وتیشی، پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ کوردە و لەناو کوردیشدا بۆ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە.
وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ناوخۆ، ڕێککەوتنێکی لێکتێگەیشتیان بۆ کردنەوەی ئەو بەشە ئیمزا کرد، کە ساڵانی خوێندن تێدا دوو ساڵە و دەرچووانی بەشەکە بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی لە بواری بەڵگەکانی تاوان وەردەگرن.
وەفدێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەدواداچوونی ئۆپەراسیۆنەكانی پێشمەرگە و پڕكردنەوەی پێویستییە سەربازییەكان سەردانی میحوەری دوویان كرد لە كفری، لەگەڵ فەرماندە و پلەدارانی میحوەرەكەدا كۆبونەوە.
"جەمال مەنتك"سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، هەموو پێویستییەكانی پێشمەرگە لە سەنگەرەكان پڕ دەكەنەوە و پلانی سەربازی گونجاویان داناوە بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش.
نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران بەردەوام دەبێت و پێش وەرزی دروێنەی ساڵی داھاتوو تەواوی پارەکە دەگاتە ھەرێم، وتیشی، جوتیاران ئاگادار دەکەنەوە ئەوانەی گەنمیان لە ژمارە کارتی (١ تا ٦٤٣)یان رادەستی سایلۆی ھەولێر کردووە، دەتوانن سەردانی سایلۆی ھەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان بۆ ساڵی ٢٠٢١.
سامان حەمە ئەمین بەڕێوەبەری خانەنشینی ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بنکەکە کراوەتەوە و ھەر کەسێک لە سنووری ھەڵەبجە و قەزا و ناحییەکانی بارکۆدی نییە یان ونی کردووە یان ھەر کێشەیەک لە بارکۆدەکەیدا ھەیە، پێویست ناکات سەردانی سلێمانی بکات و لە بنکەی پشکنینی بایۆمەتری مووچەخۆرانی ھەڵەبجە کاری پێویستی بۆ دەکرێت.
لە كۆبوونەوەكەدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد و رۆبەرت پاڵەدینۆ كۆنسوڵی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پرسە چارەنووسازەكان و پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەكان و عێراقی دوای هەڵبژاردن كرا و جەخت لە پێویستی چارەسەركردنی سیاسییانەی كێشەكان و پەنابردن بۆ دیالۆگ و زمانی گفتوگۆ كرایەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا دووپاتكردەوە، بە تایبەت لە پرسی راوێژ و هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگە، لە رووی مەشق و پێشخستنی توانا لۆجستی و سەربازییەكان، لە پێناو ریشەكێشكردنی تیرۆر و ئارامی و ئاسایشی زیاتر لە ناوچەكە .
سەبارەت بە قۆناغی دوای هەڵبژاردن و حكومەتی داهاتووی عێراق بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕكرا و جەخت لە دەستپێكردنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار و كارا و چالاك كرایەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەگرنگییەوە ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتیی كرد، بۆ ئەوەی نوێنەرانی كوردستان بەیەك تیم بچنە بەغداد و دیدگای روونی یەكێتی كرد، و رایگەیاند، دەیانەوێت وەك نوێنەرانی كوردستان بە یەك تیم بچینە بەغداد و لەگەڵ دۆستەكانیان لەسەر بنەمای دەستوور گفتوگۆ بكەن و پارێزگاری لە مافە نەتەوەیی و یاساییەكانیان بكەن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پرسەنامەیەکدا بۆ کۆچی دوایی مامۆستا ئیکرام عەلی ھیدایەت، ئەندامی سەرکردایەتی و پێشمەرگە دێرین رایگەیاند، مامۆستا ئیکرام، پێشمەرگەی دێرین و سوارچاکێکی گەرمیانی و یەکێتییەکەی مام بوو، کە بەشێکی زۆری تەمەنی بەخشییە خەبات و شۆڕشی نوێ و بۆ ساتێکیش دانەبڕا لە کۆڕی خەبات و ھەمیشە لە بەرەی گەلەکەی بوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سەرباری ئەوەی بنەماڵەی مامۆستا ئیکرام تێکۆشەر و قوربانی بەخشبوون، ھەمیشە لە ھەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکدا بووبێت بەوپەڕی دڵسۆزی و ئەمانەتەوە بەجێی دەگەیاندوە و لەجێی متمانەی ھەمووشمان بوو. بۆیە لەدەستدانی ھەڤاڵێکی وامان لە ناخەوە نیگەرانیکردین و خۆمان بە بەشداری ئەم خەم و ماتەمە دەزانین.
دەقی پرسەنامەکە :
بەڕێزان کەس و کارو خانەوادەو ھەڤاڵانی مامۆستا ئیکرام ، لە ناخی دڵمانەوە ھاوبەشی خەم و پەژارەی بەڕێزتانین بۆ کۆچی دوایی ئەم ھەڤاڵە دێرینەمان کە لە ھەڕەتی لاوێتیەوە و لە سەردەمی شۆرشی ئەیلولەوە لە نێو ریزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان دا چۆتە نێو ڕیزی تێکۆشانەوە .
ھەڤاڵ مامۆستا ئیکرام بۆ تێھەڵچونەوەی خەبات و تێکۆشان لە ساڵی ١٩٧٩ دا پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە کردوە و لە ساڵی ١٩٨٢ دا ئەو کاتەی کە مامۆستا بوە لە گوندی مەسۆیی سەنگاو پەیوەندی بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردوە و وەک ئەندامێکی کەرتی ڕێکخستن ڕۆڵی بەرچاوی لە گرێدان و جۆشدانەوەی ڕێکخستنە نھێنیەکانی ناو خورماتو و شارۆچکە و گوندەکان ئاوەسپی و بناری گل ڕۆڵی گێڕاوە .
لە دوای راپەڕین ھەڤاڵ مامۆستا ئیکرام وەک لێپرسراوی رێکخستنی بەتالیۆنی قەرەداغ و دواتر لەساڵی ١٩٩٣ لەمەڵبەندی رێکخستنی ١١ی گەرمیان ئەرکی ئەندامی مەڵبەند و جێگری مەڵبەندی لەئەستۆ گرتووەو ڕۆڵی چالاکی لە نێو ڕێکخستنەکاندا ھەبووەو ئەندامی کۆنگرەکانی ١ و ٢ و ٣ و ٤ ی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بوە. بەم ڕۆڵە چالاک و بەرچاوانەی لەکۆنگرەی سێ بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان .
لە پاش کۆنگرەی دوو ھەڤاڵ مامۆستا ئیکرام بووە ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییە نیشتمانییەکان. لەساڵی ٢٠٠٥ یشدا ئەرکی لێپرسراوی مەڵبەندی ١٦ی حەمرینی پێ سپێردراوە، ھەروەھا لەکۆنگرەی چواری یەکێتیدا بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران لەمەکتەبی شەھیدان و تێکۆشەران .
بەڕێزان کەسوکاری شەھید پەروەرەی ھەڤاڵی کۆچکردو مامۆستا ئیکرام، ئەو ڕۆڵە پڕ لە جوامێریەی ئێوەمان لەبەرچاوە کە لە پێناوی شۆڕشی کوردایەتی و ڕێبازی یەکێتی نیشتمانیی کوردستاندا سێ کوڕی ترتان لە سەنگەری بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان گیانیان بەخت کردوە و کاک عەلی باوکیشیان ھەر لەو پێناوەدا لە ئاوارەییدا کۆچی دوایی کردوە.
ئیمڕۆش بۆ ئەم کۆچە خەمناکە دووبارە پرسەو سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادە و کەس و کارو ھاورێ و ھاوسەنگەرانی مامۆستا ئیکرام دەکەین و داواکارین خوای گەورە ئارامی و سەبوری بەھەموو لایەک بدات و ڕۆحی پاکی کۆچکردومان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات .
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی گشتی گەرمیان بە پشتیوانی ھێزی ئاسمانی عێراق لە ناوچەکانی غەڕە و پەڵکانە و دوڕاجی لە ناحیەی سەرگەڕان بەردەوامە و ئۆپراسیۆنەکە بە فراوانی و بە وردی بۆ دۆزینەوەی پاشماوە و حەشارگەکانی تیرۆرستانی داعش دەکرێت و دواتر ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانەدا جێگیر دەبێت.
ھاوکات لە سێگۆشەی نێوان قەزای خورماتوو و ناحیەی سڵێمان بەگ و ناحیەی داودە چەند ھێزێکی تری پێشمەرگە و ئاسایشی گشتی گەرمیان ئۆپراسیۆن بۆ پاککردنەوەی سنوورەکە لە تیرۆرستان و گەڕانەوەی ئارامی بۆ دانیشتوانەکەی دەکەن.