لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ئاستەنگی ھاتووچۆ ھەیە
کوردسات نیوز
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
بەھۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی پێنج شەممەی ڕابردوو تەواوی ھەرێمی کوردستانی گرتەوە، ئێستا بەھۆی نزمبونەوەی پلەی گەرما بۆ ژێر سفر و دروستبوونی شەختە و بەستنی ڕێگەکان، ئاستەنگی ھاتووچۆ لە زۆربەی ڕێگە سەرەکییەکان و شەقام و کۆڵانەکانی ناوشارەکانیش دروستبووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە ھەور دەبێت، نزمترین پلەی گەرمای پێشبییکراویش ٧ پلە ژێر سفر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگاکانیش ھۆشداری دەدەن بە شۆفێران و ھاووڵاتیان کە سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن بە مەبەستی گەشتیاری، چونکە بەھۆی دروستبوونی شەختەوە مەترسی لە دەستدانی کۆنتڕۆڵ ھەیە.



