قەدەغەی ھاتوچۆ لە حەسەکە راگەیەندرا
کوردسات نیوز
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەری باکور و رۆژھەڵاتی سوریا، بە مەبەستی پاراستنی ھاوڵاتیانی حەسەکە و رێگرتن لە بڵاوبونەوەی شانە نوستووەکانی داعش قەدەغەی ھاتووچۆی بۆ ماوەی حەوت رۆژ لە شارەکە و دەوروبەری راگەیاند.
ھاوکات ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بڕیارەکە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی وەک تەندروستی و شارەوانی و وێستگەکانی سوتەمەنی و نانەواخانەکان ناگرێتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە بڕیارەکە لە رۆژی دوو شەممەوە سەعات ٦ی ئێوارە جێبەجێ دەکرێت تا ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بەردەوام دەبێت و قەدەغەی ھاتووچۆش لە نێوان حەسەکە و شارەکانی تر جێبەجێدەکرێت.



