"تاھیر عەبدوڵا"بەرێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی ھەرێم لە سەردانێکدا بۆ بەغداد، داوای لە بەرێوەبەری گشتی ھێڵی ئاسمانی عێراق کردوە، گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەولێر ئەنجامبدرێت، بەشێوەیەک لە خزمەتی ھاووڵاتیاندابێت و نرخەکانیش ھەرزان بێت.
وتیشی، ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەولێر، بە رەزامەندی ھێڵی ئاسمانی عێراقی دەبێت، لە ئێستادا چاوەڕوان دەکەن بەغداد بڕیار لەسەر ئەو بابەتە بدات.
"حاجی عەفرینی" سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی رۆژئاڤای كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژئاڤا لە هەرێمی كوردستان بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ لە تەمەنی 57 ساڵیدا لە شاری سلێمانی كۆچی دوایكرد.
هاوكات ، حاجی عەفرینی لە ساڵی 1965 لە رۆژئاڤای كوردستان لە دایكبووە.
مقەدەمی مافپەروەرعلی جەمال قدووری بەرێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نزیک قەڵای شێروانە تەرمی گەنجێک بەناوی (ع - م - غ) لەدایکبووی ٢٠٠٠ دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار دۆزرایەوە کە بە بلۆک و بەرد کوژراوە .
وتیشی، بەوتەی کەسوکاری کوژراوەکە، لە دوێنی ئێوارەی سێ شەممەوە ماتۆڕسکیلی پێبوە لە ماڵ دەرچوە و نەگەڕاوەتەو.
ئاشکراشیکرد، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە نزیک قەڵای شێروانە لە کەلار دۆزرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەر ڕوداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی نەوتی دابەشکراو گەیشتووەتە ٧٤ ملیۆن و ٨٨٧ ھەزار و ٢٠٠ لیتر، لەو بڕە زیاتر لە ٣٥ ملیۆن و ٥٨٩ ھەزار لیتر لە پارێزگای "ھەولێر" دابەشکراوە و لە "سلێمانی" ١٧ ملیۆن و ١٥٩ ھەزار لیتر دابەشکراوە، کە ئەو بڕەی بۆ ھەولێر دابین کراوە دوو ھێندەی سلێمانییە.
ھاوکات لە "دھۆک" زیاتر لە ١٩ ملیۆن و ٧٣٨ ھەزار لیتر و لە ھەڵەبجە ٢ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار لیتر نەوت دابەش کراوە.
حکومەتی ھەرێم راشیگەیاندووە، نرخی ھەر بەرمیلێک لەو نەوتە بە ٥٥ ھەزار دینار بووە.
"جەلال نوری" سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەو کارگەیە ھەلی کاری بۆ زیاتر لە ١٠٠ کرێکار رەخساندووە، ھەوڵ دەدەن لە داھاتوودا بەرھەمی شیری بەدەست ھاتوو لە پرۆژەکەدا، بەرھەم بھێنن
ئیریک شۆڤالیێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق بە یاوەری کونسوڵی ئەو وڵاتە لە ھەرێم سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کرد و دوای دانانی تاجەگوڵینەی ڕێز و پێزانین ڕایگەیاند، سەرۆک مام جەلال سەرکردە و سەرۆکێکی نموونەیی و کاریگەری عێراق و کوردە و لە دەستدانی زیانێکی گەورەبوو بۆ پڕۆسەی دیموکراسی و ئاشتەوای لە عێراق و ناوچەکە.
زوھێر عەلی بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی پارێزگای کەرکوک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، پێدانی ئەو قەرزە بە جوتیاران لە چوارچێوەی دەستپێشخەریەکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بووە بۆ پارێزگاکان.
د. سەباح نامیق سەرۆکی ھۆبەی تەندروستی گشتی لە پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، ڕێژەی داخاڵکردنی تووشبووانی کۆرۆنا بۆ ناو نەخۆشخانە لە کەرکوک زیادیکردووە و ئەوانەشی بە قورسی دەیگرن ڤاکسینیان وەرنەگرتووە و تووشبووە نوێیەکانیش زۆربەیان لە جۆری ئۆمیکرۆنن.
وتیشی، ٥٠٪ی ئەوانەی ئێستا تووشی کۆرۆنا دەبن تووشبووی ئۆمیکرۆنن. بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ داواشی لە ھاوڵاتیانی ناوچەکە کرد ڤاکسین وەربگرن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئێریک شوڤالیێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و ئۆلیڤییە دێکۆتینی کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، یەکێتی ھەموو ھەنگاوێکی بۆ ئەوە بوو بە یەک تیم لەگەڵ بەغداد و ھێزە سیاسییە عێراقییەکان گفتوگۆ بکەن و بە یەک وەرەقەی سیاسی کوردستانیی و نیشتمانیی بچنە گفتوگۆکانەوە و ھەر ئەواشیان کرد، بەڵام دواتر ئەو نییەتە تێکدرا و لە دەرەوەی ئیرادە و بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد ئەو یەکڕیزییە لە باربرا.
وتیشی، دەرفەت ماوە بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای تەوافق و شەراکەتی ھاوبەش و نیشتمانیی حکومەتێکی خزمەتگوزار و کارا پێکبھێنرێت، کە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و سەقامگیری سیاسی، نەک لێکترازان و ڕەوشی وڵات بەرەو داھاتوویەکی نادیار و ئاڵۆزتر ببات.
جەتیشیکردەوە، یەکێتی پەرۆشی پاراستنی ئەو کلتووری پێکەوەژیان و تەوافقییەیە کە سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەکەی داناوە و بەردەوامیش دەبن بۆ پاراستنی ئەو پێکەوەژیانە.
ھەر لەو دیدارەدا مەترسی جموجۆڵەکانی داعش و ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان و ڕاوێژکارانی ھاوپەیمانان گفتوگۆی لەسەرکرا.
شایەنی باسە بۆ ئەمساڵی خوێندن لە سنووری شارباژێڕدا، چوار باخچەی منداڵان و قوتابخانەیەکی نوێ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕەوە بە ھاوکاری دڵسۆزانی پەروەردەوە کراونەتەوە و خراونەتە خزمەتی خەڵکی شارباژێڕەوە.
لەو دانیشتنەدا قوباد تاڵەبانی، ڕایگەیاند، حکومەتی ھەرێمی کوردستان پاڵپشتی کاری لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان و وەرزشوانانی ھەرێمە، بۆ ئەم مەبەستەش پشتیوانی حکومەتی بۆ لیژنەی ئۆلۆمپی وەک دامەزراوەی فەرمی وەرزشی ھەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
سەرۆک و جێگرانی سەرۆک و ئەمینداری گشتی و ئەندامان لە دەستەی کارگێڕی و ستافی بەڕێوەبەران لە یەکێتیە وەرزشیەکان و وەرزشوانانی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەن لە بەرامبەر دابینکردنی کرێی باڵەخانەی لیژنەی ئۆڵۆمپی.
مەڕاسیمی پەردەلادان لەسەر وێنەی شەھید "حەمە عەلی ھەڵەدنی"، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی لە لیوای سێی بەرگری و فریاکەوتن و بنەماڵەی شەھید و کادیرانی مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانیی یەکێتی بەڕێوەچوو.
شەھید عەلی عەبدوڵا سەعید، ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی ھەڵەدن سەر بە ناحیەی سورداش، لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٧ پەیوندیکردووە بە "کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان"ەوە.