەتەکەیان و سەندیکای ھونەرمەندان.
لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا داوا دەکات، بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرت تەنھا ڕێگە بەو ھونەرمەدانە بدرێت، کە ڕەزامەندی وەزارەتی ڕۆشنبیری و سەندیکای ھونەرمەندان وەردەگرن.
"لاھور شێخ جەنگی" ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی نەخۆشخانەی ھیوای تایبەت بە شێرپەنجەی کرد لە سلێمانی، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان بەڵێنیدا، پشتیوانی نەخۆشخانەی ھیوا بێت بۆ چارەسەرکردنی ھەموو کێشە و گرفتەکانیان.
ھاوکات داوای لە حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش کرد، کێشەکانی نەخۆشخانەی ھیوا چارەسەر بکەن، چونکە ئەو نەخۆشخانەیە نەک تەنیا بۆ باشوری کوردستان بەڵکو بۆ ھەموو عێراق و پارچەکانی تری کوردستان خزمەتێکی باشی بە ھاووڵاتیان و نەخۆشانی شێرپەنجە کردووە.